ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“ڕیفراندۆم گەورەترین دەستكەوتی خەباتی باشووری كوردستانە”


خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی پارتی سەربەستیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕیفراندۆم گەورەترین دەستكەوتی خەباتی باشووری كوردستان بووە بە درێژایی مێژوو.

هەرچەندە ڕیفراندۆمی باشووری كوردستان بۆ سەربەخۆیی نەیتوانیوە بگاتە ئەو ئامانجەی بۆی كرا، بەڵام لە ئێستا و بەپێی زانیارییەكان چەند حزبێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كار بۆ سەربەخۆیی دەكەن و نایانەوێ لەگەڵ ئێراندا بمێننەوە، ئەگەرچی ناوەندی حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ ئێراندا لە گفتوگۆدان و پێیانوایە فیدڕاڵی هۆكارێكی باشە بۆ پێكەوەژیانی نەتەوەكانی ئێران.

عارف باوەجانی سەرۆكی پارتی سەربەستیی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕیفراندۆم لە باشووری كوردستان كۆتایی پێنەهاتووە و لەناو نەبراوە.

وتیشی”ڕیفراندۆم بووەتە بەڵگەیەكی مێژوویی بۆ هەمیشە و پەیامێكیش بوو بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمریكا و توركیا و عیراق كە ئەگەر كێشەی كورد چارەسەر ناكەن كورد بڕیاری خۆی داوە”.

ئاشكراشیكرد، ڕیفراندۆم گەورەترین دەستكەوتی خەباتی باشووری كوردستان بووە بە درێژایی مێژوویان، بەتایبەت لەو 28 ساڵەی خەباتی كۆتاییان.

کوردستان

دوو تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران


خەڵك – بەشی هەواڵ
لە هەولێر دوو كەسی دیكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران کە یەک ئافرەت تەمەن (30) ساڵ و یەک پیاوی تەمەن (25) ساڵە بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڕێژەى بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی هەرێم ڕاگەیەنرا


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم ڕێژەى بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی ڕاگەیاند.

 

دوێنی چوار شەممە لەبەشێکی زۆر لەناوچە جیاوازەکانى هەرێم بەڕێژەى جیاواز باران باری.

 

بەپێی تۆمارەکانی بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم ڕێژەى بارانبارین لەسلێمانى سێ ملیمە، لەهەولێر 0.2 ملیمە، لەدهۆک 0.9 ملیمە،لەهەڵەبجە 1.2 ملیمە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ مووچەی 9 وەزارەت و دەستە دابەش دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی 9 وەزارەت و دەستە دابەش بكرێت.

بە پێی ئەو خشتەیەی كە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە مووچەی مانگی 12ی 2019ی وەزارەتەكانی گواستنەوە و گەیاندن لەگەڵ پیشەسازی و بازرگانی دابەش دەكرێت.

هەر ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانەش دابەش دەكرێت: دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم هەروەها دەستەكانی ژینگە، وەبەرهێنان، دەستپاكی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان