پەروەردەی عیراق لەبارەی خولی سێیەمی تاقیكردنەوەكان بڕیاریدا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە، ساڵنامە و تاقیكردنەوەكانی وەزارەتی پەروەردەی عيراق ڕاگەیاند كە بوونی خولی سێیەم بۆ ئیكمالەكان یان بۆ باشكردنی تێكڕایە ساڵای خوێندنی ئەمساڵ 2022-2023 لەخۆناگرێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بڕیارەكە پاش كۆبوونەوەی دەستەی ڕاوێژ بوو لە دانیشتنی 16ی كانوونی دووەمی 2023، بە مەبەستی هێنانەدی ڕەسەنایەتی زانستی كە پشت بە پێوەرەكانی كوالێتی لە بنیاتنانی نەوەیەكی پەروەردەكراوی شایستەدا دەبەستێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”دەستەی ڕاوێژ بڕیاریدا سیستمی (المحاولات) بۆ ساڵی 2023-2024 و ساڵانی دواتر هەڵبوەشێنێتەوە”.

ماڵپەڕێكی ئەمریكی؛ بەهاری هەرێم باراناوی و تەڕ دەبێت
پێشت ماڵپەڕێكی ئەمریكی؛ بەهاری هەرێم باراناوی و تەڕ دەبێت
بافڵ تاڵەبانی؛ دەبێت دەستوور خاڵی یەكلاكەرەوەی كێشەكان بێت
دواتر بافڵ تاڵەبانی؛ دەبێت دەستوور خاڵی یەكلاكەرەوەی كێشەكان بێت
ەیوەندیدار