ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن وا لە مۆبایلە ئەندرۆیدەکەت دەکەیت لە ئایفۆن بچێت؟

خەڵک-

سیستمی ئایفۆن(ئای ئۆ ئێس) بە خێرایی و پارێزراوی ناسراوە و ئەوانەی مۆبایلەکانیان سیستمی ئەندرۆیدە خواستیانە شێوازی بەرنامەکانیان وەکو ئایفۆن لێ بکەن و ئەمانەی خوارەوەش چەند ئەپێکی نایابن کە دەتوانن ئەم کارەت بۆ بکەن و کلیک لەسەر ناوی بەرنامەکان بکەن بۆ دابەزاندنیان.

ڕێگای یەکەم دابەزاندنی لانچەری تایبەت بە بەرنامەکانی ئایفۆن

Phone X Launcher‏


ڕێگای دووەم گۆڕینی ئایکۆنی ئەپەکان

پاکێجی ئایکۆنی ئەپەکانت بۆ دەخاتە سەر شێوازی سیستەمی ئای ئۆ ئێس.

iOS 11 - Icon Pack

iCalendar: بەرنامەی ڕێکەوتەکانی مانگانەiCalendar
iMusic: بەرنامەی تایبەت بە کارپێکردنی فایلە موزیکییەکان.
كيفية جعل هاتف بنظام أندرويد يُشبه شكل ومظهر آيفون !
iCalculator:حاسیبەی تایبەت بە ئایفۆن.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە ئەڵمانیا ڕۆبۆتێک دروستکراوە هەست بە باوەش و دەست لێدانیش دەکات

خەڵک-

مامۆستا گۆردن چێنگ و گروپەکەی لە زانکۆی تی یو ئێمی شاری میونشنی ئەڵمانیا جۆرێکی نوێ و سەرنجڕاکێشی ڕۆبۆتیان بەرهەمهێناوە کە هەست بە دەست لێدانەکان دەکەن.
ڕبۆتەکە خاوەنی ١٢٦٠ خانەیە کە تەنانەت خانەکان لە قاچیشیدا جێگیرکراون و جووڵەکانی تەواو سەرنجڕاکێشن.

ڕۆبۆتی H-1 خاوەنی زیاتر لە ١٣ هەزار هەستەوەری جیاوازە کە لە دەست باڵ و کەلەکە و تەنانەت لە قاچەکانیشدا جێگیرکراون، تاوەکوو باڵانسی هێزی خۆی ڕابگرێت.

خاڵی جیاواز و سەرسوڕهێنەری ئەم ڕۆبۆتە ئەوەیە دەتوانێت باوەش بکات بە کەسەکەدا بە هەستێکی نەرم و نیانەوە و ئەم هەنگاوەشی کاری زۆری ویستووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلە هەرزانەکەی نۆت لەوانەیە گالاکسی Note10 Lite بێت

خەڵک-

تەنانەت لە مانگی هەشتیشدا دەنگۆی ئەوە هەبوو کە سامسۆنگ وەشانی لایتی گالاکسی Note10 Lite ڕابگەیەنرێت کە وەشانێکی ئاست نزمی زنجیرەی نۆت ١٠ـە.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن مۆبایلەکە لە ژێر ناوی SM-N770F دا دەبێت، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە ڕانەگەیەنراوە، و پێشبینی ناکرێت هەڵگری قەڵەمی زیرەک بێت چوونکە وەشانێکی تایبەتمەندی نزمی مۆبایلەکەیە و نرخێکی گونجاوی دەبێت.

Image result for Cheaper Note to be called Samsung Galaxy Note10 Lite

هاوشێوەی گالاکسی ئێس ١٠ ئی بەکارهێنەرانی گالاکسی دەیانەوێت ئەزموونی وەشانی لایتی نۆت ١٠ یش تاقی بکەنەوە و هەروەها پێشبینی دەکرێت بە بوونی کامێرای کەمتر و باترییەکی تاڕادەیەک ئاست نزم و بوونی پڕۆسێسەرێکی ئاست مامناوەندەوە ئەم مۆبایلە ڕابگەیەنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سامسۆنگ بڕێکی خەیاڵی لە سەرمایەکەی تەرخان دەکات بۆ بەرهەمهێنانی شاشەی مۆبایل و تیڤییەکان

خەڵک-

کۆمپانیای Samsung Display کە سەربە سامسۆنگە و لە بواری شاشەدا کاردەکات پلانی خۆی ڕاگەیاند بۆ تەرخانکردنی بڕی ١١ ملیار دۆلار بۆ گەشەپێدانی بەشی شاشەی و ڕکابەریکردنی زیاتری کۆمپانیا چینییەکان.

بە پاڵپشتی سەرۆکی کۆریا ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت و لە پێناو زیاتر کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕی شاشەکانی وەکو مۆبایل و تیڤی و تابلێتەکان.

کۆمپانیاکە دڵنایی کردووەتەوە لە بەرهەمهێنان و پلانی تایبەتی دروستکردنی شاشەی کوانتەم دۆت لە شاری لۆشانی چین کە دەستپێکی پڕۆژەکە دەکەوێتە ساڵی ٢٠٢١ ـەوە و ٣٠ هەزار شاشەی زیرەک بەرهەمدێنێت و بڕی ٨١ هەزار هەلی کار دەرەخسێنێت لە ساڵانی داهاتوودا.

سامسۆنگ لە ڕکابەرییەکی سەرسەختی کۆمپانیای BOE ـی چینی دایە کە بەرهەمهێنەری شاشەی LCD و OLED ـە بۆ ئامێرە جیاوازەکان، هەروەها کۆمپانیای ئەپڵ لە ئێستادا زۆربەی شاشەکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ دەکڕێت و ئەمەش پاڵپشتییەکی گەورەی کۆمپانیا کۆرییەکە دەبێت هەتاوەکوو زیاتر هەوڵی پێشخستنی بازاڕی شاشەکان بدات.

Image result for ‫سامسونج تستثمر 11 مليار دولار في تطوير الجيل الجديد من الشاشات‬‎

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان