ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

جارێكی تر ڕوحانی هۆشداری دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران هۆشداری دەداتە وڵاتانی ئەوروپا و دەڵێت:” هەنگاوی سێیەم دەنێین”، هاوكات ڕاشیدەگەیەنێت، ناوچەی كەنداو پێویستی بە هێزی بیانی نییە.

حەسەن ڕوحانی سەرۆك كۆماری ئێران لەكۆبوونەوەی كابینەكەیدا لە تاران وتەیەكی پێشكەشكرد و لەبارەی ئەو مۆڵەتە 60 ڕۆژیەی لە 7ی تەمووزدا دابوویان بە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بۆ جاری دووەم بەمەبەستی بەجێهێنانی بەڵێنەكانیان لە ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی ئێران، ڕایگەیاند، دانوستانەكانیان لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار بە بابەتی كەمكردنەوەی بەڵێنەكانی ئێرانەوە بەردەوامی هەیە و وتی: “ئێران بەقۆناغی جیاجیا ماددەكانی ڕێككەوتنەكە كەم دەكاتەوە، دوای ئەو مۆڵەتە 60 ڕۆژییە هەنگاوی سێیەممان دەبێت، دوای ئەمە مۆڵەتی 60 ڕۆژیی تر دەدەین بۆ گەیشتن بە ئەنجامێكی هاوسەنگ “.

سەرۆك كۆماری ئێران لەبارەی دروستكردنی هاوپەیمانیی لە كەنداوی بەسڕە لەلایەن ئەمریكاوە ئەوەیخستەڕوو، ناوچەی كەنداو پێوستی بە هێزی بیانی نییە و ئەمریكا بۆیە لە ناوچەكەیە بۆ ئەوەی سامانی سنوورەكە ببات.

حەسەن ڕوحانی ئاماژەی بەوەشدا، ئامادەن بۆ بونیاتنانی پەیوەندییەكی دۆستانە و برایانە لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامیی ناوچەكە بە تایبەت وڵاتانی سنووری كەنداو.

سەرۆك كۆماری ئێران ڕوونیشیكردەوە، بانگەشەی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانێتییەكی ئاویی لە كەنداو تەنیا قسەن و هیچ بنەمایەكی پراكتیكی نییە و سودی بۆ ناوچەكە نییە، بەڵكو وڵاتانی ناوچەی كەنداو دەتوانن ئاسایشی خۆیان بپارێزن و پێوستییان بە هیچ هێزێكی بیانی نییە.

جیهان

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: بەردەوام دەبین لە هاوكاریكردنی شەڕڤانان

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە باكووری سوریا ڕایدەگەیەنێت،”سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیارین لەسەر ئەو چەكدارانەی داعش و بەرەی نوسڕە كە دەوترێت لە ڕیزی هێزەكانی سەر بە توركیا لە دژی شەڕڤانانی (هەسەدە) دەجەنگن”.

مالیز كاگینز وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باكووری سوریا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە هاوكاریكردنی شەڕڤانانی (هەسەدە) بۆ بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی یەكجارەكی چەكدارانی داعش.

كاگینز وتیشی، هێزەكانیان لە ناوچە سنوورییەكانەوە بەرەو حەسەكە و دێرەزور كشاندووەتەوە، چونكە ئەركی ئەوان پارێزگاری لە سنوورەكان نییە.

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە باكووری سوریا لە بارەی ئەو چەكدارانەی داعش و بەرەی نوسڕە كە دەوترێت ژمارەیان 400 كەسە و لە ڕیزی چەكدارانی سەر بە توركیا لە دژی (هەسەدە) دەجەنگن، وتی، سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیاری وردن لە بارەی ئەو كەسانە و لە ناسنامەیان دەكۆڵنەوە.

مالیز كاگینز جەختیشی كردەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبیری ناكات كە (هەسەدە) لە بری جیهان و لە پێناو ئاشتیدا شەڕی كردووە و 11 هەزار شەڕڤانی لەو پێناوەدا ژیاینان بەخشیوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیلهام ئەحمەد: هێزەكانی ئەمریكا تا كاتێكی نادیار لە ڕۆژئاوای كوردستان دەمێننەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات (مەسەدە) ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی ئەمریكا تا كاتێكی نادیار لە ڕۆژئاوای كوردستان دەمێننەوە.

ئیلهام ئەحمەد سەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات (مەسەدە) لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت ڕایگەیاند، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بەفەڕمی لەلایەن واشنتۆنەوە پێیان ڕاگەیەنراوە كە هێزەكانی ئەمریكا لەباكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و لەنزیك سنوورەكانی عیراق دەمێننەوە بۆ پاراستنی بۆرییە نەوتییەكان و خشتەیەكیش بۆ مانەوەی ئەو هێزانە دانەنراوە.

ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەمریكا داواكارییەكانیانی گەیاندووەتە وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بە كۆتاییهێنان بە هەڕەشەكانی توركیا و سزادانی ئەنقەرە و وەستاندنی پێدانی چەك بە توركیا و سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر ئەو وڵاتەدا، لەئێستاشدا بەپێویستی دەزانن ژمارەیەكی زیاتر هێزی نێودەوڵەتی بگەیەنرێنە سنوورەكانی سوریا بۆ ڕێگریكردن لەگەیشتنی داعش بەوڵاتانی ئەوروپا لەڕێی سنوورەكانی توركیاوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی هەرێم: سێ‌ پڕۆژەی گرنگ جێبەجێ‌ دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی حكومەت بڕیاریداوە بە جێبەجێ‌ كردنی سێ‌ پڕۆژەی گرنگ.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، بە ڕەزامەندی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاردرا بە جێبەجێكردنی سێ پڕۆژەی گرنگ بەبڕی 3,411,734,000 سێ ملیار و چوارسەد و یازدە ملیۆن و حەوت سەد و سی و چوار هەزار دینار بۆ هەردوو شارۆچكەی بەردەڕەش و دەربەندیخان و ڕێگای نەخۆشخانەی پێشمەرگە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕوونیكردووەتەوە، پڕۆژەكەیان یەكێكیان بریتییە لەدروستكردنی نەخۆشخانەی فریاكەوتن لە شارۆچكەی بەردەڕەش بە بڕی 1,574,000,000 ملیارێك و پێنج سەد و حەفتا و چوار ملیۆن دینار، دووەمیشیان، نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی شەهید تۆفیق لە شارۆچكەی دەربەندیخان بە بڕی 507,734,000 پێنج سەد و حەوت ملیۆن و حەوت سەد و سی و چوار هەزار دینار.

لە ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستیدا ئاماژە بەوەدراوە، پڕۆژەی سێیەم كە سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێكردنی داوە بریتییە لە نۆژەنكردنەوەی شەقامی سەرەكی نەخۆشخانەی گشتی پێشمەرگەیە لە هەولێر بە بڕی 1,330,000,000 ملیارێك سێ سەد و سی ملیۆن دینار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان