ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“دوو گەنجەكە ببینە”
لەبەرزترین لوتكەی جیهان ئاڵای كوردستانیان هەڵكرد

خەڵك-ئارام سەردار

دوای ئەوەی دوو گەنجی باشووری كوردستان لەسەر بەرزترین لوتكەی چیای جیهان ئاڵای كوردستان هەڵدەكەن، ئەمڕۆ گەیشتنەوە هەرێمی كوردستان و لەشاری هەولێر پێشوازیان لێ كرا.

هەریەك لە شاخەوانانی دیاری كوردستان (ئاری عوسمان و هاوژین محەمەد) كە دانیشتووی هەولێر و سلێمانین، دوای هەڵكردنی ئاڵای كوردستان، كاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ۱٤ی ئابی ۲۰۱۹ لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتنەوە هەرێمی كوردستان، ئەمەش دوای ئەوەی ئەم دوو شاخەوانە لەسەر لوتكەی لینین، كە یەكێك لە لوتكە بەرزەكانی جیهانە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەسەر لوتكەی (لینین) سەركەوتن و ئاڵای كوردستانیان لەسەر هەڵكرد.

لوتكەی (لینین) دەكەوێتە نێوان تاجیكستان و قیرغیزستان، 7 هەزار و 134 مەتر بەرزە و یەكێك لە 7 لوتكە بەرزەكەی جیهانە. یەكەمجاریشە ئاڵای كوردستان لەسەر بەرزترین بەرزایی كە كوردی باشووری كوردستان پێیگەیشتبێت، هەڵبكرێت.

 

کوردستان

وێنە.. لەڕۆژئاوای كوردستانەوە داوای هاوكاری تەندروستی لە باشوور دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی داوا لە گەلی باشووری كوردستان دەكات هاوكاری تەندروستی پێشكەش بە ڕۆژئاوا بكەن.

لە نووسراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی حەسەكە كە سەر بە خۆبەڕێوەبەرێوەبەری دیموكراتییە و ڕۆژی 13/11/2019 واژۆ كراوە داوا لە كوردانی باشووری كوردستان دەكرێت، هاوكاری تەندروستییان بۆ ڕەوانە بكەن.

لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە:”ئاگاداری گەلەكەمان لە باشووری كوردستان دەكەین، خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان لەلایەن نەخۆشخانەی حەسەكە بێ بەرامبەر پێشكەش بە هاوڵاتییانی ناوچەكە دەكرێت، بەڵام لە ئێستادا ئەو نەخۆشخانەیە پێويستییەكی زۆری بە دەرمان و پێداویستی پزیشكی و ئامێرە پزیشكییەكان هەیە، ئەگەر دەتوانن هاوكاریمان بكەن بۆ دابینكردنی ئەو پێداویستییانە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“دەركردنی یاسا بە پەلە هەڵەیەكی گەورەیە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، “ھەڵەی گەورەیە ئەگەر لەژێر فشار و بۆ ڕازیكردن، یاسای بەپەلە و باش دراسە نەكراو دەربكرێت”.

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فڕاكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی:”ھەڵەی گەورەیە ئەگەر لەژێر فشار و بۆ ڕازیكردن، یاسای بەپەلە و باش دراسە نەكراو دەربكرێت جا چ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بێت یا لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی خۆپیشاندانەكانی بەغدا و چەند پارێزگایەكی ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە چەند پڕۆژە یاسایەك ئامادەكراوە لە ناویشیاندا هەمواركردنەوەی دەستووری هەمیشەیی عیرا و ژمارەیەكیش لەو پڕۆژە یاسایانە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كراون بۆ دەنگدان لەسەری و پەسندكردنی.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ژمارەیەك گومانلێكراو لە باكووری كەركوك دەستگیركران

خەڵك – بەشی هەواڵ

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە: لە هەڵمەتێكی هێزە ئەمنییەكاندا لەزنجیرە چیاكانی كانی دومەڵان لەباكوری كەركوك ژمارەیەك تیرۆریست دەستگیركران و چەند بۆمبێكیش پووچەڵكرانەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 14/11/2019 مەفرەزەكانی تیپی شەشی پۆلیسی فیدڕاڵی و هێزەكانی حەشدی شەعبی و عەشایەری، بەپشتیوانی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عیراق هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لە ناوچەكانی باكووری كەركوك دەستپێكردووە و بە تایبەت لە زنجیرە چیاكانی كانی دومەڵان، لەو هەڵمەتەشدا هێزە ئەمنییەكان توانیویانە سێ گومانلێكراو دەستگیربكەن و سەرجەم مۆڵگەكانی تیرۆریستان لەو ناوچەیە خاپوور بكەن.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق ئەوەشیخستووەتەڕوو، هەر لەو هەڵمەتەدا هێزە ئەمنییەكان لەقوڵایی زنجیرە چیاكانی كانی دومەڵان تونێلێكیان دۆزیوەتەوە كە لەشێوەی ئەشكەوتدا بووە و درێژییەكەی 75 مەتر بووە و بە تەواوەتی خاپووریان كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان