ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە ئێران نرخ لەسەر گەشتیارانی كورد گران دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەهۆی پشووەكانی جەژنەوە گەشتیارێكی زۆر ڕوویان لە وڵاتی دراوسێ كردووە بە تایبەت ئێران، گەشتیاران گلەیی ئەوە دەكەن، لەو وڵاتە نرخەكانیان زۆر زیاد كردووە لەسەر گەشتیارەكان، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم دەڵێت: “پێوستە گەشتیار هۆشیاربێت لەكاتی سەردانكردنی بۆ وڵاتان و قۆستنەوەی بازاڕ لە لایەن فرۆشتیارانەوە”.

چەند گەشتیارێكی كوردی خەڵكی شارە جیاجیاكانی هەرێم دوای گەڕانەوەیان لە ئێران بۆ (خەڵك) ئاماژە بەوەدەكەن، كە كاتێك سەردانی ناوچە كوردیەكان یان فارسیەكانی ئێران دەكەیت مامەڵەی جیاوازت لەگەڵ دەكرێت و بەتایبەت ئەگەر بزانن خەڵكی هەرێمی كوردستان یان عیراق-یش ئەوا نرخی خۆراك و دەرمان و هاتووچۆ و شتەكانی ترت چەند بەرامبەر لەسەر گران دەكەن.

وتیشیان، “بۆنمونە ئەگەر نرخی كولێرەیەك بە هەزار تمەن بێت لەسەر دەیكەن بە 3 هەزار تمەن یان نرخی تەكسیە لەناو شار ئەگەر 4 هەزار تمەن بێت دەیكەن بە 10 هەزار تمەن و بۆ شتەكانی دیكەش بەهەمان شێوە”.

نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پێویستە گەشتیار لەكاتی گەشت كردنی بۆ وڵاتان هۆشیار بێت و تاڕادەیەك ئاگاداری بازاڕ و نرخی كاڵا و شتومەك بێت، چونكە دەكرێت لە هەر وڵاتێك لە لایەن خاوەن فرۆشگا و ئۆتێل و میوانخانەكانەوە نرخ گران بكرێت.

وتیشی، “ئێمە پێشتر لەگەڵ وڵاتی ئێران وەك كەرتی گەشتیاری هەماهەنگیمان هەبووە، بەڵام بۆ ئەو پرسە پەیوەندی بە هەردوو حكومەتی هەرێم و ئیرانەوە هەیە، قۆستنەوەی دۆخەكەش لەكاتی وەرزی گەشتیاری لە لایەن كەرتی تایبەتەوە پێوستە چاودێری بكرێت”.

ڕاشیگەیاند، لە هەرێمی كوردستانیش لەكاتی هاتنی گەشتیار بۆ ناوچەكان لە هەندێك شوێن نرخ گرانكراوە وەك نرخی كەپر یان خواردن و پێداویستیەكانی گەشتكردن، بەڵام حاڵەتە و نەبۆتە دیاردە، بەڵام هەمیشە لەلایەن كەرتی گەشتیاری و حكومەتەوە چاودێری دەكرێت.

کوردستان

شارەزوور؛شۆفێری دەڕاسەیەك گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ
لە شارەزوور لەكاتی بردنی نانی بەیانی بۆ شۆفێری دەڕاسەیەك، كە كاری بۆ جوتیارێك كردووە، جوتیارەكە بێ ئاگا لەوەی شۆفێری دەڕاسەكە لە نزیك گەنمەكەی پشووی داوەو خەوی لێكەوتووە، بە ئۆتۆمبیلەكەی بەسەردا ڕۆیشتووەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

خاوەن زەوییەكە نانی بەیانی ئەمڕۆ هەینی 5-6-2020 لەكاتی نان بردنی بۆ شۆفێری دەڕاسەكە نەیزانیوە شۆفێری دەڕاسەكە لە نزیك گەنمەكەی پشووی داوەو خەوی لێكەوتووە، بەئۆتۆمبیلەكەی بەسەردا ڕۆیشتووە و بەوهۆیەوە شۆفێری دەڕاسەكە گیانی لەدەستداوە.

بە پێی زانیارییەكان، شۆفێری دەڕاسەكە ناوی (عوسمان مەحمود حەمەخان)ە و خەڵكی گوندی دسكەرەیە، لە زەوی كەسێكدا بە دەڕاسەكەیەوە درەوی گەنمی كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خۆبەخشانی لافارج هاوكاری پیاو پیرەكەی كرد


خەڵك – بەشی هەواڵ

خۆبەخشانی لافارج لە ڕۆژی ژینگەی جیهانی بە كارێكی بچوك كەرەستەی خۆپارێزی بەشی ١٠٠ ڕۆژیان لە ماسك و دەستكێش و جێڵی پاكردنەوەی دەستیان بۆ ئەو پیاوە پیرەی دوێنێ لە ناوبازاری سلێمانی بە ماسك و دەستكێشەوە بژێوی ڕۆژانەی دابین دەكرد دابین كرد.

خۆبەخشانی لافارج لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویانكردەوە ، لە ڕۆژی ژینگەی جیهانی دا وەك كارێكی بچوك بۆ پیاوێكی مەزن و ڕۆشنبیر ئەو پیاوەی دوێنێ بە ماسك و دەستكێشەوە لەبازاری سلێمانی خەریكی پەیداكردنی بژێوی خۆی و خێزانەكەی بووە بەشی ١٠٠ ڕۆژ لە ماسك و دەستكێش و جێڵی پاكردنەوەی دەستیان بۆ دابین كرد.

هاوكات ناسیح عەلی خەیات ، فۆتۆگرافەری وێنەی ئەو پیاوە ڕۆشنبیرەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا ئەمڕۆ پۆستێكی كردووە و لەگەڵ ئەو پیاوە دەركەوتووە داوا دەكات هەر كەس بە نیازی هاوكاری ئەو پیاوەیە دەتوانێت پەیوەندی پێوە بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە؛ وەزارەتی ئەوقاف نوێژی هەینی بە پێی ڕێنماییەكان ئەنجام درا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، لە مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان بە پێی پابەندبوون بە خۆپارێزی و جێ بەجێ كردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان نوێژی هەینی ئەنجامدرا.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی 5ی حوزەیران2020 لە بەشێكی زۆر لە مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان نوێژی هەینی بە پێی پابەندبوونی هاووڵاتیان بە خۆپارێزی و جێ بەجێ كردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان نوێژی هەینی ئەنجامدرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان