ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دوا بڕیار لەسەر بەكارهێنانی زەرفی كاغەز لەبری عەلاگە درا

خەڵك- بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی سلێمانی دوا مۆڵەت دەدات بە نانەواخانە و سەمونخانەكان بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری گۆڕینی نایلۆن بۆ زەرفی كاغەز.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، دواین ئاگاداركردنەوەیان داوەتە نانەواخانە و سەمونخانەكان بۆ بەكارهێنانی زەرفی كاغەز لەبری نایلۆن، لەحاڵەتی جێبەجێنەكردنی بڕیارەكەشدا سزا دەدرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە 850 نانەواخانە و سەمونخانە لەسنوری سلێمانی ئاگاداركراونەتەوە بۆ بەكارهێنانی كیسی كاغەز و لەم هەفتەیەدا كارگەی دروستكردنی كیسەكان سەردانی نانەواخانە و سەمونخانەكان دەكات بۆ چۆنێتی بەرهەمهێنان و گەیاندنی زەرفە كاغەزەكان بەو شوێنانە.

گۆران قادر وتیشی، “ئامانج لە بڕیاری بەكارهێنانی زەرفی كاغەز پاراستنی ژینگە و تەندروستی هاووڵاتیانە و لەپێناو پارێزگاری كردن لە بەرژەوەندی گشتی لە هەموو نانەواخانە و سەمونخانەكانی سلێمانی بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت” .

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ یەك شەممە لەكاتی سەردانی كارگەی دروست كردنی زەرفی كاغەز لە سلێمانی، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەولەویەتی بڕیاری قەدەغەكردنی زەرفی نایلۆن پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیانە لەو زیانانەی بەهۆی ماددەی‌ پلاستیك و نایلۆنەوە مرۆڤ توشی نەخۆشیە مەترسییەكان دەكات، بۆیە هەرچیمان پێدەكرێت بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و ژینگەی شارەكەمان دەیكەین.

ئابوری

ڕێنمایی بۆ هاتووچۆی خوێندكاران بە پاس و تەكسی دەركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆ دابینكردنی پاس یان تەكسی بۆ هاتووچۆی خوێندكاران پێویستە ڕەچاوی چەند ڕێنماییەك بكرێت، دەشڵێت: “پێویستە بەڕێوەبەر لیژنەیەكی سێ كەسی پێكبهێنێت بۆ ڕایی كردنی كاروباری هاتووچۆی خوێندكاران”.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە نووسراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە و ئاڕاستەی سەرجەم باخچەكانی منداڵان و قوتابخانە و خوێندنگە ئامادەیی و بنەڕەتییەكانی سنووری پەروەردەكەی كردووە ڕایگەیاندووە، بۆ دابینكردنی پاس یان تەكسی بۆ هاتووچۆی خوێندكاران سەرپشكن لە چۆنیەتی دابینكردنی پاس بۆ هاتووچۆی خوێندكارەكانیان.

جەختیشی كردۆتەوە، كە پێویستە بەڕێوەبەر لیژنەیەكی سێ كەسی پێكبهێنێت بۆ ڕایی كردنی كاروباری هاتووچۆی خوێندكاران بە پاس و تەكسی.

ڕاشیگەیاندووە، لە دوای ڕێككەوتن لەگەڵ ئیدارەی قوتابخانەكان پێویستە نوێنەریان سەردانی بەشی یاسایی بكات بەمەبەستی پێدانی بەڵێننامە، كە پابەندی ڕێنماییەكانی پەروەردە دەبن پێش دەستپێكردنی ساڵی خوێندنی (2019-2020).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتێك دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەكی نافەڕمی كە پێشتر لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەتە دوای ئەوەدێت، كە مووچەی پێشمەرگە و پەروەردە دابەشكراوە و پێشبینی دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتووشدا چەند وەزارەتێكی دیكە مووچە وەربگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزیری نەوتی عیراق: چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنیی حكومەتی هەرێمین

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری نەوتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر پرسی نەوت كاریگەری لەسەر بودجەی ساڵی 2020ی عیراق دەبێت و تا ئێستاش چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنیی حكومەتی هەرێمن.

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە حكومەتی عیراق بەردەوامە و چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنی هەرێمی كوردستانین”.

وەزیری نەوتی عیراق باسی لەوەشكرد: “ڕێككەوتنی نەوتی لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا كاریگەری لەسەر بودجەی ساڵی 2020ی عیراق دەبێت”.

سامر غەزبان ئەوەشی خستەڕوو، لە بودجەی ساڵی 2020ی عیراق نرخی بەرمیلێك نەوت بە 50 دۆلار خەمڵێنراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان