ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

پیاوێكی 60 ساڵ بە قوپاندنی 97 قوتووی بیبسی ناوی چووە كتێبی گینسەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

پیاوێكی تەمەن 60 ساڵ توانی بە یەكجار و بە هێزی دەستی 97 قوتووی بیبسی بقوپێنێت.

ڕۆژنامەی “سارایوو تایمز” بڵاویكردەوە، محەمەد قەهرمانویچ پیاوێكی تەمەن 60 ساڵە و لەدایكبووی بۆسنەیەو نزیكەی 40 ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی و بە “پیاوی مشتی چەكوشی” ناسراوە و چەندین ساڵە سەرقاڵی وەرزشی تایكواندۆیە و بە شكاندنی بابەتی جیاواز ناوبانگی پەیدا كردووە.

ناوبراو لە ساڵی 2011 توانی 74 قوتووی بیبسی بە یەك مشت بقوپێنێت و لە ئێستاشدا بە قوپاندنی 97 قوتوو توانی ڕیكوردێكی نوێ بۆ خۆی تۆمار بكات و ناوی بچێتە كتێبی گینسەوە.
محەمەد، پێشتر توانیوێتی 123 گوێزی هیندی بە دەستی بشكێنێت و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، شكاندنی هەر شتێك بە دەستەكانی كاریگەری لەسەر سەلامەتی دەستەكانی نابێت.

جیهان

ئۆغلۆ: ئاگربەست لە سووریادا ئاسان نییە

خەڵك –بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند ئاگربەست لە سووریادا لە ئیدلب كارێكی ئاسان نییە و لەگەڵ ڕوسیاش لەبارەی ئیدلبەوە بۆچوونەكانیان یەك نین.

مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لە گوتارێكدا لە كۆڕبەندی داڤۆس ڕایگەیاند، بە ملیۆنان سووریایی ئاوارەی توركیا بوون و 400 هەزاری دیكە ڕوویان لە توركیا كردووە.

دەشڵێت “سووریا هەموو هێڵە سوورەكانی بەزاندووە، توندوتیژییەكانی سووریا لە ئیدلب ڕەتدەكەینەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد پەكەكە پێشێلكاری زۆری كردووە.

لەبارەی لیبیاشەوە ڕایگەیاند، هێزەكانیان بۆ مەشق و ڕاهێنانەكان بە هێزەكانی ئەو وڵاتە چوونە ئەوێ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ لە سەندنەوەی متمانە ڕزگاری بوو

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا داواكاری ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەكەی بۆ سەندنەوەی متمانە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕەتكردەوە.

شەوی ڕابردوو بە زۆرینەی دەنگ ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا داواكاری سەندنەوەی متمانەیان ڕەتكردەوە و ترەمپیان بێتاوان ناساند لەو دۆسێیانەی لەسەر كرابوونەوە.

لە دەنگدانی پیراندا 53 كەس لە بەرژەوەندی ترەمپ دەنگیان دا و 47ی دیكەش لە دژی ترەمپ دەنگیاندا، بۆیە ترەمپ لە دۆسیەكانی ڕزگاری بوو كە لەسەر كرابوونەوە لەلایەن دیموكراتەكانەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران.

پێشتریش ترەمپ چەند جارێك تۆمەتەكانی ڕەتكردەوە كە ئاڕاستەی كرابوون و بەهۆیانەوە هەوڵی سەندنەوەی متمانەی لێ دەدرا.

پشتیوانیكردنی ترەمپ لەلایەن ڕوسیاوە لە هەڵبژاردنەكاندا، فشاركردن لە سەر ئۆكرانیا و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات ئەو دۆسێیانە بوون كە لەسەری كرابوونەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

فەرماندەیەكی سوپای پاسداران كوژرا

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ عەبدولحوسێن موجدەمی فەرماندەی سوپای پاسداران لە شاری دارخوێن لە پارێزگای خوزستان كوژرا.

بەپێی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكان ناوبراو لە نێو ماڵەكەی خۆیدا دەستڕێژی گولەی لێكراوە و كوژراوە.

تاكو ئێستا هۆكاری كوژرانەكەی ئاشكرا نەكراوە، بەڵام سەرچاوەكان دەڵێن ئەو فەرماندەی سوپای پاسداران رۆڵی لە سەركوتكردنی خۆپیشاندەراندا هەبووە.

ئەم هەواڵە بە فەڕمی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە و هیچ لێدوانێكیان لەبارەوە نەداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان