ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پڕۆژە یاسا ئامادەكراوە
حكومەتی هەرێم بڕیارێكی نوێ دەربارەی فەرمانبەران دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، كە پڕۆژە یاسایەكیان ئامادەیە دەربارەی میلاكی فەرمانبەران و دەینێرنە پەڕلەمان بۆ نەهێشتنی فەرمانبەری بندیوار، هاوكات ، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی دەڵێت: “بەشێكی ئەوانەی دوو مووچە و زیاتر وەردەگرن یاسایین”.

پەریخان نووری، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، هەرچەندە تا ئێستا 840 هەزار مووچەخۆر بایۆمەترییان كردووە، بەڵام ژمارەی فەرمانبەران لە 621 هەزار فەرمانبەر زیاتر نییە.

دەشڵێت: “ڕاستە ئێستاش دوو مووچە و زیاتر هەیە، بەڵام یاساییە، چونكە كەسوكاری شەهید مووچەی خۆی هەیە و هی شەهیدانەش وەردەگرێت، یاخود زیندانی سیاسی یان كەسوكاری ئەنفال، كە هەیە 3 كەسی ئەنفالە و بۆی هەیە مووچەی خۆی و دوو مووچەی دیكەش وەربگرێت”.

لای خۆشیەوە، جووتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، دوای پێداچوونەوە بە میلاكی فەرمانبەران، پڕۆژە یاسایەك لای ئێمەیە و كارمان لەسەری كردووە و تەواو بووە، بۆیە دەینێرینەوە پەڕلەمان بۆ پەسەندكردنی.

وتیشی، “پڕۆژەكە بۆ نەهێشتنی فەرمانبەری بندیوارە، ئەوانەی مووچەی مانگانە لە حكومەت وەردەگرن و هیچ دەوامێكی فەرمی ناكەن، یان وەك پاسەوان لەلایەن بەرپرسانەوە دامەزراون و دەوامیان پێ ناكرێ”.

لە سەرەتای دروستبوونی حكوومەت، لەلایەن حزبەكانەوە ژمارەیەكی ئێجگار زۆر خەڵك وەك فەرمانبەر دامەزراون و مووچەیان پێ دەدرێت، بەڵام دەوام ناكەن و بگرە كەسانێك هەن لە كوردستان ناژین و لە دەرەوەی وڵاتن، هاوكات دوای تەواوبوونی قۆناغی یەكەمی سیستمی بایۆمەتری ژمارەی سەرجەم مووچەخۆران لە ملیۆنێك و 450 هەزار كەسەوە كەمی كرد بۆ ملیۆنێك و 200 هەزار كەس.

ئابوری

وەزارەتێكی عیراق سەدان پلەی دامەزراندنی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق ڕایگەیاند، 650 دەرچووی بەشی نەوت دادەمەزرێنن.

وەزارەتی نەوت لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو دەرچووانە بەپێی خاڵ دادەمەزرێن و دەبن بە ئەندازیاری نەوت.

ئەو دەرچووانە لە بەشی نەوت لە زانكۆ حكومییەكانی عیراق بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان بەدەستهێناوە و لە گێڵگەكانی باشور و ناوەڕاستی عیراقدا دەستبەكاردەبن.

لە ماوەی ڕابردوودا خۆپیشاندانی فراوان بۆ خزمەتگوزاری و هەلی كار ڕاگەیەنرا و بەهۆیەوە 104 كەس كوژران و دواتر حكومەتی عیراق بڕیاریدا دامەزراندن دەستپێبكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەڕلەمانتارێكی پارتی: ئەمساڵیش یاسای بودجە ئامادە ناكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پێنج ساڵە بەبێ‌ بوونی یاسای بودجە حكومەتی هەرێم پارە خەرج دەكات و ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابوریش، كە هاوكات ئەندامی فراكسیۆنی پارتیە دەڵێت: “تا دڵنیایی لە داهات نەبێت، بودجەش ئامادە ناكرێت”.

لیزا فەلەكەدین كاكەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، حكومەتی هەرێم پشت بە داهاتی ناوخۆ و بەغدا دەبەستێت و پارەی بەغدا نادیارە و نازانرێت چەندە.

وتیشی، “تا دڵنیایی لە داهات نەبێت، ناتوانرێت پڕۆژە یاسای بودجە ئامادە بكرێت، چونكە داهات نەبێت ناتوانرێت خەرجیش دابنرێت”.

حكومەتی عیراق لەمساڵدا مانگانە 453 ملیار دینار وەك مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت، بەبێ‌ ڕادەستكردنی نەوت، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە ساڵی داهاتوودا بەپێی هەناردە نەوت پارە بنێرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لە سلێمانی پڕۆژەیەكی ستراتیژی كارەبا دەستی پێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەمەبەستی بەرزكردنەوەی تۆانای هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا لەسنوری پارێزگای سلێمانی بەدرێژی 26 كیلۆمەتر قۆناغی یەكەمی پڕۆژی هێڵی گواستنەوەی وزەی كارەبای بازیان- چەمچەماڵ دەستیپێكرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ یەك شەممە 13/10/2019 بەسەرپەرشتی ڕمك ڕەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ و ئامادەبوونی ئەندازیار سالار حسامەدین، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی و بەڕێوەری شارەدێی بازیان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی چەمچەماڵ، لە چەمچەماڵ دەستكرا بەجێبەجێكردنی بەشی یەكەمی پڕۆژەی هێڵی گواستنەوەی وزەی كارەبای 132 كەی ڤی ویستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای بازیان – چەمچەماڵ.

ڕاشیگەیاندووە، پڕۆژەكە ڕاستەوخۆ لەلایەن بەشی هێڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی كارەبای سلێمانی جێبەجێ دەكرێت و بڕی 6 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان كراوە.

جەختیشی كردۆتەوە، پڕۆژەكە یارمەتی دەرێكی باش دەبێت بۆ بەرزكردنەووەی تۆنای گواستنەوەی وزەی كارەبا بۆ چەمچەماڵ و كەركوك و كومكردنەوەی بارزۆری سەرهێڵەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان