ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

چەند شتێک کە زۆرجار پیاوان لە بەرامبەر ژەنەکانیاندا ڕاستی ناڵێن!

خێزان

كۆمه‌ڵێك قسه‌ی ناڕاست هه‌یه‌ كه‌ پیاوان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مه‌رامه‌ تایبه‌ته‌كانیان به‌ ژنه‌كانیانی ده‌ڵێن، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ دیارترینیانه‌:

 

-ئیدی ناتوانم به‌رگه‌ی ماندوبونی كاره‌كه‌م بگرم

-ڕه‌نگه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ هه‌ندێكجار ڕاستی تێدا بێت، به‌ڵام زیاد له‌ پێویست باسكردنی ماندویه‌تی خۆی به‌هۆی كاره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كار و به‌رپرساریه‌ته‌كانی ناو ماڵ ئه‌نجام نه‌دات.

 

-كاتێك تۆ ده‌گۆڕێیت منیش خۆم ده‌گۆڕم

-زۆركات پیاوان ئه‌م قسه‌یه‌ بۆ په‌رده‌پۆشكردنی هه‌ڵه‌كانیان به‌كار ده‌هێنن، بۆیه‌ به‌دوای هه‌ڵه‌یه‌كی تۆدا ده‌گه‌رێن و دواتر پێتده‌ڵێن هه‌كارت تۆ له‌و كاره‌دا خۆت چاككرد ئه‌وا منیش خۆم چاكده‌كه‌م له‌ كاتێكدا ئه‌و قسه‌یه‌ ڕاست نیه‌.

 

-تۆ دایكی منداڵه‌كانمی، بۆیه‌ تۆ بنه‌ڕه‌تیت

-ئه‌م قسه‌یه‌ش كاتێك پیاوان به‌كاری ده‌هێنن كه‌ ژنه‌كانیان هه‌ستده‌كه‌ن له‌ لایه‌ن پیاوه‌كانیانه‌وه‌ پشتگوێ ده‌خرێن، بۆیه‌ پیاوان ئه‌و قسه‌ ناڕاسته‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام گه‌ر پشتگوێت بخات ئه‌وا ئه‌م قسه‌یه‌ بیانوو نیه‌ بۆ قبولكردنی ئه‌و كاره‌ی.

 

-له‌ ماڵی هاورێكه‌م بووم

-ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌یان به‌ربڵاوترین درۆبێت كه‌ پیاوان به‌ هاوسه‌ره‌كانیانی ده‌ڵێن كاتێك نه‌یانه‌وێت شوێنی ڕاسته‌قینه‌یان ئاشكرا بكه‌ن.

 

-تۆ هۆكاری بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ڕوده‌دات

-پیاوان زۆرجار ئه‌وه‌ به‌ ڕوی ژنه‌كانیاندا ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ گه‌ر هاوسه‌رگیریان نه‌كردایه‌ ئێستا هه‌موو شته‌كانی دیكه‌ بۆیان ئاسان ده‌بوو، له‌ كاتێكدا خۆشیان ده‌زانن ئه‌و قسه‌یه‌ بۆ خانمه‌كه‌ش ڕاسته‌و ئه‌ویش وازی له‌ زۆر شتی خۆی هێناوه‌ بۆ پیاوه‌كه‌ی.

ریکلام

خۆشەویستی

ڤیدیۆ: ڤالانتاینی سپی لە شاری سلێمانی ببینە

خێزان

ئەمساڵ ڕۆژی خۆشەویستی (ڤالانتاین) هاوتا بوو لەگەڵ بارینی بەفردا و لە  شاری سلێمانیش خەڵک لە نێو بەرفردا گوڵی سور پێشکەشی خۆشەویستەکانیان دەکەن و ڕۆژەکەیان ناوناوە ڤالانتاینی سپی.

 

ڤاڵانتاینی سپی لە سلێمانی

ڤاڵانتاینی سپی لە سلێمانی

Posted by Xelk Xezan on Friday, February 14, 2020

سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵ

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چەند خواردنێک کە لە ڤالانتایندا دەتوانیت بۆ هاوسەرەکەتی درووستبکەیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٥ جۆر خواردنی ناوازەیە کە دەتوانیت بۆ ئەم ڤالانتاینە لە ماڵەوە ئامادەی بکەیت:

 

بۆ نانی بەیانی هێلکە سەر شێوەی دڵ دروستبکە

هەنار و کێک بە شێوەی دڵ

کەبابی میوە لەسەر شێوەی دڵ

دروستکردنی کولینچە بە شێوەی دڵ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

١٣ خاڵی گرنگ دەری دەخات پیاوەکەت وەک فەرهاد عاشقت بووە

خێزان

گومان لەوەدا نییە کە ژن و پیاو لە دەربڕینی هەستەکانیاندا جیاوازن، هەریەکەشیان بە جۆری جیاواز خۆشەویستی خۆیان بۆ بەرامبەر دەردەخەن، ئەمەی خوارەوە ١٣ خاڵە کە کاتێک پیاو هاوسەرەکەی خۆش دەوێت تێیدا دەردەکەوێت:

 

-گوێت لێدەگرێت و قسەکانتی لەبیرە و گرنگی بە وردەکاریەکان دەدات.

-قسەکانی کە بۆتی دەکات دەیباتە سەر و بەلایەوە گرنگە کە ئەو هەستەت لا دروستبکات تۆ بۆ ئەو گرنگیت.

-هەموو کات هەوڵدەدات تا دەتوانێت زۆربەی کارەکان خۆی بیکات بۆئەوەی قورسایی نەخاتە سەر تۆ.

-پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت باشە و کێشەی لەگەڵیاندا نییە.

-لە هەڵبژاردنی جلوبەرگ و ستایلەکەیدا ڕایی تۆ وەردەگرێت.

-حەزدەکات هەموو شتێکی ژیانی لەگەڵ تۆدا بکات و لێت جودا نەبێتەوە.

-هەندێکجار خۆی خواردن لێدەنێت و کاری ماڵدەکات تا تۆ والێبکات دڵت خۆش ببێت.

-بەردەوام بیرۆکەی نوێ و سوپرایزی جۆراوجۆرت بۆدەکات تا دڵت خۆش بکات.

-هەموو کات تۆی بەلاوە جوان و سەرنجڕاکێشە، هەموو کات.

-ئامادەیە کە لەبەر تۆ قوربانی بدات و کارەکانی دیکەی وەلا بنێت.

-شانازی بە دەستکەوتەکانتەوە دەکات و پشتگیری لە بیرۆکەکانت دەکات گەر سەیر و سەمەرەش بن.

-هەموو کات پارێزگاریت لێدەکات و شەڕی مانەوە لەگەڵ تۆدا دەکات.

-ترسی لەوە نییە لەبەردەم تۆدا لاواز دەربکەوێت و گەر کێشەیەکی هەبێت لەگەڵ تۆدا باسی دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان