ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لەسەر پێدانی ئۆتۆمبێل بە مامۆستایان ڕوونكردنەوە دەدرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەك بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل بە مامۆستایانی بەشێوەی قیست ڕێكنكەوتووین.

عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە گفتوگۆی بەردەوامداین لەگەڵ كۆمپانیای جیهان بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست بە مامۆستایان و ئەوانیش سوورن لەسەر ئەوەی بگەینە ڕێككەوتنی كۆتایی.

وتیشی”لە ئێستادا شتێكی نوێ و یەكلاكەرەوە لە ئارادا نییە و بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەری گشتی بانكەكە لە دەرەوە بووە نەگەیشتونەتە ئەنجامی كۆتایی، چونكە دەبێت حكومەتیش ئاگادار بن
لەو پرسە”.

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی بڵاوكرانەوە لەسەر شێوازی قیست و چۆنێتی وەرگرتنی ئۆتۆمبێلەكان، ناوبراو ئاشكرایكرد، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە و تا ئێستا هیچ ڕێككەتنێك نەكراوە و جۆری قیستەكانیش بەپێی چۆنێتی پێدانی پیشەكی جیاوازی دەبێت.

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی و جێمس جێفری كۆبوونەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان دووپاتی دەكاتەوە، هەوڵەكانی بۆ لێكنزیككردنەوەی لایەنە كوردییەكان لە سوریا بەردەوام دەبێت و پشتگیری لە هەر هەنگاوێكیان بۆ ڕێككەوتن و یەكخستنی ڕیزەكانیان دەكات لەپێناو دابینكردنی مافەكان و پێگەیەكی باشتر بۆ كورد لە ئێستای و داهاتووی سوریادا.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 17/2/2020 لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ جێمس جێفری نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا و شاندێكی یاوەرێكی كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سوریا و هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ چارەسەری كێشەی سوریا و گێڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری و ڕاگرتنی شەڕ و كوشتار لەو وڵاتە تاووتوێ كران، ڕۆڵ و ئامادەیی و كاریگەریی هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانیش لە سوریا و پێویستیی هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان هەمووان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی سیاسیی ئاشتییانە و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەكە بەگشتی، دووپات كرایەوە.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتەكانی دۆخی عیراق و هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی تازەی عیراق و هەڵوێستی هەرێمی كوردستان لەمبارەیەوە خرایە بەر باس و تیشك خرایە سەر مەترسیی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر لە عیراق و سوریا و چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی بە هاوكاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، هەروەها باس لە پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆی چارەسەركردنی كێشەكانیان، كرا.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گەرمیان.. داعش دوو ڕفێندراو ئازاد دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای شەش مانگ لە ڕفاندنیان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، ئەمشەو دوو هاووڵاتی كورد بە كەسوكاریان شادبوونەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك) هەریەك لە (زانا محەمەد) دانیشتووی شارەدێی ڕزگاری و (وەلید فەرهاد) دانیشتووی شارۆچكەی كفری، كە شەش مانگ پێش ئێستا لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕفێندرابوون، ئێوارەی ئەمڕۆ ئازادكراون و بەكەسوكاریان شادبوونەتەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“وێستگەیەكی 50 مێگاواتی كارەبا لەسنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەبریاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی وێستگەیەكی 50 مێگاواتی كارەبا لەسنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پڕۆژەی دروستكردنی وێستگەیەكی 50 مێگاواتی كارەبا بە بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بەم هەنگاوەش بەشێكی زۆری گرفتی كەمی كارەبا لە سنوورەكە چارەسەردەبێت.

هیوا قەرەنی ئاماژەی بەوەشدا، تەنها 2 مانگی مۆڵەت دراوە بەو هاووڵاتیانەی كە زیادەڕۆییان لە بەكارهێنانی كارەبادا كردووە، بەپێچەوانەوە دوای ئەو ماوەیە ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان