ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

حافز ئەسەد بەم گۆرانییە سەدام حسێنی توڕەدەكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
نوسەرێكی سوریا دەڵێت، حافز ئەسەد سەرۆكی پێشووی وڵاتەكەی، لەسەردەمی بایكۆتی سوریا لەگەڵ عیراق، گۆرانییەكی بۆ توڕەكردنی سەدام حسێن سەرۆكی ڕژێمی پێشووی عیراق بەكاردەهێنا، بەو هۆیەی ناوی دایكی سەدامی تێدا بوو.

خەتیب بەدلە، نوسەری سوری لە نوسراوێكیدا لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕایگەیاندووە” بوونى ناوی سەبحە،بووە مایەی ئەوەی ڕێگە لە پەخشكردن یان گوێگرتن لە گۆرانی (یا صبحە هاتی الصینیە)ی موەفەق بەهجەت هونەرمەندی سوری بگرێت لە عیراق”.

بە وتەی خەتیب بەدلە”ئەو گۆرانيیە كێشەیەكی گەورەی لە عیراق دروستكرد، بەو پێیەی هەركەسێك لەبەرخۆیەوە بیوتایە دەستگیردەكرا و دەخرایە زیندانەوە، ئەمەش بە تۆمەتی گاڵتەكردن بە  دایكی سەدام حسێن”.

ئەو نوسەرە سوریە دەڵێت”لە ناوەڕاستی ساڵانی هەشتای سەدی ڕابردوو، لەكاتی ڕێكخستنی پێشەنگەیەك لەبارەی ژیانی سەبحە توڵفاح دایكی سەدام، و لەكاتی ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری میوانەكان و لەكاتی كردنەوەی پێشەنگەكە، گۆرانییەكەی موەفەق بەهجەت (یا صبحە هاتی الصینیە) لێدرا، لەو دەمەدا خەیروڵڵا توڵفاح خاڵی سەدام، توڕەیی دایگرت و فەرمانی كرد، بەڕێوەبەری پێشەنگەكە بداتە ئەنجومەنێكی لێكۆڵینەوە و هەموو فەرمانبەرانی هۆڵەكەش سزا بدات”.

ململانێ‌ و كێشمەكێشی نێوان سەدام حسێن و حافز ئەسەد كە هەردووكیان یەك پاشخانی سیاسییان هەبوو (حزبی بەعسی عەرەبی ئیشتیراكی)، گەیشتبووە ئاستی بەكارهێنانی ئەو گۆرانیانە، یان ئاماژەكردن بۆ كەسە نزیكەكانی یەكتر بۆ توڕەكردن و بوخزاندنی یەكتر، بە جۆرێك هەرلایەكیان پشتیوانیان لە نەیارانی ئەوی تر دەكرد.

هەر بەپێی نوسراوەكەی خەتیب بەدلە”حافز ئەسەد بە (ئەبو سلێمان) ناسرابوو كە ناوی باپیری دووەمی بوو، لەوە بەدواوە  ڕەچەڵەكی دیار نییە، ئەمەش وای لە سەدام حسێن كرد لە لوتكەی عەرەبی ساڵی 1982دا پێی بڵێت: تەحەدات دەكەم بزانیت باپیری سێیەمت كێیە”.

ڕەنگە حافز ئەسەد ئەو قسەی سەدامی لەبیر نەكردبێت و ئاگاریی ئەوەبوبێت كە گۆرانییەك لە عیراق قەدەغەكراوە بەو هۆیەی ناوی دایكی سەدامی تێدا هاتووە، بۆیە وەك خەتیب بەدلە باسی دەكات بایەخێكی زۆری پێدەدا و فەرمانی دەكرد شەو و ڕۆژ ئەو گۆرانییە لە سوریا پەخش بكرێت.

عێراق

پردی سەرەكی نێوان بەغدا و ئەنبار كرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق پردی”بزیبز”ی كردەوە، كە هەردوو پارێزگاكانی بەغدا و ئەنبار پێكەوە دەبەستێتەوە.

نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بڵاوی كردەوە، ئەو پردە گرنگی زۆری بۆ هاتووچۆی نێوان هەردوو پارێزگاكە دەبێت و بەشێكی گرنگە لە ژێرخانی ئابوری.

كردنەوەی ئەو پردە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی دیكەی عیراق بەڕێوەچووە و لەلایەن كۆمپانیایەكی بیانیەوە كارەكە كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەبدولمەهدی سەردانی چین دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە سبەینێ‌ دووشەممە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی چین بكات و لەگەڵ ئەو وڵاتەكەدا چەندین ڕێككەوتن واژۆ بكات.

عەبدولحسێن حەنین، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران ڕایگەیاندووە، ڕێككەوتنەكان بۆ بونیادنانی ژێرخانی ئابوری دەكرێن، لەوانە دروستكردنی ڕێگاوبان و پرد و چەند بوارێكی دیكە.

سەردانی سەرۆك وەزیرانی دوای ئەوەدێت، كە هەفتەی پێشوو سەردانی ڕوسیای كرد و لەو وڵاتەش چەند ڕێككەوتنێكی نوێی واژۆ كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

فڕۆكەخانەی كەركوك زۆربەی كارەكانی تەواو بووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆمپانیای جێبەجێكاری دروستكردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك ڕایگەیاند، زۆربەی كارەكانی تەواوكردنی فڕۆكەخانەی كەركوك تەواوبوون و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەكرێتەوە.

كۆمپانیای “قمم ازمر” لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دروستكردنی فڕۆكەخانەكە بە سەرپەرشتی وەزارەتی گواستنەوە و ئاگاداری پارێزگاری كەركوك كاروبارەكانی بەڕێوەدەچێت و كردنەوەشی ڕۆڵی بەرچاوی دەبێت بۆ پێشخستنی پارێزگاكە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، فڕۆكەخانەكە ئاسانكاری دەكات بۆ هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی و چەندین هەلی دامەزراندنیش بۆ دەرچووانی بەشە جیاوازەكانی پارێزگاكە دەستبەكاردەكات و چەندین پارێزگای دیكەش دەتوانن سوودمەندبن لێی و هاووڵاتیانیان هاتووچۆی لێوەبكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان