ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پۆلیسی ڕاپەڕین دەنگۆیەك ڕەتدەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو كەسانەی چەواشەكاری دەكەن تۆمار دەكەین.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە كە پۆلیس لەكاتی بوونی حاڵەتی دزی و ڕووداوەكان بەدەم هاوڵاتیانەوە ناچێت و بەدواداچوون بۆ كێشەكانی خەڵك ناكات، بە پێچەوانەوە سەرلەبەری ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستی و هێزەكانمان لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەردەوام لە چوارچێوەی یاسادا بەدواداچوون بۆ كێشەكانی خەڵك دەكەن و لەكاتی خۆشیدا چۆنەتەسەر ڕووداوەكان.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكرایدەكات، سەرەڕای مەفرەزەی بەردەوام لە هەموو شوێنەكان لە هەموو كاتێكدا، چەندین بازگەی كاتیمان لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دامەزراندووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێكی تاوانكاری و بەدواداچوون بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو، هێزەكانمان بەردەوام بەدواداچوونیان كردووە و تۆمەتبارانیش دەستگیركراون و دۆسیەكانیان حەواڵەی دادگا كراوە، لەكاتێكدا چەندینجار هاوڵاتیانمان لەوە ئاگادار كردۆتەوە كە لەكاتی بوونی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو پەیوەندی بە نزیكترین بنكەی پۆلیسەوە بكەن.

ڕوونیشیدەكاتەوە، ئەو هەواڵانەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاودەكرێنەوە دوورن لە ڕاستی و تەنیا بۆ چەواشەكاری هەواڵی ناڕاست بڵاودەكەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو كەسانەی چەواشەكاری و تەشهیر بە هێزەئەمنییەكان دەكەن لەسنوری ئیدارە ڕاپەڕین تۆمار دەكەین.

کوردستان

ئەحمەد تورك: یەكێتی نەتەوەیی پێویستە

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەحمەد تورك سیاسەتمەداری كورد ڕایگەیاند، كۆبوونەوە و خەباتی هاوبەش پێویستییەكە بۆ حیزبە كوردستانییەكان و یەكێتی نەتەوەیی.

ئەحمەد تورك سیاسەتمەداری كورد لەبارەی یەكێتی نەتەوەیی كورد لە میانەی كۆنفرانسی یەكێتی نەتەوەیی خەباتی رێككەوتنی كوردستانی لە باكوری كوردستان ڕایگەیاند، نزیكەی ١١ ساڵە بۆ یەكگرتن و یەكێتی نەتەوەیی هەوڵدەدەن و خەباتیان كردووە.

ناوبراو بۆ ئاژانسی فوڕات دەڵێت “هەندێك جار لەگەڵ پارتە سیاسییەكانی باشوور كۆدەبینەوە ئێمە هەموو جارێك ڕامانگەیاند، كۆبوونەوە و خەباتی هاوبەش پێویستیەكە”.

دەشڵێت “ئێمە دەبینین ماوەیەكە هەندێك پارتی كە سڵاویشیان لەیەكتری نەدەكرد، ئەمڕۆ كۆدەبنەوە و دانوستان دەكەن و خەبات و كۆنفڕانسی هابەش ئەنجامدەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەهۆی كاری نایاسایی، دوو گازینۆ و بلیارد لە سلێمانی داخران

خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هەبوونی منداڵی خوار هەژدە ساڵ، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی گازینۆیەك و بلیاردێك دادەخات.

لیژنەی گازینۆ و مەلەوانگەكانی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەهۆی هەبوونی منداڵی خوار تەمەن هەژدە ساڵ و پێشكەشكردنی خواردن وخواردنەوە و ڕێگرینەكردن لە هاتووچۆكردنیان هەردوو گازینۆ و بلیاردی (گەنجان لە گەڕەكی شێخان) و (بلیاردی لاوان لەگەڕەكی كارێزە وشك) دادەخرێن.

ئاشكراشیدەكات، بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان، پێویستە خاوەن شوێنەكانی گازینۆ، بلیارد، كافتریا و نێرگەلەكێشان و یانەی شەوانە ڕێگری لە هاتوچۆكردنی منداڵی نەوجەوان و تەمەن خوار هەژدە ‌ساڵان بكەن و هیچ خواردن و خواردنەوە و نێرگەلەیەكیان پێشكەش نەكەن، بەپێچەوانەوە یاسا سزای بۆ سەرپێچیكاران دیاریكردوو.
س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارێزگاری هەولێر: گۆڕانكارییەكان لە پۆستە حكومییەكاندا بەردەوام دەبن

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر دەستبەكاربوو، لای خۆیەوە فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەوانان ڕایگەیاند گۆڕانكارییەكان لە پۆستە حكومییەكاندا بەردەوام دەبن.

سۆفی ڕاشیگەیاند، گۆڕانكارییەكان لە پۆستە حكومییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوام دەبن بە چاودێری ئەنجومەنی وەزیران.

ناوبراو ئەو گۆڕانكارییانەی بە سرووشتی زانی و ڕاشیگەیاند، گۆڕانكارییەكان لە زۆرینەی پۆستەكاندا دەكرێن.

لە دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری لە بەشێك لە پۆستەكانی پارێزگای هەولێردا كراوە، لەنێویاندا پارێزگاری هەولێر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان