ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

گەنجێک بەفرگرێک فڕێدەداتە خوارەوە، بە دەست پێی دەهێننەوە سەرەوە و ٤٥ هەزار یۆرۆ غرامەی دەکەن

خێزان

گەنجێک لە ئیسپانیا  بەفرگرێکی کۆن لە ڕێگایەکی گشتییەوە فڕێدەداتە خوارەوە و گاڵتەش بە سستمی بەکارهێنانەوە (ڕیسایکلین) دەکات لە وڵاتەکەیاندا.

ئەو گەنجە پاش ئەوەی تۆماری ڤیدیۆیی کارەکەیان لە سۆشیالمیدیا بڵاودەکاتەوە، دەنگدانەوەی زۆری دەبێت، هەر بۆیە پۆلیسی ئیسپانیا خۆی و هاوڕێکەی دەستگیر دەکات.

دواتر لە تۆمارێکی دیکەدا کە پۆلیس بڵاوی کردۆتەوە، ئەو دوو گەنجە ناچارکراون کە بە دەست بەفرگرەکە بهێنەوە سەرەوە و بەشێوازی درووست فڕێی بدەن، جگە لەوەش لەسەر کارەکەیان بڕی ٤٥ هەزار یۆرۆ سزا دراون.

هەواڵەکان

هەرێم سەڵاح بە موزیک هەستی خۆی بۆ کوردانی ڕۆژئاوا دەردەبڕێت

خێزان

هونەرمەند هەرێم سەڵاح بە پارچە موزیکێکی تایبەت هەستی خۆی بۆ کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان دەردەبڕێت.

هەرم سەڵاح ڕایگەیاندووە”‎ئەو هەستەی میوزیكەی من و ئەو تێكستەی برای بەڕێز و ئازیزم كاك ( سەروەت تۆفیق ) تێكەڵی خەم و ڕوحی ڕۆژئاوای وڵاتەكەم دەكەم و سەرشۆڕی و تۆڵەی خوا بۆ دوژمنانی هەر چوار پارچەی كوردستان”

 

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Harem Salah (@haremsalah) on


‎زام
.
‎خوایە تاكەی دەربەدەری
‎بەختی ئێمە بۆ ئاوایە ؟
‎هەر بەشمانە ئاوارەیی
‎ئێستاش نۆرەی ڕۆژئاوایە
.
‎جەستەی خاكم بریندارە
‎مێژووی كوردم دووبارەیە
‎زامێكی لێ ساڕێژ نابێ
‎زامێكی تر ئامادەیە
.
‎چەندە ڕەشە چارەنووسمان
‎ژینی ئێمە هەر خوێناوە
‎كام نەتەوە بە هێندەی كورد
‎شەهیدی بۆ خاكی داوە ؟
.
‎كوردی بێكەس لەم دنیایە
‎بێ لە خودا كێ شك ئەبات
‎خۆ ئەوەتا هەتا ئێستاش
‎باجی كوردبوونی خۆی ئەدات
.
‎چەندە سەیرە ئەم قەدەرە
‎پێش ئەوەی كە قیامەت بێ
‎خۆری هیوا لە ڕۆژئاوا
‎ئاوا نابێ، بەڵكو هەڵدێ
.
‎ئێمە كوردی خۆڕاگرین
‎سەر بۆ دوژمن نەوی ناكەین
‎كوردبوونمان گەر تاوانیش بێ
‎شانازییە لێی ڕاناكەین
.
‎سەروەت تۆفیق

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

مەروان حەمە خورشید: وەک ھاوسۆزی بۆ کوردانی ڕۆژئاوا کۆنسێرتێکی تورکیام ڕەتکردەوە

خێزان

هونەرمەند مەروان حەمە خورشید رایدەگەیەنێت کە وەک ھاوسۆزی بۆ کوردانی ڕۆژئاوا کۆنسێرتێکی تورکیایی ڕەتکردەوەتەوە.

مەروان حەمە خورشید ڕایگەیاندووە”لە بەرامبەر داگیرکاری پارچەکەی تری وڵات  بانگھێشتی کۆنسێرتێکی گەورەی لە تورکیامان رەت کردەوە و ھاو خەمی بۆ براو و خوشکانی کوردی ڕۆژئاوا دەردەبڕین و بڕیارماندا بەشداری ئەو کۆنسێرتەی تورکیا نەکەین”

بەپێی بانگێشتنامەکە بڕیارە کۆنسێرتەکە لە ١٥ی تشرینی یەکەم لە شاری دیاربەکر بەڕێوە بچێت.

مەڕوان حەمە خورشید  ساڵی ١٩٧٨ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە یەکێکە لە دیارترین ئەو ھونەرمەندانەی لە بواری ھونەری ئیسلامیدا کاردەکات و ناوبانگێکی زۆری ھەیە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

ژنە دیزاینەرێکی کورد کەوایەک دەدات بە پاپای ڤاتیکان و داوای لێدەکات ئاگای لە کورد بێت

خێزان

ژنە دیزاینەرێکی کورد بەناوی شاناز جەمال کەوایەکی تایبەت دەدات بە پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان و داواشی لێدەکات ئاگای لە کورد بێت.

شاناز جەمال لە شاری سلێمانی کەواکەی بەتایبەت بۆ پاپا فرانسیس درووستکردووە کە هێمای زۆربەی ئاینەکانی جیهانی تێدایە و ٨ مانگ سەرقاڵبووە بە درووستکردنیەوە، دواتر لە پاش نوێژی کرسیتیانەکان لە ڤاتیکان کەواکەی داوە بە پاپا.

شاناز جەمال لەکاتی بینینی پاپادا پێی وتووە”ئەی باوکی ئاشتی ھەمووجیھان من وەک ژنێکی کوردی سەربەرز دەست ماچ دەکەم و لێت دەپارێمەوە وەک ژنێکی کوردی ھەمیشە چاو بەفرمێسک و خوێن ڕژاو داوات لێدەکەم ھاتومەتە دەرگای ماڵەکەت تکایە فریای کوردانی بێتاوانی ڕۆژئاوا بکەون لە ژێر کوشتن وخوێن ڕشتنی حکومەتی زاڵمی تورکیای دڕندە ڕزگاریان بکەن و وەرنە جواب، با دیسان خوێنی ڕۆڵەی کورد نەڕژێت و ئاوارەوسەرگەردان نەبن ئێمەش مرۆڤین وەک ھەموو مرۆڤی ئازادی جیھان مافی ژیان و وڵاتی خۆمان ھەیە وەک ھەموو جیھان”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان