ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

کۆتینیۆ (٢٥) ملیۆنی بۆ به‌رشلۆنه‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌‌ و پاریس ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی نایماری لێگرتوون !


خه‌ڵک سپۆرت

گواستنه‌وه‌ی فیلیپی کۆتینیۆ به‌شێوه‌ی خواستن بۆ یانه‌ی بایرن میونشن، سودی (٢٥) ملیۆن یورۆی به‌ یانه‌ ئیسپانیه‌که‌ گه‌یاندووه‌ و له‌لایه‌کی تره‌وه‌ گفتوگۆکان بۆ گواستنه‌وه‌ی نایمار ئاسته‌نگی بۆ دروست بووه‌.

پۆرتاڵی “دۆن بالۆن”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووه‌، له‌ڕابردوودا یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌بڕی ١٢٠ ملیۆن یورۆ کۆتینیۆیان له‌ یانه‌ی لیڤه‌رپوڵه‌وه‌ گواستۆته‌وه‌ بۆ ڕیزه‌کانیان، هه‌روه‌ها بڕیاربووه‌ بڕی ٤٠ ملیۆن یورۆی زیاده‌ش پێشکه‌ش بکه‌ن له‌ ئه‌گه‌ری به‌شداریکردنی یاریزانه‌که‌ له‌ ١٠٠ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ و به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان و چه‌ند مه‌رجێکی تر.

“کۆتی” ئه‌و دوو مه‌رجه‌ی تێدا نه‌بووه‌ (١٠٠ یاریی و نازناوی چامپیۆنز لیگ) بۆیه‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بڕی (٢٥ ملیۆن یورۆ) که‌متر له‌ نرخی ١٦٠ ملیۆنیان پێشکه‌شی لیڤه‌رپوڵ کردووه‌، له‌ئێستاشدا به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به‌ بایرنه‌وه‌ کردووه‌ و ئه‌و دوو به‌نده‌ی بۆنده‌که‌ی هه‌رگیز جێبه‌جێ نابێت، هه‌روه‌ها ته‌نها به‌ خواستنی بڕی ٢٠ ملیۆن یورۆیان له‌ بایرنه‌وه‌ به‌ده‌ست هێناوه‌ و ئه‌گه‌ر یانه‌ باڤاریه‌که‌ به‌تواناکانی قایل بێت ئه‌وا وه‌رزی داهاتوو ١٢٠ ملیۆن یورۆ پێشکه‌ش ده‌کات، به‌وشێوه‌یه‌ بڕی ته‌واوی پاره‌ی گواستنه‌وه‌ی به‌بێ که‌م و زیاد ده‌ست ئیداره‌ی جوسێپی ماریا بارتومیۆ ده‌که‌وێته‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م زانیارییانه‌دا، ئه‌لیخاندرۆ ساکریستانی ڕۆژنامه‌وان به‌ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌، گفتوگۆکان بۆ گواستنه‌وه‌ی نایمار له‌ پاریسه‌وه‌ بۆ “کامپ نو” ئاسته‌نگی بۆ دروست بووه‌، چونکه‌ یانه‌ی فرۆشیار له‌ فرۆشتنی کۆتینیۆ بێزاره‌ و له‌کۆتا کۆبونه‌وه‌دا لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌که‌ به‌ نوینه‌رانی بارسای وتووه‌: یان ٢٠٠ ملیۆن، یان هیچ.

ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات که‌ ناسڕ خلێفی و هاوه‌ڵانی به‌ ئاڵوگۆڕی یاریزانان قایل نابن به‌تایبه‌ت پاش فرۆشتنی کۆتینیۆ له‌لایه‌ن به‌رشلۆنه‌وه‌، لێره‌شدا ئاسته‌مه‌ بارتومیۆ و هاوه‌ڵانی بتوانن بڕی ٢٠٠ ملیۆن له‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ به‌رازیلیه‌که‌دا به‌کاربخه‌ن به‌هۆی ڕێساکانی یاریی خاوێنه‌وه‌.

جیهانی

یوڤانتۆس جێنشینی بوفۆن دەکڕێت و ئامادەن بێرناردێسکی پێشکەش بکەن


خەڵک سپۆرت

یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی گواستنەوەی یەکێک لە باشترین بەهرەکانی ئیتاڵیا دەستپێکردووە و ئامادەن پڕۆسەی ئاڵوگۆڕ ئەنجام بدەن.

تۆڕی “سپۆرت میدیا سیت”ی ئیتاڵی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی یوڤانتۆسەوە ئاشکرای کردووە، بەرپرسانی یانەی ئەی سی میلان لە هاوینی ٢٠٢٠ ناتوانن پلانەکانیان بەتەواوی جێبەجێبکەن، بەڵکو قەیرانە داراییەکان کاریگەری نەرێنی لەسەریان دەبێت و ناچاردەبن بۆ کڕینی چەند یاریزانێک دەستبەرداری چەند یاریزانێکیان ببن.

یەکێک لەو یاریزانانەی میلان کە بێزارە و دەیەوێت بڕوات جیانلویجی دۆنارومای گۆڵپارێزە، لەڕێگەی مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانیەوە هەوڵەکانیان بۆ پەیوەندیکردن بە یانەیەکی گەورەی دیکەوە دەستپێکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، بەرپرسانی یوڤانتۆس دەزانن بەهۆی قەیرانە داراییەکانەوە دۆنارۆما لە میلان بەردەوام نابێت، چونکە میلان نایەوێت لە هاوینی داهاتوو بێبەرامبەر دەستبەرداری بێت و بڕیاریانداوە لە گواستنەوەکانی هاوینی ٢٠٢٠ بیفرۆشن.

بەرپرسانی خانمە پیرەکە پلانیان داڕشتووە لەڕێگەی پیشکەشکردنی بێرناردێسکی و بڕێک پارەوە قەناعەت بە کاربەدەستانی میلان بکەن، چونکە بەو شێوازە یانە لۆمپاردییەکە یاریزانێکی ناوەندکاری بەتوانای دەستگیردەبێت و پارەش پاشەکەوت دەکات.

سپۆرت میدیا سیت نوسیویەتی: ئەگەر یوڤانتۆس لەم هەنگاوەیدا سەرکەوتوو بێت، دەبێتە خاوەنی جێنشینی ڕاستەقینەی جیانلویجی بوفۆنی ئەفسانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

حەوت یانە داوای ئەشرەف حەکیمی دەکەن و زێدان دەیەوێت ڕێگری بکات


خەڵک سپۆرت

ئەشرەف حەکیمی مەغریبی بەرگریکاری یانەی بروسیا دۆرتمۆند سەرنجی یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپای ڕاکێشاوە، لەلایەکی تریشەوە زینەدین زێدان دەیەوێت بیگەڕینێتەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، لەماوەی داهاتوودا زینەدین زێدان کۆبوونەوەی کۆتایی لەگەڵ ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری باڵی ڕاستی یانەی بروسیا دۆرتمۆند ئەنجام دەدات، بەتایبەت دوای ئەوەی بۆندەکەی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە کۆتاییدێت و ناچاردەبێت بگەڕێتەوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید.

بەپێی سەرچاوەکە، زێدان هەموو هەوڵێک دەدات حەکیمی لە یانەی شاهانە جێگیر بکات و بە یاریکردن وەک شوێنگرەوەی دانی کارڤاخال قایلی بکات، بەڵام یاریزانەکە خواستی لەسەر یاریکردنی زیاترە و بەدوور نازانرێت لە دۆرتمۆند بەردەوام بێت.

لەلایەکی ترەوە یانەکانی ئارسیناڵ، چێڵسی، تۆتنهام، یوڤانتۆس، پاریس سانت جێرمان، بایرن میونشن داوای بەرگریکارەکەیان لە یانەی شاهانە کردووە و ئامادەییان نیشانداوە نرخی شکاندنی بۆندەکەی پێشکەش بکەن.

حەکیمی ٢١ ساڵ بەدرێسی یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە لە ٤٦ یاریی لە خولی ئەڵمانیا بەشداری کردووە و توانیویەتی وەک یەکێک لە باشترینەکان نمایشی توانا هونەرییەکانی بکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

کێ هۆکاربوو بۆ ڕزگارکردنی ڕۆناڵدینهۆ لە زیندان؟ سەرچاوەکان دەڵێن مێسی پارەی داوە


خەڵک سپۆرت

ڕۆناڵدینهۆی ئەفسانەی بەرازیلی، سێ شەممەی ڕابردوو بەبڕیاری دادگای باڵای پاراگوای و بەهۆی پێشکەشکردنی کەفالەتی کەیسەکەیەوە لە زیندانی ئاسنسون دەرکرا.

ڕۆناڵدینهۆ ماوەی (٣٢) ڕۆژی لە زیندانی ئاسنسون لە پاراگوای بەسەربرد، چونکە ناوبراو بە پاسپۆرتی ساختەوە لە وڵاتی بەرازیلەوە بۆ پاراگوای گەشتیکردووە و ئەوەش بەپێی یاسا سزای قورسی بەدوادادێت.

سەرەڕای ئەوەی یاریزانە بەرازیلییەکە و براکەی ڕەتیانکردۆتەەوە کە ساختەکارییان کردبێت و بەوەیان زانیبێت پاسپۆرتەکەیان ساختەیە، بەڵام دادگا بەهەر شێوەیەک بێت یاریزانەکە و براکەیان ئاڕاستەی زیندان کردووە.

دوێنێ ڕۆناڵدینیۆ لە زیندان ڕزگاری بوو و گەڕایەوە بۆ هۆتێلە تایبەتەکەی، ئەوەش دوای ئەوەی بڕی پارەی کەفالەتەکەی پێشکەشکرا و ناچاریشە لەماوەی داهاتوودا لەو هۆتێلە بمێنێتەوە تا دادگا بڕیاری کۆتایی دەدات.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی “تی ئێن تی” ئەرجەنتینی بڵاویکردۆتەوە، بڕی کەفالەتی ڕۆناڵدینهۆ ١،٦ ملیۆن یورۆ بووە و لە بانکێکی شاری بەرشلۆنەی ئیسپانییەوە پارەکە پیشکەشکراوە.

سەرچاوەکە دووپاتیدەکاتەوە، ئەوەی پارەکەی پێشکەشکردووە لیۆ مێسی ئەفسانەی یانەی بەرشلۆنەیە کە زۆر خەمباربووە بەو دۆخەی ئەفسانە بەرازیلییەکەی تێدایە و بڕیاریداوە هاوڕێکەی لە زیندان ڕزگار بکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان