ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەهۆی ئۆپۆزسیۆن بوونیان پارتی پۆستێكی حكومەت لە حزبێك وەردەگرێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی حزبی شیوعی كوردستان ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆی ڕاگەیاند، پارتی داوا لە حزبی شیوعی دەكات “پەخشان زەنگەنە” دەست لە پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی كاروباری خانمان بكێشێتەوە.

سەرچاوەیەكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕیارە لەم هەفتەیەدا پەخشان زەنگەنە، سەرۆكی ئەنجوومەنی كاروباری خانمان دەستەلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بكات.

وتیشی، “دەستلەكاركیشانەوەكە لەسەر داوای پارتی و حزبی شیوعی بووە، ئەمەش دوای ئەوەی لە پەڕلەمان حزبی شیوعی دەنگیان بە كابینەی حكومەت نەدا”.

ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا بە فەرمی داوا لە حزبی شیوعی كراوە ئەو پۆستە ڕادەست بكەنەوە.

(خەڵك) بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بە پەخشان زەنگەنەوە كرد، پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو، هاوكات محێدین حەسەن، پەڕلەمانتاری شیوعی بێ ئاگایی خۆی لە بابەتەكە دەربڕی.

لای خۆشیەوە، ئەبو كاروان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانیش بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئاگاداری بابەتێكی لەو شێوەیە نییە.

(خەڵك) چەند جارێكیش پەیوەندی كرد بە د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

 

کوردستان

سۆسیالست بە لیستی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنی كەركوك دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

لایەنە كوردستانییەكانی كەركوك لەگەڵ لیستی هاوبەشی كوردن لە كەركوك، بەڵام حزبی سۆسیالست دەیەوێت بە لیستێكی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بكات.

سادق جەباری كارگێڕی مەكتەبی سیاسی حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاندووە، لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی حزبەكەباندا بڕیاردراوە بە لیستێكی سەربەخۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، سۆسیالیست بەرامبەر یەكێتی و پارتی دەرگای كراوەیە بۆ گفتوگۆ لە بارەی بەشداریكردنیان لە لیستی هاوبەشی كورد لە كەركوك، بەڵام بە بێ مەرج بەشداری هیچ لیستێكی هاوبەش ناكەن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، حزبە كوردستانییەكانی كەركوك بە بێ بەشداری پارتی لە بارەگای حزبی شیوعی كۆبوونەوە و بڕیاریاندا بە یەك لیستی هاوبەش كە پێدەچێت ناوبنرێت لیستی كەركوكی كوردستانی بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بكەن تا دەنگ و پشكی كورد لە ڕەوشی ئێستای كەركوك پەرتەوازە نەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڕێواز فایەق: ڕای لایەنەكان لەسەر نووسینەوەی دەستوور ئەرێنییە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ كونسوڵی ئەمریكا لەهەولێر پرسی نووسینەوەی دەستووری هەرێم و دروستكردنی كۆدەنگی نیشتمانی و بودجەی 2020ی عیراقی تاووتوێ‌ كرد.

ئەمڕۆ 16ی ئەیلولی 2019، رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ ستیڤن فەیگن كونسلۆی گشتی ئەمریكا لە هەولێر، كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی پەرلەمان بەوردی تیشكی خستەسەر ئەو پێشهات و ڕووداوانەی كە لەكوردستان و عیراقدا ڕوودەدەن.

ڕێواز فایەق ڕوونیشیكردەوە كە سەردانەكانیان بۆ لای هێز و لایەنە سیاسییەكان بۆ دروستكردنی كۆدەنگی نیشتمانییە، لەسەر مەسەلەی نووسینەوەی دەستوور، بۆ هەرێمی كوردستان، لەبەرئەوەی بە گوێرەی دەستووری عیراق كە ساڵی 2005 خەڵكی عیراق دەنگیان بۆ داوە، هەرێمی كوردستان دەتوانێت دەستووری تایبەتی خۆی هەبێت.

سەرۆكی پەرلەمان وتیشی، لەئەنجامی سەردانەكانماندا ڕا و بۆچوونی لایەنە سیاسییەكانمان وەرگرتووە كە تا ئێستا زۆربەیان ئەرێنی و باشن.

ڕێواز فایەق لەبەشێكی تری وتەكانیدا بەوردی تیشكی خستەسەر هەموو ئەو پێشێلكارییە دەستووریانەی كە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و حكومەتی عیراق دەرهەق بەهەرێمی كوردستانیان كردووە، بەتایبەت لە دەرچوواندن و تێپەڕاندنی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، هەروەها یاسای كارگێڕی دارایی و ئامادەكاری بۆ پەسەندكردنی یاسای خزمەتی شارستانی، كە ئێستا ڕاپۆرتەكە ئامادەكراوە بۆ دەنگدان لەسەری.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وتیشی، نامەیەكم محەمەد حەلبوسی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ناردووە كە ئەم پڕۆژە یاسایە نەخاتە دەنگدانەوە، لەبەرئەوەی پێچەوانەی دەستوورە.

لە تەوەرێكی تری وتەكانیدا سەرۆكی پەرلەمان سەبارەت بەبودجەی 2020 ڕوونكردنەوە و شیكارییەكی وردی خستەڕوو كە تێیدا باسی قەرزاری هەرێمی كوردستانی كرد بەرامبەر كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوت بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهاندا كە ئەم قەیران و دابەزینە حكومەتی عیراقیشی گرتووەتەوە، بەڵام لەبەرئەوەی ئێستا هەڵبژاردنی پارێزگاكان نزیك بووەتەوە لایەنە عیراقییەكان بابەتی بودجەی هەرێمی كوردستان وەك موزایەدەیەكی سیاسی بەكاردێنن بۆ ڕاكێشانی سۆزی خەڵك و بەدەستهێنانی دەنگ.

ئەوەشی راگەیاند: لەڕاستیدا ناكرێت بودجە و قوتی خەڵكی كوردستان بكرێتە قوربانی ئەم پرۆسە كاتیەی هەڵبژاردن لە عیراق، لەبەرئەوەی خەڵكی كوردستان هەرگیز جارێكی تر بەرگەی قەیرانی دارایی ناگرێت و هاوكات داوایكرد كەوا كونسوڵگەری ئەمریكا رۆڵی خۆیان ببینن، لە گەیاندنی پەیامی خەڵكی كوردستان بۆ حكومەتی عیراقی.

لای خۆیەوە، ستیڤ ڤەیگن كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر ڕایگەیاند، سوپاسگوزارە بۆ خستنەڕووی هەموو ئەو وردەكاریانەی كە سەرۆكی پەرلەمان پێشكەشیكردن و بەڵێنیدا كە ڕۆڵی ئەرێنی دەگێڕن لەنێوان پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە چارەسەركردنی پرسە هەڵواسراوەكانی نێوان هەردوولا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەیدسادق؛ دوو كارگە بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكان داخران

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەكان، لەسەر بڕیاری قایمقام هەر دوو گارگەی چەرەساتی كوردستان و كارگەی ساردەمەنی شارەزوور لە شارۆچكەی سەیدسادق داخران.

قایمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە ڕایگەیاندووە، لیژنە هاوبەشەكان لە پشكن و بە دواداچوونەبەردەوامەكانیان لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان، هەردوو گارگەی چەرەساتی كوردستان و كارگەی ساردەمەنی شارەزوور-یان داخست.

ڕاشیگەیاندووە، دوای چەندین جار لە ئاگاداركردنەوە و غەرامەكردنیان، كە پاپەندی ڕێنماییە تەندروستیان نەبوون، دواجار بە بڕیاری قایمقام هەر دوو كارگەگە داخران تا ئەو كاتەی پابەندی ڕێنماییەكان و پاك ڕاگرتنی شوێنی كارەكانیان دەبن.

وێنەی ‏قائمقامێتی قەزای سیدصادق‏.

وێنەی ‏قائمقامێتی قەزای سیدصادق‏.

وێنەی ‏قائمقامێتی قەزای سیدصادق‏.وێنەی ‏قائمقامێتی قەزای سیدصادق‏.وێنەی ‏قائمقامێتی قەزای سیدصادق‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان