ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لاوێك لە بەنداوی دهۆكدا خنكا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ دهۆك ڕایدەگەیەنێت، لاوێك‌ لە بەنداوی‌ دهۆك لەكاتی مەلەكردندا خنكا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ دهۆك “ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی‌ ئابی‌ 2019 لاوێكی تەمەن 20 ساڵان كە‌ نیشتەجێی‌ دهۆكە، لە كاتی‌ مەلەكردندا لە بەنداوی‌ دهۆك خنكا”.

بە وتەی پۆلیسی‌ دهۆك”تیمەكانی‌ فریاكەوتن گەیشتوونەتە شوێنی‌ رووداوەكە و لەهەوڵدان بۆ دەرهێنانەوەى تەرمی‌ گەنجەكە “.

وێڕای دووبارەكردنەوەی ئاگادارییەكان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكان لە شوێنە گەشتیارییەكاندا، بەڵام ساڵانە ڕووداوەكانی خنكان لە دەریاچە و بەنداوەكاندا دووبارە دەبنەوە، هۆكاری ئەمەش بە بۆچوونی چاودێران، بۆ پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بە ڕێنماییەكانەوە دەگەڕێتەوە.

کوردستان

قەڵادزێ.. بەبڕی زیاتر لە 108 ملیۆن دینار دوو پرۆژەی كارەبا جێبەجێ دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە، بەبڕی (108.292.000) سەدو هەشت ملیۆن و دووشەد نەوەد و دوو هەزار دینار دوو پرۆژەی كارەبا لەسنوری پشدەر جێبەجێ دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسیویەتی:

پرۆژەكانیش بریتین لە:
نۆژەنكردنەوەی هێڵی پەستان نزمی ناحیەی هێرۆ لە گوندی سپیانەوە تا گوندی بێناسە و دارەشمانە، كە دەكەونە سەر فیدەری 13 لە وێستگەی 132 كەی ڤی قەڵادزێ، لەگەڵ گواستنەوەی هێڵی كارەبای گوندی نورەدین بۆ سەر فیدەری 33ی كەی ڤی ئیسێوە لە وێستگەی 1312 كەی ڤی قەڵادزێ.

بڕیاریشە پرۆژەكان لەماوەی (40) رۆژدا تەواو بێت و لەلایەن كۆمپانیای (شازەكار) جێبەجێ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كابینەكەی عەللاوی، مەترسییەكان بۆسەر تایبەتمەندی هەرێمی كوردستان زیاد دەكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، هاتنی محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرەتای گۆڕانكاری نەخشەی سیاسییە لەعیرادا.

بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ كۆبوونەوەی پەڕلەمانی عیراق بۆ متمانەدان بە كابینەكەی عەللاوی دەست پێبكات، ئەمەش لەكاتێكدایە تاكو ئێستا كورد و سوننە و بەشێك لە شیعەكان بڕیاریانداوە بەشداری كۆبوونەوەكە نەكەن.

د.عەبدوڵڵا وەرتی وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پێدەچێت هاتنی محەمەد عەللاوی سەرەتای گۆڕانكارییەكی گەورە بێت لەنەخشەی سیاسی عیراق.

وتیشی”ئەگەرچی حزبە كوردییەكان تاڕاددەیەك هاوهەڵوێستن لەئێستادا بۆ بەغدا، بەڵام بەو میكانیزمەی ئێستایان لەوەناچێت بتوانن كاریگەری گەورە بنوێنن بە ئاڕاستەی پێشگرتن لەسەر ئەو مەترسیانەی كە چاوەڕوانكراون لەسەر هەریمی كوردستان”.

ئاشكراشیكرد، تائێستا هیچ فشارو هەوڵێكی سیاسی و دەستوری لەئارادا نیە، كەبەغدا ناچار بكات بۆ پاراستنی تایبەتمەندی هەرێمی كوردستان لەڕووی دەستورییەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەبێت ئەوە بزانین ئەوەندەی ئەمریكاو ئێران كاریگەرییان هەیە لەسەر بڕیارە سیاسییەكان لە عیراق، هێندە عیراقییەكان خۆیان نیانە، ئەگەر بەو بێدەنگییە بڕوات لەمەودوا بەغدا دەست دەبات بۆ زۆر پرسی هەستیاری سیاسی و دەستوری هەرێم، بەبڕوای من بەزووترینكات ڕێكاری دبلۆماسی و سیاسی و دەستوری بۆ ئەو مەبەستە بگیرێتەبەر ئەگەرنا دواتر سوودێكی ئەوتۆی نابێت، یاخود هەنگاوەكان سەختتر دەبێیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شۆفێری پاسەكانی هەولێر: تاكو كێشەكانمان چارەسەر نەكرێن، كەس ناگوازینەوە

خەڵك-ئارام سەردار

ئەمڕۆ پێنچ شەممە ۲۷ی شوباتی ۲۰۲۰شۆفێری پاسەكانی هەولێر لەبەردەم گەراجی وەستانی پاسەكەیان گردبوونەوە و ڕایدەگەینن، تا كێشەكەیان بۆ چارەسەر نەكرێت هیچ نەفەرێك سەرناخەن.

ماجید كەریم شوفێری پاس بە( خەڵك)ی ڕاگەیاند، نزیكەی ٥۰۰ پاس لەبازاڕی داونتاون ڕۆژانە هاوڵاتیان بۆ گەڕەكەكان دەگوزانەوە، بەڵام بەهۆی كێشەی كەسێك لەگەڵ خاوەن كۆمپانیاكە چەندین جارە دەرگای گەراجەكەیان لێدادەخرێت.

دەشڵێت”بەڵێنمان پێدرا كێشەكەمان بۆ چارەسەر بكرێت، بەڵام كێشەكەمان دووبارە دەبێتەوە”.

ئەوەش دەخاتەڕوو، ئێمە ڕۆژانە هاوڵاتیەكی زۆر بەتایبەت خوێندكاران و كەسانی كەمدەرامەت بەنرخێكی هەرزان دەگوازینەوە، ئەگەر پاسەكانیان بوەستێت هاوڵاتیان زیانی زۆر بەر دەكەوێت، بەڵام تا كێشەكانیان چارەسەر نەكرێت ئەوان هیچ هاوڵاتیەك سەرناخەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان