ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەیامێكی پیرۆزبایی بۆ حزبەكە دەنێرێت
قوباد تاڵەبانی بۆ پارتی: لە كەركوك پێویستمان بە هەماهەنگی هەموانە

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستمان بە هاوئاهەنگی هەموو لایەنە سیاسییەكانە، بە تایبەت لە كەركوك، پارتیش لەم قۆناغەدا ئەركی قورسی لەسەر شانە بۆ نزیكبونەوەی زیاتری حیزب و لایەنە كوردستانییەكان.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ هەرێمی كوردستان لە پەیامێكيدا بە بۆنەی یادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، وێڕای پیرۆزبایی ڕایگەیاندووە “بەهیوای ئەوەی كاروانی دورودرێژی خەباتی حیزبەكەتان و هێزە سیاسییە نیشتمانییەكانی تری كوردستان سەرەنجام ببێتە هۆی سەرفرازی نەتەوەی كورد كە ئامانجی لەمێژینەی گەلەكەمانە”.

قوباد تاڵەبانی دەڵێت “ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی هاوكاتە لەگەڵ سەرەتای قۆناغێكی نوێ، كە دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمە، ئەم كابینەیەش بەردەوام بوونی چاكسازی و خزمەتكردنی باشتری خەڵكی كوردستانی كردۆتە پێشەنگی كارەكانی خۆی”.

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا بۆ پارتی پێیوایە””لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەكان و بەرەنگاربونەوەی مەترسییەكانی سەر گەلەكەمان، بەتایبەت لە كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان، پێویستمان بە هاوئاهەنگی هەموو لایەنە سیاسییەكانە و پارتیش لەم قۆناغە ئەركی قورسی لەسەر شانە بۆ نزیكبونەوەی زیاتری حیزبەكان و كوردستان كە خاك و نیشتمانی هەموومانە و ئەمەمان لێدەخوازێت”.

کوردستان

ئەمریكا پێشنیارەكەی ئەڵمانیا بۆ ناوچەی ئارام لە ڕۆژئاوا ڕەتدەكاتەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

نوێنەری ئەمریكا لەناتۆ بەشداریكردن لە ناوچەی ئارام لە باكوری سووریا كە ئەڵمانیا پێشنیاری كردووە، بە دوور دەزانێت.

نوێنەری ئەمریكا لە ناتۆ ئەمڕۆ ڕایگەیاند واشنتن پێشوازی لە پێشنیاری بەرلین دەكات بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوری سووریا، بەڵام دەبێت ئەوروپاییەكان بەرپرسیارێتی هەر بەشدارییەكی دووری ڕاستەوخۆی ئەمریكا هەڵبگرن.

ناوبراو لە پێش كۆبوونەوەی ڕۆژی پێنج شەممەی وەزیرانی بەرگری ناتۆ قسەی كرد، ڕایگەیاند دەبێت لە ئەگەری تاوانی جەنگ لە هێرشەكانی توركیادا لە باكوری سووریا بكۆڵدرێتەوە.

داواشیكرد ئەو چەكدارانەی داعش بگەڕێننەوە كە لە ڕیزەكانی داعشدا لە سووریا شەڕیان كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەردۆغان: یەپەگە لەژێر پەردەی ڕژێمدا لە سنوورەكان نامێنێتەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆكی توركیا ئەمڕۆ چوار شەممە ڕایگەیاند، سەرۆكی ڕوسیا فلادیمێر پۆتین پێیڕاگەیاندووە ڕێگە بە یەپەگە نادرێت لە ژێر پەردەی رژێمی سووریادا لە ناوچە سنوورییەكاندا بمێننەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە كەناڵی ئێن تی ڤی ڕاگەیاند، سەرۆكی ڕوسیا دووپاتیكردووەتەوە كە ڕێگە بە یەپەگە نادرێت لە ژێر عەبادی ڕژێمی سووریادا لە سنوورەكاندا بمێننەوە.

دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و فلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕوسیا ڕێككەوتنێكیان بۆ دابەشكردنی ڕۆژئاوای كوردستان كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەنها كۆمپانیای بەڕێز بەشێوەیەكی یاسایی ئامادەبوو
بۆ جاری دووەم فرۆشتنی تابلۆ نایابەكانی هەڵەبجە شكستی هێنا

خەڵك-بەشی هەواڵ

میران عوسمان نوێنەری كۆمپانیای بەڕێز لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، زیادكردنی تابلۆ نایابەكانی هەڵەبجە بۆ جاری دووەم سەركەوتوو نەبوو نەفرۆشرا.

ئەمڕۆ چوار شەممە 23-10-2019 بڕیار بوو تابلۆ نایابەكانی پارێزگای هەڵەبجە بفرۆشرێن و بۆ تابلۆی ژمارە (1) نرخی ملیارێك دینار دانرابوو، بەڵام بەپێی زانیارییەكان بۆ جاری دووەم فرۆشتنی ئەو تابلۆیانە شكستی هێنایەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە كۆمپانیای بەڕێز بەشداری زیادكردنەكەی كردبوو و سەرجەم مامەڵە یاساییەكانیشی ئامادە و جێبەجێ كردبوو.

نوێنەری كۆمپانیای بەڕێز بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، زیادكردنەكەی ئەمڕۆ بۆ تابلۆ نایانەكانی هەڵەبجە كۆتایی هات و تەنها دوو كۆمپانیا بەشدارییان كردبوو.
وتیشی”پێویست بوو چەكێكی باوەڕپێكراوی بانكێكی حكومی ئامادەبكرێت و كۆمپانیای بەڕێزیش ئەو خاڵەی جێبەجێكردبوو، بەڵام كۆمپانیاكەی دیكە چەكەكەی بەو شێوەیە نەبوو كە داواكراوەو هی بانكێكی ئەهلی بوو، كە دواجار دەبێت ئەو چەكە مۆری بانكێكی حكومیشی پێوە بێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەهۆی ئەوەی چەكی لایەنەكەی دیكە باوەڕپێكراو نەبوو، ئێمە زیاكردنەكەمان زیاد نەكرد، چونكە ئەگەر زیادیشمان بكرایە بە یاسایمان نەدەزانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان