ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

جوانترین وێنەكانی وەرزی حەجی ئەمساڵ
وێنەی كچێك بە سەری ڕووتەوە لە كەعبەی پیرۆز بۆتە جێگەی باس

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەرزی حەجی ئەمساڵی 1440ی كۆچی و 2019ی زایینی كۆتایی هات و چەند وێنەیەكی كاتی ئەنجامدانی مەراسیمەكانی حەج بە جوانترین وێنەكانی ئەمساڵ دیاریكراون و زۆرترین قسەوباسیان لەبارەوە كراوە.

بەپێی ئەو وێنانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە، وێنەی كچێكی بچووك بە سەری ڕووتەوە و بەبێ‌ لەچكە لەكاتی ماچ كردنی كەعبەی پیرۆز زۆرترین مشتومڕی ناوەتەوە و هەندێك ڕەخنە دەرگرن لەوەی چۆن دەبێت كچێك بەبێ‌ لەچكە لەناو حەرەمی مەككە بێت و هەندێكیش كارەكە بە ئاسایی دەبینن و وێنەكەیان بە یەكێك لە جوانترین وێنەكانی وەرزی حەجی ئەمساڵ داناوە.

هەروەها چەند دیمەنێكی دیكەی كاتی باران بارین بەسەر حاجیاندا و دڵخۆشیان بە نەمانی گەرمای پڕوكێنەر لە وێنە ناوازە و پڕ لە ماناكانی وەرزی حەج بوون و لەگەڵ ئەوەشدا زوومی كامێرای فۆتۆگرافەرەكان بەردەوام لەسەر كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان بوو، كە چۆن بەڕێز و خۆشەویستییەوە یارمەتی حاجیانیان دەدا.

لە یەكێك لە دیمەنەكاندا دەردەكەوێت، كە كارمەندێكی پۆلیس منداڵێكی بچوك باوەش دەكات بۆ ئەوەی بتوانێت كەعبەی پیرۆز ماچ بكات هەرچەندە لەو كاتەدا لێزمە بارانێكی زۆر دایكردبوو.

 

   

جیهان

عیراق و فەڕەنسا جەخت لەسەر ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر سوریا دەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ دوو شەممە 14/10/2019 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا جەختی لە سەر ڕاگرتنی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر سوریا كردەوە.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارەكاندا گفتوگۆی لەبارەوە كرا، ھاوكات جەختكرایەوە لە پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی عیراق و پەرەپێدانی ئەزموونی دیموكراسی، بە جۆریك كە داواكاری گەلی عیراق بەدی بێنێت.

سەبارەت بە دۆخی ناوچەكە هەردوو سەرۆك جەختیانكردەوە لە سەر ڕاگرتنی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر سوریا و دەستپێكردنی دیالۆگی بنیادنەرانە بۆ یەكلاكردنەوەی ئاڕاستەی سیاسی گشتگیر.

هەردوو سەرۆك نیگەرانی خۆیان نیشاندا لە بەرامبەر پێشهاتەكانی ناوچەكە و دۆخی مرۆیی و ناكۆكییەكانی سوریا، ھەروەھا جەختكرایەوە لە گرنگی ڕێگەنەدان بە گروپە تیرۆریستییەكان بۆ دەست پێكردنەوەی تاوانكاری دژ بە هاووڵاتیان لە عیراق و سوریادا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ترەمپ سزای ئابووری بەسەر توركیادا دەسەپێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، بەمنزیكانە بڕیاردەدات لێپرسراوانی ئێستا و پێشووی توركیا سزا بدات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، بەمنزیكانە بڕیاری سزادان بۆ لێپرسراوانی ئێستا و پێشووی توركیا دەردەكات.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش كرد، سزاكە ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە هاوكاری چالاكییە ناسەقامگیرەكانی توركیا لە سوریا دەكەن.

سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشیخستەڕوو، وەك دەستپێكی سزا ئابوورییەكان باجی سەر ئاسنی توركیا بە ڕێژەی %50 زیاد دەكرێت، هەروەها گرێبەستێكی ئابووری نێوان توركیا و وڵاتەكەی بەبڕی 100 ملیۆن دلار هەڵپەسارد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

مەكگۆرك:”10 مانگ پێش ئێستا پێشبینی دۆخی ئەمڕۆم كردبوو”

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت، 10 مانگ لەمەو پێش پێشبینی ئەم كارەساتەی كردووە كە ئێستا لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕوودەدات.

برێت مەكگۆرك نێردەی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعشلە جریوەیكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی:”دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە ڕابردوودا ڕایگەیاند كە دەیەوێت لە سوریا بێتە دەرەوە، من پێشبینی ئەم دۆخەی ئێستام كردبوو”.

برێت مەكگۆرك ئەوەش دەخاتەڕوو:”10 مانگ لەمەوبەر لە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست وتارێكم نووسی و ئاماژەم بەوەدابوو كە لە كاتی كشانەوەی ئەمریكا هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) هیچ چارەیەكی تریان نابێت جگە لەوەی لەگەڵ ڕژێمی سوریا لە دیمەشق ڕێكبكەون بۆ مانەوەی ئارامی ناوچەكەیان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان