ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سبەینێ‌ گەشتی گەڕانەوەی حاجیان دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عیراقی ڕایدەگەیەنێت، هەموو ڕێوشوێن و ئامادەكارییەكان  بۆ بەڕێخستنی گەشتی گەڕانەوەی حاجیانی عیراقی لە فڕۆكەخانەكانی شانشینی عەرەبی سعودیەوە بۆ فڕۆكەخانەكانی عیراق تەواوكراون كە لەڕۆژێكدا بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ شەش گەشت ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ هەینی كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عیراقی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”وادەی ئەنجامدانی یەكەم گەشتی گەڕانەوەی حاجیانی عیراقی لە سبەینێ‌ شەممە 17ی ئابی 2019وە دەستپێدەكات”، وەرزی ئەمساڵی حەجیشی بە وەرزێكی جیاواز لەقەڵەمدا لەڕووی پابەندبوون بە وادەكان و ئیسراحەت و پشووی حاجیان.

كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عیراقی دەڵێت”پێشتر ئامادەكاریی كرابوو بۆ پێشكەشكردنی هەموو خزمەتگوزارییەكان و كاروبارە لۆجستییەكان بۆ حاجیان لە هەموو فڕۆكەخانەكانی عیراق، تەواوی كارمەندانیش لەو فڕۆكەخانانەدا خرابوونەگەڕ لەپێناو سەرخستنی وەرزی حەجی ساڵی 1440ی كۆچی”.

عێراق

ئێران دەروازەیەكی سنووریی وڵاتەكەی بە ڕووی هاووڵاتیانی عیراق داخست

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری تێرمیناڵی دەروازەی سنووریی چەزابەی نێوان ئێران و عیراق ڕایدەگەیەنێت، دەروازەكە بەڕووی هاووڵاتیانی عیراقیدا داخراوە.

ئەحمەد سەهبانی بەڕێوەبەری تێرمینالی دەروازەی سنووریی چەزابە بە میدیای فەڕمی ئێرانی ڕاگەیاندووە، بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەكان و ناسەقامگیری بارودۆخی ئەمنی عیراقە، دەروازەكە تا كاتێكی نادیار بەڕووی هاتوچۆی هاووڵاتیانی عیراقیدا دادەخرێت.

ئەحمەد سەهبانی ئاشكراشیكردووە، لە ئێستادا ئاستی ئاڵوگۆڕی كاڵا لە دەروازەی سنووريی چەزابەوە دابەزیوە.
بەڕێوبەری تێرمینالی دەروازەی سنووریی چەزابە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە دوو هەفتە بەر لە ئێستاوە هاتوچۆی زیارەتكارانی ئێرانیش بۆ مەزارە ئایینیەكانی عیراق ڕاگیراوە.

جێی ئاماژەیە، دەروازەی سنووريی چەزابە دەكەوێتە نێوان پارێزگاكانی خوزستانی ئێران و بەسڕەی عیراق.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە سنووری دیالە داعش پەلاماری سوپای عیراقیدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 15/12/2019 ژمارەیەك تیرۆریستی داعش لە شارۆچكەیەكی سەربە پارێزگای دیالە پەلاماری سوپای عیراقیانداوە.

بەپێی زانیارییەكان، تیرۆریستانی داعش لە شارۆچكەی میقدادیەی سەر بەپارێزگای دیالە پەلاماری سوپای عیراقیانداوە و دوو سەربازیان برینداركردووە، لەبەرامبەریشدا هێزە عیراقییەكان بەتوندی وەڵامیان داونەتەوە.

جێی ئاماژەیە، ماوەیەكە جموجوڵی تیرۆریستانی داعش لەسنووری پارێزگای دیالە زیادیكردووە و تیرۆریستان پەلاماری سوپای عیراق دەدەن و هێزە عیراقییەكانیانیش ڕووبەڕوویان دەبنەەو زیانیان پێدەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

فەلوجە.. گۆڕێكی بەكۆمەڵی گەورە دۆزرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە باكووری فەلوجەی سەر بە پارێزگای ئەنبار گۆڕێكی بەكۆمەڵی گەورە دۆزرایەوە.

حكومەتی عیراق دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵی گەورەی لە باكووری شاری فەلوجەی سەر بە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند كە قوربانییەكانی سەر بە یەك هۆزن و ژمارەیان 643 گەنج بوون و لەساڵی 2016 دا بێ سەروشوێن كراون.

لەوبارەیەوە، بەڕێوەبەرایەتی پزیشكی دادوەری ڕومادی ڕایگەیاندووە، بەپێی ئێسك و پروسك و جلوبەرگی قوربانییەكان دەردەكەوێت كۆمەڵكوژییەكی گەورە لەو شوێنەدا كراوە، تائێستاش نازانرێت ئەو تاوانی كۆمەڵكوژییە لەلایەن چ لایەنێكەوە ئەنجام دراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان