ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خەڵك؛ كاتی گەڕانەوەی سەرجەم حاجیانی هەرێم ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەرزی حەجی ئەمساڵ كۆتایی هات و حاجیانی عیراق و هەرێم لەمڕۆوە دەستیان بە گەڕانەوە كرد و وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم دەڵێت: “تا 29ی ئاب سەرجەم حاجیان دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان”.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە بەیانی ئەمڕۆ یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە گەڕانەوە، كە 417 حاجی بوون و ئێوارەی ئەمڕۆش لە كاتژمێر 6:30 دووەم كاروانی حاجیان دەگەنەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

ڕاشیگەیاند، تا 29ی ئاب سەرجەم حاجیان دەگەڕێنەوە و لەو بەروارەدا دواین كاروان دەگەڕێنەوە و بەوەش 7 هەزار و 130 حاجی دەگەڕێنەوە هەرێم.

وتیشی، “لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا دوو حاجیمان كۆچی دواییان كردووە، كە یەكێكیان خەڵكی زاخۆیە و ئەوی دیكەیان خەڵكی هەڵەبجەی شەهیدە و سوپاس بۆ خوا حاجیان سەلامەتن”.

لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا بەهۆی زیادكردنی پشكی عیراق و هەرێم بۆ بەجێهێنانی فەیریزەی حەج، لە هەرێمی كوردستانەوە 7 هەزار و 132 كەس چوونە سعودیە.

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی و جێمس جێفری كۆبوونەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان دووپاتی دەكاتەوە، هەوڵەكانی بۆ لێكنزیككردنەوەی لایەنە كوردییەكان لە سوریا بەردەوام دەبێت و پشتگیری لە هەر هەنگاوێكیان بۆ ڕێككەوتن و یەكخستنی ڕیزەكانیان دەكات لەپێناو دابینكردنی مافەكان و پێگەیەكی باشتر بۆ كورد لە ئێستای و داهاتووی سوریادا.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 17/2/2020 لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ جێمس جێفری نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا و شاندێكی یاوەرێكی كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سوریا و هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ چارەسەری كێشەی سوریا و گێڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری و ڕاگرتنی شەڕ و كوشتار لەو وڵاتە تاووتوێ كران، ڕۆڵ و ئامادەیی و كاریگەریی هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانیش لە سوریا و پێویستیی هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان هەمووان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی سیاسیی ئاشتییانە و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەكە بەگشتی، دووپات كرایەوە.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتەكانی دۆخی عیراق و هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی تازەی عیراق و هەڵوێستی هەرێمی كوردستان لەمبارەیەوە خرایە بەر باس و تیشك خرایە سەر مەترسیی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر لە عیراق و سوریا و چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی بە هاوكاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، هەروەها باس لە پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆی چارەسەركردنی كێشەكانیان، كرا.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گەرمیان.. داعش دوو ڕفێندراو ئازاد دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای شەش مانگ لە ڕفاندنیان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، ئەمشەو دوو هاووڵاتی كورد بە كەسوكاریان شادبوونەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك) هەریەك لە (زانا محەمەد) دانیشتووی شارەدێی ڕزگاری و (وەلید فەرهاد) دانیشتووی شارۆچكەی كفری، كە شەش مانگ پێش ئێستا لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕفێندرابوون، ئێوارەی ئەمڕۆ ئازادكراون و بەكەسوكاریان شادبوونەتەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“وێستگەیەكی 50 مێگاواتی كارەبا لەسنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەبریاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی وێستگەیەكی 50 مێگاواتی كارەبا لەسنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پڕۆژەی دروستكردنی وێستگەیەكی 50 مێگاواتی كارەبا بە بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بەم هەنگاوەش بەشێكی زۆری گرفتی كەمی كارەبا لە سنوورەكە چارەسەردەبێت.

هیوا قەرەنی ئاماژەی بەوەشدا، تەنها 2 مانگی مۆڵەت دراوە بەو هاووڵاتیانەی كە زیادەڕۆییان لە بەكارهێنانی كارەبادا كردووە، بەپێچەوانەوە دوای ئەو ماوەیە ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان