ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

هەرێم دەروازەی هەناردەكردنی كاڵای ئێرانییە بۆ عیراق

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆكی ژووری بازرگانی كرماشان و ئەندامی لیژنەی سەرۆكانی ژوورەی بازرگانییەكانی ئێران ڕایگەیاند “ساڵی ڕابردوو بە پێی گۆڕانكاری لە بواری دراو، ئێران لە گەڵ بەرز كردنەوەی ئاستی هەناردە كردن بەرەوڕوو بووەوە”.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، كەیوان كاشفی ڕایگەیاند، سەدا ٦٠ ی هەناردە كردنەكانی ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكەیە.

سەرۆكی ژووری بازرگانی كرماشان ئاشكراشیكرد ساڵی ڕابردوو ئێران توانی لە كەشی بازرگانی عیراق بكەوێتە پێش ڕكابەری هەمیشەیی خۆی واتا توركیا ، جەختیشی كرد: بڕی دانوستانی بازرگانی و هەناردەكردنی ئێران بۆ عیراق گەیشتووەتە نزیك بە ٩ ملیار دۆلار.

ناوبراو وتیشی “نزیك بە سێ ملیار دۆلار لە هەناردەكردنەكانی ئێران بۆ هەرێمی كوردستان بووە”.

كاشفی وتیشی “هەرێمی كوردستان بە پێشینەی بازرگانی لەگەڵ ئێران، دەروازەی هەناردە كردنی كاڵا ئێرانییەكان بۆ بازاڕەكانی عیراقە”.

ئابوری

ڕێنمایی بۆ هاتووچۆی خوێندكاران بە پاس و تەكسی دەركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆ دابینكردنی پاس یان تەكسی بۆ هاتووچۆی خوێندكاران پێویستە ڕەچاوی چەند ڕێنماییەك بكرێت، دەشڵێت: “پێویستە بەڕێوەبەر لیژنەیەكی سێ كەسی پێكبهێنێت بۆ ڕایی كردنی كاروباری هاتووچۆی خوێندكاران”.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە نووسراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە و ئاڕاستەی سەرجەم باخچەكانی منداڵان و قوتابخانە و خوێندنگە ئامادەیی و بنەڕەتییەكانی سنووری پەروەردەكەی كردووە ڕایگەیاندووە، بۆ دابینكردنی پاس یان تەكسی بۆ هاتووچۆی خوێندكاران سەرپشكن لە چۆنیەتی دابینكردنی پاس بۆ هاتووچۆی خوێندكارەكانیان.

جەختیشی كردۆتەوە، كە پێویستە بەڕێوەبەر لیژنەیەكی سێ كەسی پێكبهێنێت بۆ ڕایی كردنی كاروباری هاتووچۆی خوێندكاران بە پاس و تەكسی.

ڕاشیگەیاندووە، لە دوای ڕێككەوتن لەگەڵ ئیدارەی قوتابخانەكان پێویستە نوێنەریان سەردانی بەشی یاسایی بكات بەمەبەستی پێدانی بەڵێننامە، كە پابەندی ڕێنماییەكانی پەروەردە دەبن پێش دەستپێكردنی ساڵی خوێندنی (2019-2020).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتێك دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەكی نافەڕمی كە پێشتر لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەتە دوای ئەوەدێت، كە مووچەی پێشمەرگە و پەروەردە دابەشكراوە و پێشبینی دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتووشدا چەند وەزارەتێكی دیكە مووچە وەربگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزیری نەوتی عیراق: چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنیی حكومەتی هەرێمین

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری نەوتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر پرسی نەوت كاریگەری لەسەر بودجەی ساڵی 2020ی عیراق دەبێت و تا ئێستاش چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنیی حكومەتی هەرێمن.

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە حكومەتی عیراق بەردەوامە و چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنی هەرێمی كوردستانین”.

وەزیری نەوتی عیراق باسی لەوەشكرد: “ڕێككەوتنی نەوتی لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا كاریگەری لەسەر بودجەی ساڵی 2020ی عیراق دەبێت”.

سامر غەزبان ئەوەشی خستەڕوو، لە بودجەی ساڵی 2020ی عیراق نرخی بەرمیلێك نەوت بە 50 دۆلار خەمڵێنراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان