ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

پێشتر فڕۆكەكەیان خستبووەخوارەوە
بەرەی نوسرە وێنەی فڕۆكەوانە دیلەكەی سوریا بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرەی تەحریری شام (بەرەی نوسرە)ی پێشوو، وێنەیەكی ڕۆشنی ئەو فڕۆكەوانە بڵاودەكاتەوە كە پێشتر لەلایەن هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە فڕۆكەكەی كە لە جۆری سۆخۆی جەنگی بوو، لەسەر ئاسمانی پارێزگەی ئیدلیب خرابووەخوارەوە.

چالاكوانان، وێنەی ئەو فڕۆكەوانەی سوریایان بڵاوكردەوە كە بەدیلگراوە و ئاماژەیان بە كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی كردبوو لە شارۆچكەی خان شەیخونی سەر بە پارێزگەی ئیدلیب.

لەلایەكی ترەوە، لانی كەم 60 كەس لە پێكداهەڵپژانی نێوان هێزەكانی سوپای سوریا و گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن لە باكووری خۆرئاوای سوریا كوژران، ئەمەش بەپێی ئامارێك كە لەلایەن ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوكرایەوە.

پارێزگەی ئیدلیب و هەندێك بەشی پارێزگەكانی دەوروبەری، لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە بەشێوەیەكی نیچمە ڕۆژانە لەلایەن فڕۆكەكانی سوریا و ڕوسیاوە بۆردومان دەكرێن، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ ئەو شەڕوپێكدادانە توندانەی لەم ماوەیەی دواییدا لە چەند بەرەیەكەوە دەستییان پێكردووە.

 

جیهان

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: بەردەوام دەبین لە هاوكاریكردنی شەڕڤانان

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە باكووری سوریا ڕایدەگەیەنێت،”سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیارین لەسەر ئەو چەكدارانەی داعش و بەرەی نوسڕە كە دەوترێت لە ڕیزی هێزەكانی سەر بە توركیا لە دژی شەڕڤانانی (هەسەدە) دەجەنگن”.

مالیز كاگینز وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باكووری سوریا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە هاوكاریكردنی شەڕڤانانی (هەسەدە) بۆ بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی یەكجارەكی چەكدارانی داعش.

كاگینز وتیشی، هێزەكانیان لە ناوچە سنوورییەكانەوە بەرەو حەسەكە و دێرەزور كشاندووەتەوە، چونكە ئەركی ئەوان پارێزگاری لە سنوورەكان نییە.

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە باكووری سوریا لە بارەی ئەو چەكدارانەی داعش و بەرەی نوسڕە كە دەوترێت ژمارەیان 400 كەسە و لە ڕیزی چەكدارانی سەر بە توركیا لە دژی (هەسەدە) دەجەنگن، وتی، سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیاری وردن لە بارەی ئەو كەسانە و لە ناسنامەیان دەكۆڵنەوە.

مالیز كاگینز جەختیشی كردەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبیری ناكات كە (هەسەدە) لە بری جیهان و لە پێناو ئاشتیدا شەڕی كردووە و 11 هەزار شەڕڤانی لەو پێناوەدا ژیاینان بەخشیوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیلهام ئەحمەد: هێزەكانی ئەمریكا تا كاتێكی نادیار لە ڕۆژئاوای كوردستان دەمێننەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات (مەسەدە) ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی ئەمریكا تا كاتێكی نادیار لە ڕۆژئاوای كوردستان دەمێننەوە.

ئیلهام ئەحمەد سەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات (مەسەدە) لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت ڕایگەیاند، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بەفەڕمی لەلایەن واشنتۆنەوە پێیان ڕاگەیەنراوە كە هێزەكانی ئەمریكا لەباكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و لەنزیك سنوورەكانی عیراق دەمێننەوە بۆ پاراستنی بۆرییە نەوتییەكان و خشتەیەكیش بۆ مانەوەی ئەو هێزانە دانەنراوە.

ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەمریكا داواكارییەكانیانی گەیاندووەتە وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بە كۆتاییهێنان بە هەڕەشەكانی توركیا و سزادانی ئەنقەرە و وەستاندنی پێدانی چەك بە توركیا و سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر ئەو وڵاتەدا، لەئێستاشدا بەپێویستی دەزانن ژمارەیەكی زیاتر هێزی نێودەوڵەتی بگەیەنرێنە سنوورەكانی سوریا بۆ ڕێگریكردن لەگەیشتنی داعش بەوڵاتانی ئەوروپا لەڕێی سنوورەكانی توركیاوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕوحانی: سزای چەك كڕینمان لەسەر هەڵدەگیرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر تا ساڵێكی تر تاران بتوانێت لەچوارچێوەی ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكەدا بمێنێتەوە، سزای كڕینی چەكی لەسەر لادەبرێت.

حەسەن ڕوحانی سەرۆك كۆماری ئێران ئەمڕۆ 11/11/2019، لەوتارێكدا ڕایگەیاند: بەپێی بڕیارە نێودەوڵەتییەكان كڕینی چەك لەلایەن ئێرانەوە قەدەغەكراوە، بەڵام ساڵی داهاتوو ئەو سزایە لەسەر ئێران لادەدرێت و دەتوانین چەك بكڕین و هەناردەی دەرەوەی وڵاتیشی بكەین.

ڕوحانی ڕاشیگەیاند: بەهۆی ئەوەی تاران توانیویەتی بەربەستەكان لە بەردەم پەرەپێدانی پیشەسازی ئەتۆمی لابدات، دۆخی ئێستای ئێران بە لە هەركاتێكی پێشتر باشترە.

جێی ئاماژەیە، لەم مانگەدا دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران هەنگاوی چوارەمی لە كەمكردنەوەی پابەندییەكانی بە ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكەوە جێبەجێكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان