ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ڕاپۆرت و شیکاری

(تۆپ ١٠) به‌پێی نوێترین لێکۆڵینه‌وه‌ مباپێ گرانبه‌هاترینی جیهانه‌ و مێسی هاتۆته‌ پله‌ی چواره‌م !

خه‌ڵک سپۆرت

سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ وه‌رزشییه‌کانی سه‌ر به‌ یه‌کێتی تۆپی پێی جیهان (FIFA)، له‌ نوێترین لێکۆڵینه‌وه‌دا ده‌ریخستووه‌ که‌ کیلیان مباپێی فه‌ره‌نسی و موحه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسڕی دوو گرانبه‌هاترین یاریزانن له‌ جیهانی تۆپی پێدا.

لێکۆڵینه‌وه‌ فه‌رمییه‌کانی (CIES Football Observatory) پشتبه‌ست به‌ داتا به‌ده‌ستهاتووه‌کان له‌ بازاڕی گواستنه‌وه‌کان و ئاست و ته‌مه‌ن و ده‌ستکه‌وتی یاریزانان ده‌ریخستووه‌، که‌ له‌ئێستای میریکاتۆدا کیلیان مباپێی فه‌ره‌نسی گرانبه‌هاترین یاریزانی جیهانه‌.

سه‌یر له‌وه‌دایه‌، نرخی یاریزانان هه‌ڵکشان و داکشانی زۆری به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و له‌نێوان ئه‌ستێره‌کاندا لیۆ مێسی ئه‌فسانه‌ که‌وتۆته‌ پله‌ی چواره‌مه‌وه‌ که‌ نرخه‌که‌ی به‌ (١٥٠ بۆ ٢٠٠) ملیۆن خه‌مڵێنراوه‌، هه‌روه‌ها کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی له‌ ڕیزبه‌ندی (٢٠) گرانبه‌هاترینه‌که‌ی جیهاندا ده‌که‌وێته‌ پله‌ی بیسته‌وه‌ و نرخه‌که‌ی به‌ (١١٨ ملیۆن یورۆ) هه‌ژمار ده‌کرێت.

یه‌کێکی تر له‌ گۆڕانکارییه‌ گه‌وره‌کان به‌سه‌ر نرخی محه‌مه‌د سه‌ڵاح و ڕه‌حیم ستێرلینگدا هاتووه‌ و دوای هه‌ڵکشانێکی دارایی گه‌وره‌ نرخیان گه‌یشتۆته‌ سه‌رو (٢٠٠ ملیۆن).

ئه‌مه‌ش ڕیزبه‌ندی (١٠٠) گرانبه‌هاترین یاریزانی بواری تۆپی پێی جیهانه‌ به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌ و داتاکانی (CIES):

ڕاپۆرت و شیکاری

(٥) هۆکار چانسی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە جامی سوپەری ئیسپانیا لە یانەکانی تر بەهێزتر دەکات

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەم ڕووبەڕوبونەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا لە وڵاتی سعودیە دەست پێدەکات و چوار یانەی زەبەلاحی ئیسپانیا بەشداری تێدا دەکەن.

لەم وەرزەدا جامی سوپەری ئیسپانیا لە وڵاتی سعودیە ئەنجام دەدرێت و شێوازێکی نوێ لە بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتیەکە پەیڕەو دەکرێت، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڤالێنسیا بەشداری تێدا دەکەن.

یانەی بەرشلۆنە وەک پاڵەوانی لالیگا و ڤالێنسیا وەک پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا و یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید وەک دووەم و سێیەمی خولی ئیسپانیا بەشدارییان تێدا کردووە و ڕووبەڕوبونەوەکان بەشێوازی یەک بردنەوە ئەنجام دەدرێن.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ئاماژە بە پێنج هۆکاری گرنگ دەدات، بەهۆیەوە یانەی شاهانەی مەدرید چانسی لە یانە ڕکابەرەکانی بەرزتر دەبێت، هۆکارەکانیش بریتین لە:

  • گەنجانی ڕیاڵ و ئاستی چاوەڕوان نەکراو: بڕیارە زینەدین زێدان لەم پاڵەوانێتیەدا پشت بە گەنجانی وەک ڕۆدریگۆ و ڤینیسیۆز و ڤاڵڤێردی و لوکا یوڤیچ ببەستێت، یانە ڕکابەرەکان توانای ئاشکراکردنی پلانەکانی شاهانەیان نابێت و ئەگەر هەیە لەهەر یارییەکدا هەنگاوی چاوەڕوان نەکراو بنێن.
  • ڕیاڵ مەدرید و هۆکارە تاکتیکیەکان: لەم وەرزەدا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە خراپەوە بۆ باش هەنگاوی ناوە و حاڵی حازر خاوەنی ڕێکخراوترین پێکهاتەیە لەنێو چوار یانە بەشدارەکەدا، ئەوەش چانسیان پێدەدات ئاستێکی بەرز و هاوسەنگ پێشکەش بکەن.
  • ئەنجامی ڕووبەروبونەوە بەهێزەکان: ڕاستە یانەی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا بەرامبەر بەرشلۆنە و ڤالێنسیا و ئەتلەتیکۆ مەدرید جەمسەری براوە نەبووە، بەڵام سەرجەم ڕووبەڕوبونەوەکانی لە یاریگای ڕکابەرانیدا ئەنجامداوە و لەجامی سوپەری ئیسپانیا لەیاریگای بێلایەندا بەرامبەریان دەوەستێتەوە، هەروەها لە یارییەکانی پێشووشدا لەڕووی تاکتیکی و هونەرییەوە باڵادەستی نیشانداوە.

  • ناوەندی ڕیاڵ مەدرید باشترینە: لەم وەرزەدا تۆنی کرۆس و کاسیمێرۆ و لوکا مۆدریچ ئاستی پێشوویان گەڕاندۆتەوە، لەگەڵیاندا فیدی ڤاڵڤێردی باشترین ئاستی پێشکەشکردووە، بەراورد بە هێڵی ناوەندی یانەکانی بەرشلۆنە و ئەتلەتی و ڤالێنسیا باشترن، شارەزایانیش هەمیشە جەخت لەوە دەکەنەوە، هەر پێکهاتەیەک لەناوەندی یاریگا بەهێز بێت لەڕووی هونەری و ئەنجامەوە باشتر دەردەکەوێت لەڕکابەرانی.
  • ئەزمونی زێدان و جەنگاوەرە کۆنەکان: زێدانی ڕاهێنەر و چەندین یاریزانی وەک مۆدریچ و ڕامۆس و کرۆس و کاسیمێرۆ و ڤاران و مارسێلۆ و کارڤاخال ئەزمونیان لە چنینەوەی نازناوەکاندا هەیە، خاوەنی سێ جامی خولی یانە پاڵەوانەکان بوون و دەزانن لەم بارودۆخانەدا چۆن مامەڵە لەگەڵ یانە ڕکابەرەکانیان دەکەن.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

کریستیانۆ دەتوانێت لە ساڵی ٢٠٢٠دا پێنج ڕیکۆردی مێژوویی تۆمار بکات

خەڵک سپۆرت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پورتوگالی لەتەمەنی ٣٤ ساڵیدا لەنێو یاریگاکانی بواری تۆپی پێ بەردەوامە و لەم وەرزەدا هەوڵی شکاندنی ڕیکۆردەکان دەدات.

دۆنی پورتوگال بەدرێسی یانەکانی مان یونایتد و ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی پورتوگالەوە توانیویەتی چەندین نازناوی بەکۆمەڵ و تاکە کەسی بەدەست بهێنێت، هەگبەی نازناو و ڕیکۆردەکانی پڕبوون و لەم وەرزەدا و لەتەمەنی ٣٤ ساڵیدا بە گڕوتینینی ساڵانی ڕابردووەوە دەتوانێت کۆتا ڕیکۆردەکان لەژیانی وەرزشییدا بە ئاڵتون بنوسێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی “توتۆ سپۆرت”، ئەفسانەی پورتوگال لەم وەرزەدا بەدرێسی یانەی یوڤانتۆسەوە دەتوانێت پێنج ڕیکۆردی مێژوویی تۆمار بکات، ڕیکۆردەکانیش بریتین لە:

  • بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنز لیگ بەدرێسی یانەی یوڤانتۆسەوە: یاریزانەکە پێنج نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی بەدەستهێناوە، چوار لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید و یەکێک لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد، ئەگەر لەگەڵ یوڤانتۆس نازناوەکە بچنێتەوە دەبێتە تاکە یاریزان لەگەڵ سێ یانەی جیاواز سێ جار جامە گوێچکەدارەکە بەرز دەکاتەوە، هەروەها لەگەڵ خینتۆی ئەفسانەی ڕیاڵ مەدرید هاوتا دەبێتەوە (خینتۆ شەش نازناوی بەدەستهێناوە).

  • باشترین گۆڵکاری جامی نەتەوەکانی ئەوروپا: کریستیانۆ شان بەشانی میشێل پلاتینی ئەفسانەی فەرەنسی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا نۆ گۆڵیان تۆمار کردووە، ئەگەر لە یورۆی ٢٠٢٠ تەنها گۆڵێک تۆمار بکات، دەبێتە باشترین گۆڵکار لەمێژووی پاڵەوانێتیە ئەوروپییەکە.
  • بەتەمەنترین تۆمارکەری هاتریک: کریستیانۆ لەگەڵ مێسی هەشت هاتریکیان لە خولی یانە پاڵەوانەکان تۆمار کردووە، ئەگەر لەم وەرزەدا لەگەڵ یوڤانتۆس هاتریک تۆمار بکات هاوبەشی لەگەڵ ڕکابەرەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە و دەبێتە بەتەمەنترین تۆمارکەری هاتریک لە خولەکەدا.

  • باشترین گۆڵکاری نێودەوڵەتی لەمێژوودا: ٩٩ گۆڵی نێودەوڵەتی بەدرێسی هەڵبژاردەی پورتوگالەوە تۆمار کردووە، عەلی دایی ئێرانی بە تۆمارکردنی ١٠٩ گۆڵ لە لوتکەی گۆڵکارە نێودەڵەتیەکاندایە و کریستیانۆ بە (١٠) گۆڵی تر ئەو ڕیکۆردە دەگرێتەوە.
  • تاکە ئەفسانەی سێ خولە گەورەکە: لەئێستادا کریستیانۆ چوارەمی ڕیزبەندی گۆڵکارانی کالچیۆی ئیتاڵیایە بە ١٠ گۆڵەوە، ئەگەر نازناوی گۆڵکار بەدەست بهێنیت دەبێتە یەکەمین یاریزان لە مێژوودا نازناوی گۆڵکاری خولەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا دەچنێتەوە.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

(١١) یاریزان دەبنە سەنتەری گواستنەوەکانی زستانەی ٢٠٢٠

خەڵک سپۆرت

کاتی دیاریکراو بۆ گواستنەوەکانی زستانەی ٢٠٢٠ دەست پێدەکات و یانەکان خۆیان بۆ ئیمزاکردنی گرێبەستی گەورە و هەژێنەر ئامادەکردووە.

شێوازی بەڕێوەچوونی گواستنەوەکانی زستانە هاوشێوەی وەرزەکانی ڕابردوو نابێت، بەڵکو ئەو یاریزانی دەیەوێت لە یانەیەکەوە پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە بکات، لە خول و پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکان گەرچی بەدرێسی یانەی یەکەمیەوە یاریی کردبێت دەشتوانێت لەگەڵ یانە نوێیەکەیدا بەشداری بکات، ئەوەش دەرگا بۆ گواستنەوەی چەندین بۆندی گەورە و هەژێنەر دەکاتەوە، هەروەها هێزی گواستنەوەکانی زستانە لەگەڵ هاوینە هاوتا دەکاتەوە.

ڕۆژنامەی “مارکا” ئاشکرای کردووە، لە میرکاتۆی زەستانەدا (١١) یاریزان دەبنە سەنتەری گواستنەوەکان و ئەگەر هەیە لە یانەیەکی گەورەوە پەیوەندی بە گەورەیەکی ترەوە بکەن:

  • کریستیان ئیریکسن: ئەگەر هەیە لە تۆتنهامەوە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات.

  • زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ: ئەگەر هەیە پەیوەندی بە ئەی سی میلانەوە بکات.
  • ئێرلینگ هالاند: ئەگەر هەیە پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی، لایپزیگ، دۆرتمۆند، یوڤانتۆس، مان یونایتدەوە بکات.
  • ئیدینسۆن کاڤانی: ئەگەر زۆرە لە پاریس سانت جێرمانەوە پەیوەندی بە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە بکات.
  • ماریانۆ دیاز: یانەیەکی دیاریکراو نییە، بەڵام ئەگەر زۆرە ڕیاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت.
  • ئیبراهیم دیاز: یانەیەکی دیاریکراو نییە، بەڵام ئەگەر زۆرە یانەی شاهانە بەجێبهێڵێت.
  • ئارتورۆ ڤیدال: ئەگەر هەیە لە بەرشلۆنەوە پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە بکات.

  • کارلیس ئالینا: ئەگەر زۆرە لە بەرشلۆنەوە پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی بیتیس یان خیتافێ وە بکات.
  • جان کلێر تۆدیبۆ: ئەگەر زۆرە لە بەرشلۆنەوە پەیوەندی بە ئەی سی میلانەوە بکات.
  • تۆماس لیمار: ئەگەر زۆرە لە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە بکات.
  • ڕائول دی تۆماس: ئەگەر هەیە لە بەنفیکاوە پەیوەندی بە ئیسپانیۆلەوە بکات.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان