ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەڕلەمانتارێكی كورد: لەبری شەڕی كورسی مەینەتی كەركوكیەكان چارەسەر بكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی كوردی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دادگای باڵای فیدڕاڵی لەتازەترین تەفسیریدا بڵاویكردەوە مادەی ۱٤۰ی دەستوور هیچ كێشەیەكی یاسایی نیە و بەجێبەجێنەكردنی لەكاتی خۆیدا بەها دەستووریەكەی لەدەست نادات، دەشڵێت: “سیاسیەكانی عیراق بەگشتی و كەركوك بەتایبەتی دەبێت ئەم بڕیارەی دادگا بەهەند وەرگرن و كاری لەسەربكەن”.

بەختیار جەبار شاوەیس، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دادگای باڵای فیدڕاڵی لەتازەترین تەفسیریدا، بڵاویكردەوە، كە مادەی ۱٤۰ی دەستوور هیچ كێشەیەكی یاسایی نیە و بەجێبەجێنەكردنی لەكاتی خۆیدا بەها دەستووریەكەی لەدەست نادات و كاریگەریە یاسایی و دەستووریەكانی بە بەهێزی ماوەتەوە.

دەشڵێت: “بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەئاستە باڵاكەدا بڕیاری كۆتایی، بڕاوەیە بەشێوەیەك كە قابیلی تانەدان و پێداچونەوەی یاسایی نیە و هەروەها شوێنی مشتومڕ و گفتوگۆی سیاسیانە نیە لەسەر جێەجێكردنی، بەپێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو پەڕاوێزخستنی مادەكە بۆ كورد ببوە هۆكاری ئەوەی، كە هەمیشە وادەڕوانێتە ئەوانی دیكەی دەسەڵاتدار، كە مادام ئامادەنین دەستوور جێبەجێبكەن و بڕیاری دادگای باڵا فەرامۆش دەكەن، ئیتر چۆن ڕێككەوتنە سیاسیەكان جێبەجێدەكەن، كەئەمەش بێمتمانەی لێدەكەوێتەوە و دواتر پەلدەكێشێ بۆ سەرهەڵدانی كێشەی گەورە و لە ساڵانی ڕابردووشدا هەروا دەرچوو”.

ڕاشیگەیاندووە، كاتێك لە ۳۱-۱۲-۲۰۰۷كە دوا وادەی جێبەجێكردنی مادەی ۱٤۰ بوو بەڵام نەكرا، حكومەتی هەرێم ئیتر بەهانەی دەركردن و فرۆشتنی نەوتی كەوتە سەر و دواتر بەتەقینەوەی كێشەكان، مەسەلەكە پەلیكێشا بۆ ئابووری سەربەخۆ و جیابوونەوە و ڕیفراندۆم.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، سیاسیەكانی عیراق بەگشتی و كەركوك بەتایبەتی دەبێت ئەم بڕیارەی دادگا بەهەند وەرگرن و كاری لەسەربكەن، لەبری ئەوەی هەر لەئێستاوە دڵی خۆیان بۆ بردنەوەی كورسیەكی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پاریزگاكە خۆش بكەن، چونكە ژمارەی كورسی هیچ لەمەینەتیەكانی كەركوك و كەركوكیەكان كەمناكاتەوە، بەڵكو چۆنیەتی دروستكردنی كورسیەكە گرنگە كەڕێگە دەستوریەكەیە و مادەی ۱٤۰ە، خۆ ئەگەرنا كشمیر و سیناریۆ تاڵەكانی لەبەردەرگاكەدایە.

کوردستان

لە هەرێمەوە 200بارهەڵگر هاوكاری ئەمریكاگەیەنرایە ڕۆژئاوای كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمریكا 200 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری پڕ لە هاوكاری سەربازی لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانەی ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكانی ژێر دەستی سوپای سوریای دیموكرات كرد.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی (میهر)ی ئێرانی، 200 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سەربازی،كە یارمەتی لۆجستیكی ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشی تێدا بوو لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستانەوە بەرەو ڕۆژئاوای كوردستان ڕەوانەكران.

ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمریكا و توركیا دەیانەوێت ناوچەی ئارام لە ڕۆژئاوای كوردستان دروست بكەن، بەڵام هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمریكا بۆ هێزەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بەردەوامە و ئەمەش توركیای نیگەران كردووە.

بەپرسانی سوریای دیموكرات ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، 15 بۆ 20 كیلۆمەتر لە ناوچە سنوورییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كشاونەتەوە بە ئامانجی نیازپاكییان بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی بڕیارێكی هەرێمی دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای دەرچوونی بڕیاری پەڕلەمانی كوردستان بۆ دیاری كردنی ڕۆژی 3ی ئاب بە ڕۆژی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان، سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانێكی هەرێمی بۆ بڕیارەكە دەركرد.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیاری ژمارە (2)ی هەرێمی سەبارەت بەدیاریكردنی ڕۆژی 3/8/2014 وەك ڕۆژی كۆمەڵكوژیی (جینۆساید) ئێزدییەكان دەركرد و جەختی كردۆتەوە، كە دەبێت ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم بڕیارە جێبەجێ‌ بكەن.

دەقی بڕیارەكە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“دەستوورێكی سەردەمیانەلەسەر بنەمای هەبوونی كۆدەنگی نیشتیمانی زەروورەتی قۆناغەكەیە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان كۆبوونەوە و جەختیان لە نووسینەوەی دەستورێكی سەردەمیانە كردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 15/9/2019 دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان، سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان كردو لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە، ئامادەكاری نووسینەوەی دەستوورێكی سەردەمیانەو گەلپەسەند لەسەر بنەمای هەبوونی كۆدەنگی نیشتیمانی و ڕێزگرتن لە مافی سەرجەم پێكهاتەكان و بنەماكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسییەت، زەروورەتی قۆناغەكەیە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی پەڕلەمانی كوردستان، هەردوولا جەختیان لە پتەوكردنی هاوئاهەنگی لەنێوان سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی پەڕلەمان كردەوە بۆ پشتیوانیكردنی دیالۆگێكی بنیادنەرانە لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراقی بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەنێوان هەردوولا بەجۆرێك، كە لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بێت و لەچوارچێوەی ئەو ماف و شایستانە بێت، كە دەستووری ساڵی 2005 بەهەرێمی كوردستانی داوە.

هەر لە كۆبوونەوەكەی نێوان پەڕلەمان و سەرۆكایەتی هەرێمدا، بە پێویستیان زانی كۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆكاییەتییەكان بۆ دروستكردنی هاوئاهەنگی زیاتر ئەنجام بدرێت و لەبارەی پرسی چاكسازیش هەردوولا هاوڕابوون لەسەرخستنی ڕێككارەكانی پڕۆسەی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان و لابردنی ئەو ئاستەنگانەی ڕەنگە بێنەسەر ڕێگای.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان