ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەولێر.. دوای نزیكەی هەفتەیەك تەرمی دكتۆرێك دۆزرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پۆلیسی هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 14/8/2019 ئاماری ڕووداوەكانی چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند، دۆزینەوەی تەرمی دكتۆرێكیشی لە شوقەكەی خۆیدا ئاشكراكرد.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو پلانە ئەمنییە هاوبەشەی داندرابوو لەنێوان هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ، خۆشبەختانە پلانەكە بەسەركەوتوویی جێبەجێكرا و لە هەولێر جەژنێكی ئارام بەڕێوەچوو.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەشڵێت، لەڕۆژی یەكەم و چوارەمی جەژن هیچ ڕووداوێك ڕووی نەداوە، لەڕۆژی دووەمی جەژن لەكاتی ئێوارەكەی لەسەر ڕێگای كەسنەزان چەند كەسێك تەقەیان كردووە، بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە دادوەر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تەقەكەرەكان دەركردووە، هەروەها لەڕۆژی سێیەمیش لە شووقەكانی لوبنانی هەواڵ دراوە كەوا بۆنێكی ناخۆش دێت، دوای گەیشتنی پۆلیس دەركەوتووە كەسێك بەناوی (دكتۆر هەڵۆ) گیانی لەدەستداوە.

بەوتەی هۆگر عەزیز، بەپێی گرتەی كامێراكان و پشكنینی دادی، دكتۆر هەڵۆ لە ڕێكەوتی ٦ی ئاب گەڕاوەتەوە بۆ شوقەكەی و گیانی لەدەستداوە بەمردنێكی ئاسایی، بەڵام لە ۱۳ی ئاب تەرمەكەی دوای بۆنكردنی دۆزراوەتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەبارەی گەشتیارانیشەوە ڕایگەیاند، لەبازگەكان و خاڵی سنوری و فڕۆكەخانە ۱۱۱ هەزار ۸۷٦ گەشتیار لەماوەی پشووی جەژن هاتوون بۆ هەولێر.

کوردستان

بەهۆی بەفر چەند رێگایەك لە باڵەكایەتی و پشدەر داخران

خەڵک- نزارمستەفا
لەشەوی ڕابردوەوە شەپولێکی بەفربارینی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان گرتۆتەوەو تاکو ئێساش بەردەوامە.

بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەوەش چەند ڕێگا گیراون کە هەریه کە لە ڕێگای سیدەکان -حاجی ئۆمەران-مێرگەسۆر-ڕانیە و پشدەر، باڵەكایەتی داخراون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پێمان گەیشتوە تاوەکو ئێستا لەقەزای مێرگەسۆر 50سم سیدەکان نزیکەی 30سم حاجی ئۆمەران 46سم باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا دروست نییە

خەڵك- بەشی هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە، بەبێ‌ لەبەرچاوگرتنی بۆچونی پێكهاتەكانی كورد و سوننە دروست نەبوو.

لە دیدارێكدا لە پەراوێزی كۆڕبەندی داڤۆس، بارزانی باسی لەوەكردووە، لە ساڵی 2014 دا، چەكدارانی داعش لە فڕۆكەخانەی بەغدا نزیكبوونەوە، بۆیە عیراق داوای هاوكاری لە ئەمریكا كرد.

وتیشی”هێزەكانی ئەمریكا بۆ هاوكاری و مەشقپێكردنی سوپای عیراق و هێزە چەكدارەكان، لە نێویاندا پێشمەرگە هاتنەوە بۆ عیراق و لەسەر بڕیاری عیراق بوو”.

سەرۆكی هەرێم هەر لە قسەكانیدا پێیوابوو، بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا واقیعی و ڕاست نییە، چونكە گوزارشت لە بوچونی هەموو خەڵكی عیراق ناكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئایدن مەعروف لەگەڵ نوێنەرانی ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی پێكھاتەكاندا كۆبوەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لەگەڵ نوێنەری ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستاندا كۆبوەوە و باسیان لە كار و چالاكییەكانی ڕێكخراوەكان كرد و وەزیری هەرێمیش پشتیوانی خۆی بۆ كارەكانیان دووپاتكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە، باس لەوەكراوە لە كۆبونەوەكەدا تیشك خراوەتەسەر دوا پێشھاتەكان و كارو چالاكی ڕێكخراوە جەماوەرییەكان.

هەروەها نوسراوە” وەزیری ھەرێم پشتگیری و پشتیوانی خۆی دووپات كردەوە ، لەلای خۆشیانەوە نوێنەرانی ڕێكخراوە جەماوەریەكان پیرۆزباییان بەبۆنەی دەست بەكاربونیان بۆ خواست و چەند پێشنیار و داواكاریەكیان خستەڕوو”.

ئایدن مەعروف، لە دوای دەستبەكاربوونی لە پۆستی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لەگەڵ نوێنەری زۆربەی پێكهاتە، نەتەوە و ئاین و ئاینزا جۆراوجۆرەكاندا كۆبوونەوەی كردووە و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا بڕیارە سەردانی سلێمانی و هەڵەبجە بكات بۆ هەمان مەبەست.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان