ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

یەكەم كاروانی حاجیانی عیراق گەڕایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
یەكەم كاروانی حاجیانی عیراق لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەفەوە گەیشتەوە خاكی وڵات دوای كۆتایی هاتنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ.

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە بەیانی ئەمڕۆ شەممە، یەكەم كاروانی حاجیانی عیراقی لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەفەوە گەیشتەوە خاكی وڵات، كە 194 حاجی تێدابوو.

ڕاشیگەیاندووە، كە حاجیان لەڕێگەی فڕۆكەخانەكانی وڵاتەوە لە بەغدا و بەسرە و نەجەف و هەولێر و سلێمانیەوە دەگەڕێنەوە خاكی وڵات و پلانی گەڕانەوەش بەتەواوی ئامادەكراوە ئەوەش دوای كۆتایی هاتنی مەڕاسیمەكانی حەجی ئەمساڵ.

ئاشكراشی كردووە، كە ئەمڕۆ گەڕانەوەكان لە فڕۆكەخانەكانی سعودیەوە بۆ فڕۆكەخانەكانی عیراق دەستی پێ‌ كردووە و ڕۆژانە 6 گەشت ئەنجام دەدرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، كە بۆ گێڕانەوەی حاجیان بۆ خاكی وڵات هەماهەنگی لەگەڵ سعودیە و دەستەی باڵای حەج و عومرە و هێڵی فڕۆكەوانی عیراق كراوە.

عێراق

پردی سەرەكی نێوان بەغدا و ئەنبار كرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق پردی”بزیبز”ی كردەوە، كە هەردوو پارێزگاكانی بەغدا و ئەنبار پێكەوە دەبەستێتەوە.

نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بڵاوی كردەوە، ئەو پردە گرنگی زۆری بۆ هاتووچۆی نێوان هەردوو پارێزگاكە دەبێت و بەشێكی گرنگە لە ژێرخانی ئابوری.

كردنەوەی ئەو پردە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی دیكەی عیراق بەڕێوەچووە و لەلایەن كۆمپانیایەكی بیانیەوە كارەكە كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەبدولمەهدی سەردانی چین دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە سبەینێ‌ دووشەممە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی چین بكات و لەگەڵ ئەو وڵاتەكەدا چەندین ڕێككەوتن واژۆ بكات.

عەبدولحسێن حەنین، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران ڕایگەیاندووە، ڕێككەوتنەكان بۆ بونیادنانی ژێرخانی ئابوری دەكرێن، لەوانە دروستكردنی ڕێگاوبان و پرد و چەند بوارێكی دیكە.

سەردانی سەرۆك وەزیرانی دوای ئەوەدێت، كە هەفتەی پێشوو سەردانی ڕوسیای كرد و لەو وڵاتەش چەند ڕێككەوتنێكی نوێی واژۆ كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

فڕۆكەخانەی كەركوك زۆربەی كارەكانی تەواو بووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆمپانیای جێبەجێكاری دروستكردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك ڕایگەیاند، زۆربەی كارەكانی تەواوكردنی فڕۆكەخانەی كەركوك تەواوبوون و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەكرێتەوە.

كۆمپانیای “قمم ازمر” لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دروستكردنی فڕۆكەخانەكە بە سەرپەرشتی وەزارەتی گواستنەوە و ئاگاداری پارێزگاری كەركوك كاروبارەكانی بەڕێوەدەچێت و كردنەوەشی ڕۆڵی بەرچاوی دەبێت بۆ پێشخستنی پارێزگاكە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، فڕۆكەخانەكە ئاسانكاری دەكات بۆ هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی و چەندین هەلی دامەزراندنیش بۆ دەرچووانی بەشە جیاوازەكانی پارێزگاكە دەستبەكاردەكات و چەندین پارێزگای دیكەش دەتوانن سوودمەندبن لێی و هاووڵاتیانیان هاتووچۆی لێوەبكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان