ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

(ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئه‌مریکا) ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی (NBA) که‌ زۆرترین داهاتی ساڵانه‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

به‌پێی نوێترین داتا به‌ده‌ستهاتووه‌کان، لیبرۆن جه‌یمسی ئه‌ستێره‌ی ناوداری ئه‌مریکا و جیهان داهاتی ساڵانه‌ی له‌سه‌رجه‌م ئه‌ستێره‌کانی (NBA) زیاتره‌.

گۆڤاری “فۆربس”ی ئه‌مریکی تایبه‌ت به‌داتا و ئاماره‌ بازرگانیه‌کان له‌ نوێترین ڕاپۆرتیدا ڕیزبه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی خولی یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مریکای بڵاوکردۆته‌وه‌، تیایدا لیبرۆن جه‌یمسی ئه‌ستێره‌ی لۆس ئه‌نجلس له‌یکه‌رزی ناسراو به‌ “پادشا” له‌ لوتکه‌دا ماوه‌ته‌وه‌ به‌وپێیه‌ی داهاتی ساڵانه‌ی به‌بڕی ٨٨.٧ ملیۆن دۆلار خه‌مڵێنراوه‌ (موچه‌، ڕیکلام، ئیمتیازات)، به‌و ڕێژه‌یه‌شه‌وه‌ پێش ستیفان کوری ئه‌ستێره‌ی تیمی واریه‌رز که‌وتووه‌ (کوری ساڵانه‌ بڕی ٧٩.٥ ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌یه‌).

پله‌کانی تریش به‌م شێوه‌یه‌ بوون:

٣. کیڤن دورانت: ٦٥ ملیۆن دۆلار

٤. ڕاسڵ وێستبرۆک: ٥٣.٧ ملیۆن

٥. جه‌یمس هاردن: ٤٧.٤ ملیۆن

جێی ئاماژه‌یه‌، لیبرۆن جه‌یمس له‌گواستنه‌وه‌کانی سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌دا له‌ تیمی کلیڤلاند کاڤالێرزه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ لۆس ئه‌نجلس له‌یکه‌رزه‌وه‌ کرد بۆ ماوه‌ی چوار وه‌رز به‌بڕی ١٥٤ ملیۆن دۆلار.

ریکلام

وەرزشەکانی تر

جەنگاوەرە ڕوسییەکە، تێکەڵ بە کاری سیاسی دەبێت

خەڵک

حەبیب نور محەمەدی ڕوسی، پاڵەوانی هونەرە جەنگیەکان، تێکەڵ بە کاری سیاسی دەبێت و  خۆی بۆ خولی داهاتوی سەرۆکایەتی هەرێمی داغستان کاندید دەکات.

چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ لە روسیا، بڵاویانکردووەتەوە، دوای تەواوبوونی خولی سەرۆکایەتی ڤلادمیر یاسیلەڤ سەرۆکی هەرێمی داغستان لەروسیا، حەبیب خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەو هەرێمە کاندید دەکات.

بی خۆیەوە پێگەی سپۆرت سکۆپ هەواڵەکەی پشراستکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، کاریزمای بەهێزی حەبیب و بونی جەماوەری زۆر لەو تایبەتمەندیانەن کە توانای یەکلایی کردنەوەی ئەو پۆستەی هەیە بۆ ناوبراو.

حەبیب نور محەمەدی ڕوسی، پاڵەوانی جیهان لەپاڵەوانێتیەكانی یو ئێف سی،  تا ئێستا هیچ شکستێکی نییە و خاوەنی زۆرترین بردنەوەی لەسەر یەکە کە 28 جارە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

گه‌نجێكی كورد، له‌ وه‌رزشی تایکواندۆدا، ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی بەریتانیا

خەڵک

گه‌نجێكی كورد له‌ وه‌رزشی تایکواندۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی ئه‌و یارییه‌ له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا.

رامین سه‌ردار به‌هرامی، گه‌نجێكی وه‌زرشكاری له‌دایك بووی ساڵی2002ی شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، ماوه‌ی 2 ساڵه‌ چووته‌ وڵاتی  بەریتانیا و له‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یانه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ وه‌رزشی تایكواندۆ.

رامین له‌ماوه‌ی ئه‌و 2 ساڵه‌دا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له‌و یارییه‌دا به‌ده‌ست هێناوه‌و له‌كۆی 15 یاری و پاڵه‌وانێتی كه‌ ئه‌نجامی داوه‌ له‌سه‌ر ئاستی بریتانیا و ئه‌وروپا و سه‌رجه‌م یارییه‌كانی بردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و یاریزانه‌ كورده‌ له‌ ئێستا بۆ یانه‌ی نیشتیمانی بەریتانیا یاری ده‌كات ، له‌هه‌مان كاتدا یاریزانی یانه‌ی له‌نده‌نه‌.

رامین له‌دواین یاریدا و له‌ كێشی67 كگم، به‌ نوێنه‌رایه‌تی بەریتانیا نازناوی پاڵاوانێتی World European  championship 2020ی به‌ده‌ست هێناوه‌و مه‌دالیای زێڕینی وه‌رگرتووه‌.

له‌هه‌مان پاڵه‌وانێتی له‌ كێشی خۆیدا خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی له‌رووی ته‌كنیك و هونه‌ری یاریكردنه‌وه‌ به‌ده‌ست هێناوه‌.

رامین سه‌ردار به‌هرامی له‌ ته‌مه‌نی 4 ساڵییه‌وه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌یاریكردن و له‌ ته‌مه‌نی 7 ساڵیشه‌وه‌ وه‌ك پیشه‌گه‌رێك ده‌ستی كردووه‌ به‌یاریكردن و راهێنان. له‌ ئێستادا به‌رده‌وامه‌ له‌ راهێنان و ‌ چاوی له‌گه‌یشته‌ به‌ پاڵاوانێتێیه‌كانی ئۆڵه‌مپیك و به‌ده‌ست هێنانی ناوبانگی جیهانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان