ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

خاوەنی چێشتخانەیەكە لە شارەكەدا
فەللوجە، ئەوانەی دەستدرێژییان كردبووە سەر هاووڵاتییەكی كورد دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ
هێزە ئەمنییەكان، ژمارەیەك كەسییان دەستگیركرد كە تۆمەتبارن بە دەستدرێژیكردنە سەر هاووڵاتییەكی كوردى دانیشتووی شاری فەللوجە.

ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی ڕاگەیاندووە”هونەر هاووڵاتییەكی هەرێمی كوردستانە و هاوسەرگیری لەگەڵ كچێكی خەڵكی فەللوجەدا كردووە و دانیشتووی شارەكەیە، و خاوەنی چێشخانەیەكە لە شەقامی 40 لە فەللوجە و لەكاتی كاركرنیدا جلو بەرگی كوردی لەبەردەكات،بەڵام  لەم ماوەیی دواییدا ژمارەیەك كەس دەستدرێژییان كردبووە سەری و سوكایەتییان پێكردبوو، لەگەڵ ئەوەشدا داوایان لێكردبوو چێشتخانەكەی دابخات”.

بە وتەی سەرچاوەكە”دوای ئەوەی لەو بارەیەوە زانیاریی گەیشتبووە فەوجی فریاكەوتن لە ئەنبار، دەستبەجێ‌ ئەوانە دەستگیركران كە دەستدرێژییان كردبووە سەر هاووڵاتییە كوردەكە و پارێزگاریی تەواوییان بۆ فەراهەم كرد”.

سەرچاوەكە دەڵێت”ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتوانی فەللوجە، ناڕەزایی خۆیان بەرانبەر بە ڕووداوەكە دەربڕیوە و دەستدرێژییەكەیان ڕەتكردووەتەوە و جەختییان لەسەر لێپێچینەوەی تەواوەتی لە ئەنجامدەرانی كارەكە كردووەتەوە”.

عێراق

وادەی كردنەوەی فڕۆكەخانەكان ڕاگەیەندرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی لە عیراق، چەند بڕیارێكی دەركرد كە یەكێكیان كردنەوەی فڕۆكەخانەكانە، وێڕای كەمكردنەوەی ماوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بڕیاردرا مۆڵەكان بكرێنەوە، لەگەڵ پابەندبوون بە مەرجەكانی تەندروستی، وێڕای كەمكردنەوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ كە لە نۆ و نیوی شەوەوە، تا شەشی بەیانی دەبێت، لەگەڵ ئەمانەشدا بڕیارداوە بە تەواوەتی لە دوای جەژنی قوربانەوە  قەدەغەكردنی هاتووچۆ هەڵبگیرێت”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بڕیاردرا لە 23ی ئەم مانگەوە فڕۆكەخانەكان بكرێنەوە و دەروازەی مەرزەكانی مونزيریە و سەفوان و شیبیش، بەڕووی ئاڵۆگۆڕی بازرگانیدا بكرێنەوە”.

پێشتر لیژنەی باڵای ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان، داوای لە میدیاكان كردبوو، هەلمەتەكانی هۆشیاركردنەوە و پابەندبوون بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی و بیرۆكەی پێكەوەژیان لەگەڵ پەتاى كۆرۆنا، چڕبكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

90 كەس گیانیانلەدەستدا
عیراق و هەرێم، 2281 تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 2281 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە چاكبوونەوەی 1695 كەسیش دەكات كە نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2281 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و 1695 كەسیش بە تەواوەتی چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان.

بەپێی ئامارەكان، بەغدا زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوانی تۆماركردووە، و پاشان پارێزگەی بەسرە لە پلەی دووەمدایە كە 215 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 7 كەسیش لە پارێزگەكەدا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 208 حاڵەت، مەدینە توب: 30 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 426 حاڵەت، بەسرە: 215 حاڵەت، نەجەف: 85 حاڵەت، سلێمانی: 156 حاڵەت، هەولێر: 73 حاڵەت، كەركوك: 129حاڵەت، دهۆك: 9 حاڵەت، كەربەلا: 118 حاڵەت، واست: 128 حاڵەت، دیالە: 99 حاڵەت، میسان: 69 حاڵەت، زیقار: 132 حاڵەت، ئەنبار: 15 حاڵەت، بابل: 179 حاڵەت، سەڵاحەدین: 65 حاڵەت، نەینەوا: 24 حاڵەت، دیوانیە: 66 حاڵەت، موسەننا: 55 حاڵەت”.
هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 90 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش كردووە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 86148 كەس و لەو ژمارەیەش 3522 كەس گیانیانلەدەستداوە و 54316 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 28310 كەسن كە 382 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مەخمور، سێ‌ چەكداری داعش كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگەی نەینەوا ڕایدەگەیەنێت، سێ‌ چەكداری ڕێكخراوی داعش لە هێرشێكی ئاسمانیدا لە قەزای مەخموری سەر لە پارێزگەی نەینەوا كوژران.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند:”سێ‌ چەكداری ڕێكخراوی داعش لە هێرشێكی ئاسمانیدا لە قەزای مەخمور كوژران”، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر ئاژانسی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق، ئاماژەی بە دەستگیركردنی یەكێك لە شارەزایانی بۆمبڕێژكردن لە ڕێكخراوی داعش و دوو یاریدەدەری كردبوو لە پارێزگەی نەینەوا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”مەفرەزەكانی سەر بە ئاژانسی هەواڵگری سێ‌ تیرۆریستیان لە ناوچە جیاجیاكانی موسڵ دەستگیركرد كە داواكرابوون بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر و سەر بە گروپە تیرۆریستییەكانی داعش بوون”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتبوو”یەكێك لە دەستگیركراوەكان شارەزای بواری بۆمبڕێژكردن و تەیاركردنی ئۆتۆمبێلەكان بووە بۆ تەقاندنەوە كە بە ئەبو عائیشە ناودەبرا و لە دەزگای پەرەپێدان و پیشەسازی سەربازی داعش كاریی كردووە، دوو تیرۆریستەكەی تریش وەك پۆلیسی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی كارییان كردووە بە ناوەكانی ئەبو غەزوە و ئەبو وەلید”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان