ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئامۆژگاریشی دەكات
موقتەدا سەدر هۆشداریی دادەتە عادل عەبدولمەهدی

خەڵك- بەشی هەواڵ
موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر، هۆشداریی دادەتە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و دەڵێت، نابێت كاروبارەكان بەمشێوەیەی ئێستا بەڕێوەبچن، هەندێك خاڵیشی بۆ دیاریی دەكات كە بە وتەی خۆی، “ئامۆژگاریی برایانەن”.

موقتەدا سەدر لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاندووە”بەردەوامبوونی حكومەت لەسەر ئەم ڕیڕەوەی ئێستا، لەڕووی شەرع و عەقڵەوە قبوڵ ناكرێت و بە هەمان شێوە لەسەر ئاستی میللیش ڕەتدەكرێتەوە”، داواش لە سەرۆك وەزیران دەكات پابەندی سەربەخۆیی بێت و بەلای هیچ لایەنێكدا نەشكێتەوە، چونكە بە بۆچوونی ئەو لادانێكی لەو جۆرە دەبێتە مایەی “بنیاتنانێكی نوێی دەوڵەتی قوڵ”.

سەدر لە نوسینەكەیدا، داوای لە سەرۆك وەزیران كردووە، بەشێوەیەكی جددی ئاوڕ لە كەرتی خزمەتگوزارییەكان بداتەوە، و دەڵێت”عیراقییەكان ئارام و دانبەخۆداگربوون لەسەر خراپی خزمەتگوزارییەكان و پێناچێت تا سەر بتوانن بەمشێوەیە خۆڕاگربن”.

سەدر پێیوایە”هیچ هەنگاوێك بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی هەڵنەنراوە، ئەم بێدەنگییەش خەریكە وەك ڕێگەدان بە گەندەڵی دەردەكەوێت، گەر كارەكەش بەمشێوەیە بڕوات بەڵا و نەهامەتی گەورەترمان بەسەردادێت”.

لە كۆتاییدا، ڕابەری ڕەوتی سەدر، جەخت لەسەر پێویستی پارێزگاریكردن لەشكۆی دەوڵەت و دامەزراوە ئەمنییەكان و بڕیاری عیراقی و سزادانی ئەوانەی كار بۆ لاوازكردنی دەزگا ئەمنییەكان دەكەن، دەكاتەوە و ڕێگرتن لە پێشێلكردنی سەروەریی وڵاتیش بە كارێكی گرنگ دادەنێت.

عێراق

وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی كۆرۆناوە بڕیاری نوێی دەركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستیی عیراق چەند ڕێوشوێنیكی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند و لە ڕۆژی پێنجشەممە 27/2/2020 تا 7/3/2020 شوێنە گشتییەكان، هۆڵەكانی سینەما، قاوەخانە و یانە كۆمەڵایەتییەكان دادەخرێن.

وەزارەتی تەندروستیی عیراق لەبارەی پشوو لە ناوەندەكانی خوێندن ڕایگەیاندووە، لە سبەینێ 27/2/2020 تا 7/3/2020 لە ناوەندەكانی خوێندن پشوو دەبێت.

هاوكات قەدەغەی گەشتكردنیشی بۆ هەریەكە لە وڵاتانی (چین، ئێران، ژاپۆن، كۆریای باشوور، تایلەند، سەنگاپورە، ئیتاڵیا، كوەیت و بەحرەین) ڕاگەیاندووە، هەروەها هاتنی هاووڵاتییانیشی لەو وڵاتانەوە بۆ عیراق قەدەغەكردووە جگە لە نێردە دیپلۆماتییەكان.

جگە لەو ڕێوشوێنانەش وەزارەتی تەندروستی عيراق ڕایدەگەیەنێت، پشكنینی تەندروستیی بۆ هەموو گەشتیارێك دەكرێت كە ڕوو لە عیراق دەكات و گردبوونەوەكانی خەڵكیش قەدەغەن.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هۆكارەكەی ئاشكرادەكات
پاپای ڤاتیكان سەردانەكەی بۆ عیراق هەڵوەشاندەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان، خەمباری خۆی دەردەبڕێت بەرانبەر بەو “ڕەوشە قورسەی گەلی عیراقی تێدا دەژی”، ڕەتیشیدەكاتەوە لەمساڵدا بتوانێت سەردانی وڵاتەكە بكات.

لەكاتی سڵاوكردن و لە كۆتایی چاوپێكەوتنە كراوەكانی چوار شەممە لەگەڵ خەڵك لە گۆڕەپانی قەدیس بوترس لە ڤاتیكان، پاپا فرانسیس پەیامێكی بۆ عیراقییەكان ڕاوانە كرد و وتی:”من زۆر لەئێوەوە نزیكم، چونكە ئێوە لە گۆڕەپانی شەڕدان، ئێوە بەدەست جەنگەوە دەناڵێنن”.

لە پەیامەكەیدا، پاپای ڤاتیكان ڕایگەیاند”نوێژ لەپێناو ئاشتی لە وڵاتەكەتاندا دەكەم كە بڕیار بوو لەم ساڵدا سەردانی بكەم”.

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو، بەفەرمی بانگهێشتی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكانی كرد، تا سەردانی عیراق بكات.

پێشتر لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە بڵاوكرابۆوە هاتبوو”جەنابی سەرۆك كۆمار لە میانی پێشوازی لە كاردیناڵ مار لویس رۆفایل بەتریاركی بابل، ئاماژەی بە نامەیەك كردبوو كە بۆ قەداسەتی پاپای ناردووە، و تێیدا باسی لە گرنگی سەردانە مێژووییەكەی كردووە كە پشتيوانی نێودەوڵەتی دەبێت بۆ عیراق و واتایەكی گەورەی دەبێت، وێڕای كاریگەریی لەڕووى پتەوكردنی شیرازەی كۆمەڵایەتی لەنێوان پێكهاتەكانی گەلی عیراق”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ناوی كاندیدەكانی كابینە وەزارییەكەی عەللاوی ئاشكرا دەكرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەو ناوانە ئاشكرا دەكات كە پێشبینی دەكرێت، لەلایەن محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوەوە پێشكەش بكرێن، تا بۆ كابینە وەزارییەكەی دەنگییان لەسەر بدرێت.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، پێدەچێت عەللاوی ئەم ناوانەی خوارەوە بۆ بەردەم پەرلەمان پێشكەش بكات تا دەنگییان لەسەر بدرێت:”زەینەب عەبدولساحیب عەبود وەزیری پەیوەندییەكان، قوسەی عبدولموحسین بۆ وەزیری بەرگری، جابر حەبیب جابر بۆ وەزارەتی دەرەوە، موزر زەكی وەزیری تەندروستی، مازن موحسین حەكیم بۆ وەزارەتی پەروەردە، موزاحم خەیات بۆ وزیری خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی، واسق هاشمی بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری، ئەحمەد مەكی راجی كوبە بۆ وەزارەتی گواستنەوە”.

هەروەەها هەریەك لە:”باسم جەمیل بۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەران و حسێن چەلەبی بۆ وەزیری نەوت، و نەزیر عەباس ئەنساری بۆ وەزیری داهاتە ئاوییەكان و شاكر عبدولئەمیر بۆ وەزیری كشتوكاڵ و مەزهەر محەمەد ساڵح، ومحەمەد ئەمین عەلوانی، و خالید بەتال نەجم، كاندیدن بۆ وەزارەتی پلاندانان، یوسف محەمەد مەحمود مەشهەدانی بۆ وەزیری پیشەسازی و كانزاكان و چاسب عبدلزەهرە بۆ وەزیرە كارەبا و ریاز خەزرەجی بۆ وزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و ئەحمەد وەلید عبدلڕحمان بۆ وەزیری لاوان و وەرزش و سوندس عومەر عەلی بۆ وزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دیاریی كراون”.

محەمەد تۆفیق عەللاوی، لە 1ی شوباتی 2020، لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمارەوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق ڕاسپێردرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان