ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئایا ڕێككەوتن بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ موسڵ كراوە؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ڕەتیدەكاتەوە ڕێككەوتن بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچەكانی دەشتی نەینەوا رابێت و دەشڵێت: “بەهۆی بڵاوەپێكردنی هێزە هاوبەشەكان لە ناوچەكە دۆخی ئەمنی زۆر باشە”.

حسام عەبار، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ئاژانسی (المعلومە)ی عیراقی ڕاگەیاندووە، كە ئەو هەواڵانەی باس لە بوونی ڕێككەوتنی سیاسی دەكەن بۆ گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ ناوچەكانی دەشتی نەینەوا دوورن لە ڕاستییەوە و شیاوی جێبەجێ‌ كردن نیین.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو ناوچانەی نەینەوا جۆرێك لە سەقامگیری ئەمنییەكان بەخۆیانەوە بینیوە ئەوەش دوای بڵاوەپێكردنی هێزە هاوبەشەكانی سوپا و پۆلیس و حەشد.

وتوشیەتی، “فەرماندەی پڕۆسە هاوبەشەكان خۆی سەرپەرشتی مەلەفی ئەمنی ئەو ناوچەیە و گێڕانەوەی ئاوارەكان بەشێوەی پۆل پۆل دەكات”.

پێشتر بەشێك لە میدیاكان وایان بڵاوكردەوە، كە ڕێككەوتێكی سیاسی كراوە بۆ گێڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ دەشتی نەینەوا و ناوچە جێناكۆكەكانی سنووری پارێزگاكە.

عێراق

قۆناغی چوارەمی ئۆپراسۆنی پاڵەوانانى عیراق بەسەرپەرشتی کازمی دەستیپێکرد

خەڵک – بەشی هەواڵ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئۆپراسیۆنێکی فراوان لەپارێزگای دیالە بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش دەستیپێکرد.
ئۆپراسیۆنی پاڵەوانانی عیراق لەقۆناغی چوارەمیدا لەپارێزگای دیالەیە و ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فراوان هەوڵی لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش دەدەن.
ئەم ئۆپراسیۆنە بەسەرپەرشیتی ڕاستەوخۆی مستەفا کازمییە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتۆتە شوێنی دیاریکراو بۆ سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنەکە.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێزێکی بەرپەرچدانەوەی خێرای عیراق، چوونە خاڵی سنووریی مونزیرییە

خەڵک ـ بەشی هەواڵ

بەفەرمانى سەرۆکوەزیرانی عیراق، هێزێکی بەرپەرچدانەوەی خێرا، چوونەتە خاڵى سنووریى مونزیریە لە پارێزگاى دیالە و دەروازەکە رادەستى هێزەکە کرا.

بەپێی بەیاننامەیەکى فەرماندەیی هێزەکانى بەرپەرچدانەوە خێرا، بەفەرمانى ڕاستەوخۆی مستەفا کازمى، بە سەرپەرشتى عوسمان غانمى وەزیرى ناوخۆ، کاروبارى دەروازەى سنووریى مونزیریەیان لە پارێزگاى دیالە وەرگرتووە.

دەستەى دەروازە سنورییەکان عیراق، پێشتر داوایەکى ئاڕاستەى سەرۆک وەزیران کردبوو بۆ ناردنى هێز  لەپێناو بەرەنگاربوونەوە هەر دەستوەردانێکى دەرەکى.

هاوکات ئەحمەد مەلا تەلال وتەبێژى سەرۆک وەزیرانى عیراق پێشتر ڕایگەیاندبوو، لەداهاتوودا حکومەت رێوشوێنى توند دەگرێتەبەر لەخاڵە سنورییەکان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

نزیکی دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەعیراق چاکبوونەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند لەماوەى ٢ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٨٧٨ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

 

لەڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، لەماوەى ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و ٨٤٨ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.

 

هەر بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوە، لەو ماوەیەدا هەزار و ٨٧٨ کەس چاکبوونەتەوە و ٧٨ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان