ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

زێدان: به‌یل و جه‌یمس؟ تا مانگی داهاتوو هه‌موو شتێک ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌یه‌

خه‌ڵک سپۆرت  – کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی سه‌رده‌می نوێی به‌ سه‌رکردایه‌تی زینه‌دین زێدان ده‌ستپێکردووه‌ و تا ئه‌م ساته‌ ئاماده‌کاریه‌کان گومانیان له‌سه‌ر بووه‌.

زۆرینه‌ی شاره‌زایان پێیان وایه‌ ئاماده‌کاریه‌کانی زیزۆ له‌سه‌رده‌می دووه‌میدا به‌هێز نه‌بووه‌ و ئه‌نجامه‌ خراپه‌ چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌کانیش هیچ هیوایه‌ک به‌ هانده‌رانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید نابه‌خشن، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ندین پرسیار و بابه‌تی زیندوو، زینه‌دین زێدان کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌ گرنگ و گه‌رمه‌کانی دایه‌وه‌:

لێکدانه‌وه‌ت بۆ ماوه‌ی ئاماده‌کاریه‌کان و ئاماده‌کاری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید چییه‌؟

گرنگ به‌لای منه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا چیمان کردووه‌، له‌ئێستادا واده‌ی ئاماده‌کارییه‌کان کۆتایی هاتووه‌ و ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ به‌هێزه‌وه‌ پێ بخه‌ینه‌ نێو ململانێکانی وه‌رزی نوێی لالیگاوه‌ و ئاستێکی ئاگرین پێشکه‌ش بکه‌ین.

هیواده‌خوازیت نایمار په‌یوه‌ندی به‌ پێکهاته‌که‌ته‌وه‌ بکات؟

ئێمه‌ لێره‌ خاوه‌نی چه‌ندین یاریزانین و له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه‌ ده‌توانم بدوێم، بیر له‌هیچ یاریزانێک ناکه‌مه‌وه‌ که‌ له‌پێکهاته‌که‌مدا نه‌بێت، له‌ئێستادا بیرم لای یارییه‌که‌مانه‌ به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ.

 

“من کۆمه‌ڵێک یاریزانم له‌به‌رده‌ستدایه‌ و تا مردن پاڵپشتیان ده‌که‌م”

 

له‌ ئاماده‌کاریه‌کاندا زیاتر له‌ڕێژه‌ی ئه‌و گۆڵانه‌ی تۆمارتان کردووه‌ گۆڵتان له‌سه‌ر تۆمار کراوه‌، به‌ڕای تۆ چاره‌سه‌ر چییه‌؟

هه‌موو شتێک ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌بووه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ هه‌ڵه‌ی زۆرمان هه‌یه‌‌، له‌ڕاستیشدا من ته‌نها ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ یاریزانه‌م له‌به‌رده‌ستدایه‌ و تا مردن پاڵپشتیان ده‌که‌م، چیتر مه‌شقه‌ ئاماده‌کاریه‌کان بۆ یه‌که‌م ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی وه‌رزی نوێ ده‌ست پێده‌که‌ین.

پۆگبا تائێستاش خه‌ون به‌ ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ ده‌بینێت، ئایا تۆ ده‌ستبه‌رداری گواستنه‌وه‌ی بویت؟

هه‌میشه‌ ئه‌م وه‌ڵامه‌ دووباره‌ ده‌که‌مه‌وه‌، من خاوه‌نی کۆمه‌ڵه‌یه‌ک یاریزانم و هه‌فته‌ی داهاتوو یارییان پێده‌که‌م، ته‌نها خاوه‌نی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ یاریزانه‌م…. خاڵ و کۆتایی دێڕ.

پارێزگاری له‌ گاریس به‌یل و جه‌یمس ڕۆدریگێز ده‌که‌یت؟

ئه‌وان دوو یاریزانی یانه‌که‌مانن، هه‌موو شتێکیش تا دووی مانگی داهاتوو ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌یه‌ (دووی مانگی داهاتوو ده‌رگای گواستنه‌وه‌کان له‌ خولی ئیسپانیا داده‌خرێت).

 

“هه‌موو یاریزانه‌کان گرنگن به‌لامانه‌وه‌، ڕه‌نگه‌ داهاتووی جه‌یمس ڕۆدریگێز گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت”

 

پێتوایه‌ یاریکردن به‌ پلانی پێنج به‌رگریکار سودتان پێبگه‌یه‌نێت؟

ئێمه‌ به‌ پێنج به‌رگریکار یاریی ناکه‌ین، به‌ڵکو سێ به‌رگریکار و دوو باڵی یاریده‌ده‌ری به‌رگری، ئه‌م پلانه‌ به‌رامبه‌ر ڕۆما سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، به‌ڵام به‌رامبه‌ر سالزبۆرگ زۆر گونجاو بوو، له‌ڕاستیدا ئێمه‌ هه‌ر ئه‌و پلانه‌ جێبه‌جێ ناکه‌ین، به‌ڵکو چه‌ندین پلانی ترمان هه‌یه‌.

ده‌زانین وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ت دایه‌وه‌، به‌ڵام ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاترمان له‌سه‌ر داهاتووی جه‌یمس ڕۆگریگێز ده‌وێت؟

جه‌یمس یاریزانێکه‌ به‌ناوی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ ناونوس کراوه‌، له‌دوو ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی کۆتاییدا بانگهێشتمان نه‌کرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ بارودۆخه‌که‌ گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت تا دووی مانگی داهاتوو، به‌ڵکو هه‌موو یاریزانه‌کانمان تا ئه‌و واده‌یه‌ گرنگن به‌لامانه‌وه‌، ئێوه‌ ده‌توانن به‌رده‌وام ئه‌و پرسیاره‌ بکه‌ن و منیش هه‌مان وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه‌، من خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک یاریزانم متمانه‌م پێیانه‌ و هه‌موویان به‌لامه‌وه‌ گرنگن.

جیهانی

قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ کۆتایی هات و کۆتا یانە گەیشتە (١٦)

خەڵک سپۆرت

قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە سەرکەوتنی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ قۆناغی (١٦)کۆتایی هات.

ئەمشەو جگە لە کۆمەڵەی سێیەم کە یارییەکانیان لەکاتێکی زووتر دەستی پێکرد، شەش رووبەڕوبونەوەی تر ئەنجامدران و یانەی ئەتلەتیکۆمەدرید وەک کۆتا نوێنەری قۆناغی کۆمەڵەکان بلیتی قۆناغی ٠١٦)ی بڕی، لەهەمان کۆمەڵەشدا یانەی بایەرلیڤەرکوزن پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

لەگروپی یەکەمدا، پاریس سانت جێرمان و ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی (١٦) تۆمار کردبوو، بلیتی یوروپا لیگ لەنێوان یانەکانی کلوپ بروج و گەڵاتەسەرایدا بوو، بەهۆی سەرکەوتنی پاریس بەسەر یانە تورکیەدا کلوپ بروج پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

کلوپ بروج ١ – ٣ ڕیاڵ مەدرید

پاریس سانت جێرمان ٥ – ٠ گەڵاتەسەرای

لە گروپی دووەمدا هاوشێوەی گروپی یەکەم یانەکانی بایرن میونشن و تۆتنهام لەقۆناغەکانی پێشوودا سەرکەوتنیان بەدەستهێنابوو، کێبڕکێی پلەی سێیەم لەنێوان یانەکانی ڕێد ستار و ئۆڵۆمپیاکۆسدا بوو، بە سەرکەوتنی یانە یۆنانیەکە توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی (١٦)ی یوروپالیگ.

بایرن میونشن ٣ – ١ تۆتنهام

ئۆڵۆمپیاکۆس ١ – ٠ ڕێد ستار

لە گروپی چوارەمدا یانەی یوڤانتۆس پلەی یەکەمی مسۆگەر کردبوو، یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و بایەرلیڤەرکوزن گرەویان لەسەر پلەی دووەمی کۆمەڵەکە دەکرد، لەکۆتاییشدا ئەتلەتیکۆ مەدرید بە بردنەوەی لە لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ گرەوی پلەی دووەم و قۆناغی (١٦)ی بردەوە و بایەرلیڤەرکوزن لەپلەی سێیەمدا بۆ قۆناغی داهاتوو بەشداری یوروپالیگ دەکات.

بایەرلیڤەرکوزن ٠ – ٢ یوڤانتۆس

ئەتلەتیکۆ مەدرید ٢ – ٠ لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

یانەی ئاتالانتا بە یارمەتی مانچستەر سیتی گەیشتە قۆناغی (١٦)

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو ڕووبەڕوبونەوەکانی گەڕی شەشەمی کۆمەڵەی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدران، ئەستێرەکانی گواردیۆلا لەگەڵ خۆیاندا یانەی ئاتالانتایان گەیاندە قۆناغی (١٦).

یانەی دینامۆ زاگریب میوانداری یانەی مانچستەر سیتی کرد، یانە ئینگلیزیەکە لە گەڕی پێنجەمەوە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی (١٦) بەدەستهێنابوو ئەنجامی یارییەکە هەرچییەک بووایە زیانی پێنەدەگەیاندن، بەڵام ڕوحیەتی وەرزشییان نیشاندا و بە بەهێزترین شێوە یانەی خاوەن یاریگایان بە ئەنجامی (٤ – ١) کوتا بەزەویدا.

گۆڵەکانی سیتی لە خولەکەکانی (٣٤، ٥٠، ٥٤) گابریال جیزوسی ئەستێرەی بەرازیلی و گۆڵی چوارەمیش لە خولەکی ٨٤ لەلایەن فیل فودینەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی دینامۆ زاگریب دانی ئۆلمۆ لە خولەکی ١٠ تۆماریکرد.

بردنەوەی سیتی کۆتایی بە هیواکانی زاگریب هێنا و پێگەی دووەمی گروپەکەی پیشکەشی یەکێک لە شاختار و ئاتالانتا کرد کە لەیارییەکی تردا بەرامبەر یەکتر وەستابوونەوە.

یانەی ئاتالانتا بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو توانی لە یاریی دووەمدا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە شاختاری خاوەن یاریگا بباتەوە و گۆڵەکان لە خولەکەکانی (٦٦، ٨٠، ٩٤) لەڕێگەی تیمۆسی کاستانی و ماریۆ پاسالیچ و ڕۆبن جۆیسێنسەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکانی ئەمشەو، یانەی مانچستەر سیتی و ئاتالانتا گەیشتنە قۆناغی داهاتووی چامپیۆنز لیگ و یانەی شاختاری ئۆکرانیش بۆ خولی ئەورپی دابەزی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

زلاتان بۆلۆنیای لە لیستەکە دەرکردووە و میلان و ناپۆلی کێبڕکێ گواستنەوەی دەکەن

خەڵک سپۆرت

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی ئەستێرەی پێشووی یانەی لۆس ئەنجلس گالاکسی، لەئێستادا پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نەماوە و بەدوای یانەیەکی گەورە و داواکاردا دەگەڕێت.

لەدوای کۆتاییهاتنی بۆندەکەی لەگەڵ لۆس ئەنجلس گالاکسی، زلاتانی سویدی ئاشکرای کرد کە دەگەڕێتەوە بۆ کیشوەری ئەوروپا و لە یانەیەکی خولی ئیتاڵیا بەردەوامی بە یاریکردن دەدات، لەم بارەیەشەوە بە گۆڤاری “سی کیو”ی ڕاگەیاند :” دەمەوێت پەیوەندی بە یانەیەکی مێژووییەوە بکەم ئامادەبێت خۆی نوێ بکاتەوە، ئامادەبێت لە هەموو لایەکەوە لەپێناو نازناوەکاندا بجەنگێت و براوە بێت، بەو شێوەیە پاڵپێوەنەرێکی بەهێزم دەبێت و دەتوانم دووبارە موفاجەئەتان بۆ بکەم”.

واڵتەر ساباتینی بەڕێوەبەری یانەی بۆلۆنیا ڕایگەیاندووە :” چانس هەبوو زلاتان پەیوەندی بە یانەکەمانەوە بکات و سەرۆکایەتی یانەی ئێمە و جێنەواش گفتوگۆیان لەگەڵدا کرد، بەڵام دڵنیاتان دەکەم ئەم یاریزانە پەیوەندی بە بۆلۆنیاوە ناکات”.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەلایەن ڕۆژنامەکانی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت و کۆرێری دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵیەوە بڵاودەکرێنەوە، حاڵی حازر سەرۆکایەتی یانەکانی ئەی سی میلان و ناپۆلی لە کێبڕکێیەکی قورسدان بۆ قایلکردنی زەبەلاحەکەی سوید، هەردوو یانەش ئامادەییان دەربڕیوە پارەی داواکراو بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن، بەڵام بەهۆی پێداگری مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کاروباری “سوڵتان” لەسەر چەند مەرجێکی مەحاڵ، تائێستا ڕێکەوتن و ئیمزاکردنی بۆندەکەی لەگەڵ یەکێک لە میلان و ناپۆلی دواکەوتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان