ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هاتوچۆی دەربەندیخان شۆفێران لە ڕێڕەوی نوێ ئاگادار دەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، دوابەدوای لیژنە پەیوەندیدارەكانی سەر بەوەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو ڕێگاوبان، ئاگاداریان كردینەوە كە ڕۆژی شەمە بەرواری ۱۷/۸/۲۰۱۹ كاتژمێر ۷ی بەیانی كاری نۆژەنكردنەوەی ئەرزی تونێلی دەربەندیخان دەستپێدەكات.
هاتوچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەكەینەوە ڕەچاوی ڕێنماییەكانمان بكەن.

هاتوچۆی دەربەندیخان داوا لە شۆفێران دەكات، هاتوچۆ لەسەرشاخی بەرانانەوە دەبێت و بۆ ئەو مەبەستە ڕێگای سەرشاخ پاك دەكرێتەوە و لەهەر خۆڵ و خاشاكێك كە هاتبێتەسەر شەقامەكە و هەروەها مەفرەزەكانی هاتوچۆی بەڕێوەبەرێتیمان ئامادەكاری تەواو دەكەن بۆ شۆفێران و شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانیش ئاگاداردەكەین كە ئەو ئۆتۆمبێلانەی بزانین مەرجی توندوتۆڵییان تێدانییە یاخود دڵنیابین لەوەی ئۆتۆمبێلەكەی ناتوانێت بەسەرشاخدا هاتوچۆ بكات ڕێگری لێدەكەین و ڕێگای پێنادەین، ئەوەش بەمەبەستی ئەوەی نەبێتەگرفت بۆ شۆفێران و هاوڵاتیان كەلەم وەرزی گەرمایەدا دژواری و ئاستەنگ دروست بكات.

ئاشكراشیدەكات، ڕێگاكانی قەراداغ، ناوتاق كراوەیە و هەرشۆفێرێك بیەوێت دەتوانێت بەكاریان بهێنێت بەلەبەرچاوگرتنی هەلومەرجی ڕێگاوبانەكان و تونێلی نێوكامپ و سەر ڕێگای بەنداوی دەربەندیخان داخراوە بەهۆی نۆژەنكردنەوەی بەنداوەكەوە، بۆیە بەكارهێنانی ئەو ڕێگا بەربەستەو هەوڵ مەدە گرفت بۆ خۆت و تیمەكان دروست بكەیت.

کوردستان

پزیشكێكی دەرمانساز؛ ڤاكسینێكی دیكەی دژە كۆڕۆنا لە بەریتانیا دەچێتە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پزیشكێكی دەرمانساز لە دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، مانگی داهاتوو ڤاكسینێكی دیكەی دژەكۆڕۆنا لە بەریتانیا، بە بەشداری دە هەزار خۆبەخش، دەچێتە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوە.

د. عیسا ئال عیسا، پزیشكی دەرمانساز لە دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، لە ماوەی چوار بۆ شەش هەفتەی داهاتوو، ڤاكسینێكی دیكەی دژەكۆڕۆنا لە بەریتانیا، بەناوی ڤاكسینی نۆڤاڤاكس، بە بەشداری دە هەزار خۆبەخش، دەچێتە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوە وە .

ڕاشیگەیاندووە، بەمەش ئەم جۆرە ڤاكسینە دەبێتە دووەمین ڤاكسین لە بەریتانیا و دەیەمین ڤاكسین لەسەر ئاستی جیهان لە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوە كلینیكییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەڵەبجە ؛قاوشەكانی نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی پڕ بوون لە نەخۆش

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا قاوشەكانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی پڕ بوون لەنەخۆش.

د. شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە، بە هۆی پڕبوونی قاوشەكانی كۆرۆنا لە ھەردوو نەخۆشخانەی وەفا و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، بە داوای لێبووردنەوە لە ئێستادا ئەو نەخۆشانەی لە دەرەوەی سنوری ئیدارەی پارێزگای ھەڵەبجەن لەوەرناگیرێن.

ڕاشیگەیاندووە، تەنها ئەو نەخۆشانەی دەرەوەی سنوری هەڵەبجە وەردەگیرێن، كە لە ڕێگەی فۆڕمی ڕەوانەكردنی نەخۆش و بە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی سنوورەكەیان وەردەگیرێن لە سەنتەرەكانی كۆرۆنا لە پارێزگای ھەڵەبجە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵا؛ خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین دەست پێدەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین لەڕۆژی یەكشەممە (٢٠٢٠/١٠/١٨) بە شێوەی ئۆنلاین دەست پێدەكات.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لیژنەی پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی سەنتەرەكانی زمان، خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، پاش ئەنجامدانی چەندین كۆبونەوە بەسەرپەرشتی سەرۆكی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و سەرۆكی لیژنەی پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی سەنتەرەكانی زمان، بەمەبەستی دانانی ڕێكاری پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی خولەكان بە پاراستنی كوالێتی و رێوشوێنی گونجاو و رەچاوكردنی رێكارە تەندروستیەكان، بڕیاردرا بەدەستپێكردنەوەی خولەكانی تەواوكاری و فێركاری بەشێوەی ئۆنڵاین.

لە ڕاگەیەنراوەكە داهاتووە، رۆژی یەكشەممە 27ی ئەیلولی 2020 ناونوسین لە گشت سەنتەرەكانی فێربونی زمانی ئینگلیزی زانكۆكانی كوردستان بۆ هەردوو خولەكە دەستپێدەكات، تا رۆژی دوو شەممە 5 -10 – 2020 بەردەوام دەبێت، هەروەها دوای پەسەندكردنی ناوەكان لەلایەن وەزارەتەوە لەڕۆژی یەكشەممە 18-10-2020 بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان