ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سوپای پاسداران: وڵاتانی كەنداو ڕووبەڕووی تینوێتی توند دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسداران ئاشكرایدەكات، لە ئەگەری پێكدادان لە ناوچەی كەنداو وڵاتانی ناوچەكە ڕووبەڕووی تینوێتی توند دەبنەوە.

ئاژانسی (ئیلنا)ی ئێرانیبڵاویكردەوە، عەلی ڕەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزە دەریاییەكانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، كەنداو ناوچەیەكی جیاوازە و ئاو لەم ناوچەیە دەسوڕێتەوە تاكو دەرچەیەك بۆ خۆی بكاتەوەو بچێتە دەرەوە.

وتیشی، “ئەم هۆشدارییە دەدەینە وڵاتانی كەنداو، كە ئەگەر ڕووداوێك بۆ بابەتە ئەتۆمییەكانمان لە كەنداو دروست ببێت، وڵاتانی ناوچەكە تەنانەت ئاوی خواردنیشیان نامێنێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئێران كێشەی ئاوی نییە، بەڵام تەواوی ئەو وڵاتانەی لە ناوچەی كەنداودان كێشەی ئاویان هەیە و لە ئەگەری مەترسی بۆسەر بابەتە ئەتۆمییەكانمان لە كەنداو ئەو وڵاتانە ڕووبەڕووی بێ ئاوی دەبنەوە.

ئاشكراشیكرد، لەو بڕوایەداین تەنها حەوت وڵاتانی ناوچەی كەنداو دەتوانن ئاسایشی كەنداو بپارێزن.

جیهان

تەندروستی چین دۆزینەوەی چارەسەری كۆرۆنای ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

پەیمانگای نیشتیمانی بۆ بەرهەنگاربوونەوەی نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان لە چین ڕایگەیاند، چارەسەری پێویستیان بۆ نەخۆشی كۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە نەخۆشانی ڤایرۆسەكە كردووە.

ئاژانسی هەواڵی”شینخوا”ی چین ئاماژەی بەوەكرد، چارەسەری پێویست دۆزراوەتەوە بۆ نەخۆشییەكە.

لەلایەكی دیكەوە وەزیری تەندروستی چین ئاماژەی بەوەكردووە، ڤایرۆسەكە هێزێكی زیاتری لە پێشوو هەیە و بە خێرای گەشەدەكات و بڵاودەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زاناكان هۆشداری توند دەدەن لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا

خەڵك- بەشی هەواڵ

زانایان هۆشداری دەدەن لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیە داوای ڕێوشوێنی پێویست لە چین و وڵاتانی دیكەیش دەكەن.

زانایانی ناوەندێكی زانستی لە لەندەن ئاماژەیان بەوەكردووە، ڤایرۆسەكە مەترسییدارە و لانیكەم لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگوازرێتەوە.

پێشتر بەرپرسانی چین ئاماژەیان بەوەكردبوو، كە توانیویانە 60% كۆنترۆڵی ڤایرۆسەكە بكەن.

بەپێی دواین ئامارەكان 56 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

وەزیری ناوخۆی توركیا: خانوو بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەكە دابیندەكەین

خەڵك –بەشی هەواڵ

وەزیری ناوخۆی توركیا ڕایگەیاند ئەو باڵەخانە و بینایانەی بومەلەرزە زیانی پێگەیاندوون لە ژێر چاودێریدان.

سولەیمان سۆیلۆ ڕاشیگەیاند ئەو هاووڵاتیانەشی خانووەكانیان ڕووخاوە بەهۆی بومەلەرزەكەوە حكومەت خانوویان بۆ دابیندەكات و كرێی خانووەكەشیان بۆ دابیندەكات.

ئاشكراشیكرد دوای بومەلەرزەی یەكەم 678 بومەلەرزەی دیكە ڕوویان داوە كە 20یان پلەكانیان گەیشتووەتە 4 پلە.

ڕۆژی هەینی بومەلەرزەیەك لە چەند ناوچەیەكی باكوری كوردستانی دا، بەپێی دواین ئامارەكان 31 كەس گیانیان لەدەستداوە، 607 كەسی دیكەش بریندار بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان