ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

حكومەتی هەرێم لەسەر ماریا هەورامی هەڵوێستی وەرگرت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە كلیپەكەی خانمە هونەرمەند ماریا هەورامی و “قسە پێی وتنی لەلایەن مامۆستایەكی ئاینییەوە” هەڵوێستی فەرمی ڕادەگەیەنێت و جەختدەكاتەوە، كە زامنی پاراستنی مافی هونەرمەندان دەبین لەچوارچێوەی یاساكان.

فەرهەنگ گۆمەشینی، وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە بۆ (خەڵك)ی ناردووە، ئاماژەی بەوەكردووە، كەلتووری ھونەر و گۆرانی وتن لەكۆنەوە مۆركی ناسراو و دێرینی كود بووە و یەكێك لە میللەتە دێرینەكانی ناوچەكەیە، كە دەوڵەمەندە بەھونەری گۆرانی و كۆی كایەكانی تری ئەو بوارە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە پشتگیری تەواوی ھونەرمەند ماریا ھەورامی و تەواوی ھونەرمەندان دووپات دەكەینەوە و داواش لە وەزارەتی ئەوقاف و سەرجەم مامۆستایانی ئاینی بەرێز دەكەین ڕێگە نەدەن بەھەر بیانوویەك و لەژێر ھەر پاساوێك بێت سووكایەتی بە ھونەرمەندان بكرێت و وشەی نەشیاو و ناوزڕاندن بەكاربھێنن.

لە هەفتەی ڕابردوودا دوای بڵاوكردنەوەی كلیپەكەی هونەرمەند ماریا هەورامی، كە لە شەقامی سەهۆڵەكەی سلێمانی تۆماری كردبوو، مامۆستا هەڵۆ لە ڕێگەی نامەیەكی دەنگییەوە، كە بۆ كەسێكی دیكەی ناردبوو “چەند وتەیەكی نەشیاوی” بەرامبەر ئەو خانمە هونەرمەندە بەكارهێنابوو، كە دواتر پەشیمان بووە و داوای لێبوردنی كرد، بەڵام ماریا هەورامی و خانەوادەكەی لە ڕوونكردنەوەیەكدا جەختیان كردەوە، كە لێی خۆشنابن و دەیدەنە دادگا.

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانەوە:
دوای بڵاوبوونەوەی گۆرانی و كلیپی خاتوونی ھونەرمەند( ماریا ھەورامی)، دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا ، بە تایبەت لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و میدیاكان، لێرەدا مەبەستمانە جەخت لەو راستیە بكەینەوە كە كەلتووری ھونەرو گۆرانی ووتن لەكۆنەوە مۆركی ناسراوو دێرینی كود بووە و یەكێك لە میللەتە دێرینەكانی ناوچەكەیە كە دەوڵەمەندە بەھوونەری گۆرانی و كۆی كایەكانی تری ئەو بوارە. ئەوەی جێگەی ھەڵوەستە لەسەر كردن و تێڕامانە و مایەی نیگەرانیە قسە پێ ووتن و ناوزڕاندنی ئەو خاتوونە بوو لەلایەن مامۆستایەكی ئاینییەوە و بەناوی دین و لەپەنای دینەوە ، بەزمانێك كەلەكەسێكی ئاسایی و ھەرزەكارێك ناوەشێتەوە، نەك مامۆستایەكی ئاینی كەلەسەر مینبەری مزگەوتدا وتار لەبارەی رەوشت بەرزی بڵێتەوە. لەكاتێكدا خودی گۆرانیەكە ھیچ وشەو وێنەیەكی تێدا نەبوەو نییە كەناكۆك بێت بە كەلتوری گۆرانی كوردەواری. بۆیە ئێمە لەوەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بە ئەركی سەر شانی خۆمانی دەزانین كە پاڵپشت و داكۆكیكاری ھونەرمەندان و زامنی پاراستنی مافەكانیان بین لەچوارچێوەی یاساكان ، ھەر لەم روانگەیەشەوە پشتگیری تەواوی ھونەرمەند ماریاھەورامی و تەواوی ھونەرمەندان دووپات دەكەینەوەو داواش لە وەزارەتی ئەوقاف و سەرجەم مامۆستایانی ئاینی بەرێز دەكەین رێگە نەدەن بەھەر بیانوویەك و لەژێر ھەر پاساوێك بێت سووكایەتی بە ھونەرمەندان بكرێت و ووشەی نەشیاوو ناوزراندن بەكاربھێنن. كەئەم كارە بەرلەھەرشتێك ناكۆكە بەئاینی پیرۆزی ئیسلام و یاسا بەركارەكانی ھەرێمی كوردستان.

فەرھەنگ گۆمەشی
ووتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
٢٠١٩/٨/١٧

ژینگە

بەهۆی دابەشنەکردنی نەوتەوە مەترسی لەناوچوونی دارستانەکان هەیە

خەڵک – بەشی هەواڵ

دارستانەکانی هەرێمی کوردستان مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، بەتایبەت لەئێستادا کە حکومەتى هەرێم سوتەمەنی بۆ هاوڵاتییان دابینناکات، بەشێک لەهاوڵاتییان بۆ خۆگەرمکردنەوە لەوەرزی زستاندا داری دارستانەکان دەبڕنەوە.

 

ڕێبوار کەمال بەرپرسی  ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، بڕینەوەی داری دارستانەکان بەمەبەستی سوتەمەنی، یەکێکە لەمەترسییەکانی سەر کەمبوونەوەى ڕێژەى سەوزایی، بۆ نمونە بەپێی ڕووپێوییەکی ساڵی ٢٠١٨ی وەزارەتی کشتوکاڵ، لەسەدا ٥٠ی دارستانەکانی هەرێم لەناوچوون، کە یەکێک لەهۆکارەکان بڕینەوەی دارەکانە.

 

وتیشی: بەداخەوە حکومەتى هەرێم چەندین ساڵە نەیتوانیوە سوتەمەنی پێویست بۆ هاوڵاتییان دابینبکات، تەنانەت لەوڵاتان گازی سروشتى لەجێگەی نەوت بەکاردێت، بەڵام ئەم کە گازە سروشتییەکە دابینناکات، نەوتەکەش دابەشناکات.

 

ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لەگوندنشینەکان خۆیان دەزانن چۆن دار ببڕنەوە و شێوەیەکی زانستییانە پەل وپۆ و دارە وشکەکان دەبڕنەوە، بەڵام ئەوەی کێشەیە هەندێک کەس بەمەبەستی بازرگانی کە ڕوودەکاتە دارستانێک هەموو دارەکان لەبنەوە بەسەوز و بەوشکەوە هەمووی دەبڕێتەوە، کە حکومەتیش نەیتوانییوە وەک پێویست ئەم کەسانە دەستگیربکات و سزایانبدات.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، خەڵک هەیە بە دە تاکو ٢٠ گەڵابە دار لەناوچەیەکی دیاریکراو دەبڕێتەوە، ئەمەش کاریگەری زۆر خراپ لەسەر ئەو ناوچەیە دروستدەکات.

 

باسی لەئەوەشکرد، بەداخەوە ئەو کەسانەى بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە ئەو دارانە بەڕیز هەمووی دەبڕنەوە، وادەکەن ناوچەکە ببێتە نیمچە بیابان.

 

ناوبراو لەبارەى مەترسییەکانی دیکەی سەر دارستانەکانی هەرێمی کوردستان وتی: سوتانی دارستانەکان یەکێکی دیکەیە لەهۆکاری لەناوچونی دارستانەکان، چونکە درەختە بچوکەکان بەتەواوی لەناودەبات، گەورەکانیش تووشی نەخۆشی و لاوازی دەبن، بەهۆی دووبارەبوونەوەی دارستانەکانیش ئەوە بەتەواوی دارستانەکە لەناودەچێت.

 

زیاتر ڕوونیکردەوە، بڕینەوەی داری دارستانەکان بۆ مەبەستی تایبەت، بۆ نمونە بۆ پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان یان کشتوکاڵی یان ماڵ و ڤیلا دارەکان دەبڕدرێنەوە، ئەمەش مەترسییەکە تازە سەریهەڵداوە، بەشێوەیەک کەس هەیە سێ هەزار دار بەڕووی بڕیوەتەوە بۆئەوەی زەوییەکە بکاتە زەوی کشتوکاڵی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پێویستە لەپاڵ وەفدە حکومییەکە، وەفدێکی سیاسی بچێتە بەغداد

خەڵک-ئارام سەردار

 

بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیەنێت، چوونی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا زۆر گرنگە، بەباشی دەزانین لەپاڵ ئەو وەفدە وەفدێکی سیاسی بچێتە بەغدا.

 

محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابووری لەپەڕلەمانی کوردستان بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، پێشتر دانوستان لەنێوان هەولێر و بەغداد بەردەوام بوو و سەرکەوتووش بوون لەچارەسەرکردنی کێشەکان، هەروەها بۆ پلانی ستراتیژی بوودجەی ساڵەکانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ ڕێککەوتنیان هەبوو، بەڵام لەبابەتی یاسای قەرز هەندێ فڕاکسیۆن ڕای جیاوازیان هەبوو لەچوارچێوەی هەنگاوەکانی حکومەت بۆ چارەسەری کێشەکان کاریان نەکرد، ئەمەش جێگای نیگەرانی خەڵکی کوردستان و سەرکردایەتی سیاسی کورد بوو.

 

دەشڵێت، چوونی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا زۆر گرنگە، بەباشی دەزانین لەپاڵ ئەو وەفدە وەفدێکی سیاسی بچێتە بەغدا، بۆ ئەوەی چۆن هەردوو حکومەت دەگەنە ڕێککەوتن بۆ چارەسەری کێشەکان، کوتلە جیاوازەکانیش لەحزبەکان هەمان ڕایان هەبێت و جارێکی تر ئەوەی ڕوویدا لەپەڕلەمان دووبارە نەبێتەوە.

 

لەبارەی ناردنی ٣٢٠ ملیار دینارەکە وتی، دەبێت تا ٢٠٢١ مانگانە ٣٢٠ ملیار دینارەکە ڕەوانە بکرێت، هۆکاری دواکەوتنەکەی بەهۆی کێشەی سیولە بوو لەبەغداد، ئێستا چارەسەربووە و عیراق دوای دابەشکردنی مووچەی خۆیان پشکی هەرێم لەمووچەی فەرمانبەران دەنێرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قائیمقامیەتی سلێمانی: ڕۆژانە ژیانی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتی دەپارێزین

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی لیژنەی یەك لەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانە لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ژیانی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان لە مواد و خۆراكی خراپ و بەسەرچوو دەپارێزین.

سامان حمید سەرۆكی لیژنەی یەك لەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كەتایبەتە بەچاودێری كردنی ماركێت و چێشتخانەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕۆژانە لەلایەن لیژنەكەوە سەردانی ماركێت و چێشتخانەكانی سلێمانی دەكرێت چاودێری ووردیان دەكرێت لەڕووی تەندروستی و كوالێتی خواردنەكانیانەوە.
وتیشی”لەكاتی ئەنجامدانی گەڕان و پشكنینەكاندا دەست بەسەر ژمارەیەكی زۆر مواد و خۆراكی ماوە بەسەرچوو دەگیرێت كە كاریگەری خراپیان بۆسەر تەندروستی هاووڵاتیان هەیە”.

ئاشكراشیكرد، هەر خاوەن ماركێت و چێشتخانەیەك پابەندی ڕێنماییەكانی كاركردن نەبێت ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان