ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كەشوهەوا دەگۆڕێت و باران دەبارێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی عیراق پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای كۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڵاودەكاتەوە و پێشبینی بارینی باران لە هەرێم دەكات و كەشناسی هەرێم-یش دەڵێت: “پلەكانی گەرما دادەبەزن”.

بەپێی ڕاپۆرتێك، كە دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ و خۆرێكی گەرمی دەبێت و لە دوانیوەڕۆدا چەند پەڵەهەورێك دەردەكەون.

ئاشكراشی كردووە، كە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئەگەری بارینی باران لە چەند ناوچەیەكی شاخاوی هەیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕۆژانی داهاتوو كەشوهەوا بە سەقامگیری دەمێنێتەوە و خۆرێكی گەرمی دەبێت لەگەڵ بوونی بایەكی بەهێز لە سەرجەم ناوچەكان، بەڵام لە ڕۆژی هەینییەوە لە هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكەن.

لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئەنجامی لاوازبوونی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە لەسەر هەرێمی كوردستان، پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما نزمبوونەوەیەكی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.

ئاشكراشی كردووە، لە ڕۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوودا، پلەكانی گەرما دادەبەزن بەجۆرێك زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لەنێوان 3 بۆ 5 پلە نزم دەبێتەوە.

بەپێی ئەو وێنانەی دەست (خەڵك) كەوتوون، ئەمڕۆ لە ناوچەی وەرتێ‌ بڕێكی زۆر باران باریوە و هاوكات بارانەكە ناوچەكانی قەسرێ و حاجی ئۆمەران و سەنتەری شارۆچكەی چۆمان-یشی گرتەوە.

کوردستان

وێنە.. لەڕۆژئاوای كوردستانەوە داوای هاوكاری تەندروستی لە باشوور دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی داوا لە گەلی باشووری كوردستان دەكات هاوكاری تەندروستی پێشكەش بە ڕۆژئاوا بكەن.

لە نووسراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی حەسەكە كە سەر بە خۆبەڕێوەبەرێوەبەری دیموكراتییە و ڕۆژی 13/11/2019 واژۆ كراوە داوا لە كوردانی باشووری كوردستان دەكرێت، هاوكاری تەندروستییان بۆ ڕەوانە بكەن.

لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە:”ئاگاداری گەلەكەمان لە باشووری كوردستان دەكەین، خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان لەلایەن نەخۆشخانەی حەسەكە بێ بەرامبەر پێشكەش بە هاوڵاتییانی ناوچەكە دەكرێت، بەڵام لە ئێستادا ئەو نەخۆشخانەیە پێويستییەكی زۆری بە دەرمان و پێداویستی پزیشكی و ئامێرە پزیشكییەكان هەیە، ئەگەر دەتوانن هاوكاریمان بكەن بۆ دابینكردنی ئەو پێداویستییانە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“دەركردنی یاسا بە پەلە هەڵەیەكی گەورەیە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، “ھەڵەی گەورەیە ئەگەر لەژێر فشار و بۆ ڕازیكردن، یاسای بەپەلە و باش دراسە نەكراو دەربكرێت”.

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فڕاكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی:”ھەڵەی گەورەیە ئەگەر لەژێر فشار و بۆ ڕازیكردن، یاسای بەپەلە و باش دراسە نەكراو دەربكرێت جا چ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بێت یا لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی خۆپیشاندانەكانی بەغدا و چەند پارێزگایەكی ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە چەند پڕۆژە یاسایەك ئامادەكراوە لە ناویشیاندا هەمواركردنەوەی دەستووری هەمیشەیی عیرا و ژمارەیەكیش لەو پڕۆژە یاسایانە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كراون بۆ دەنگدان لەسەری و پەسندكردنی.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ژمارەیەك گومانلێكراو لە باكووری كەركوك دەستگیركران

خەڵك – بەشی هەواڵ

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە: لە هەڵمەتێكی هێزە ئەمنییەكاندا لەزنجیرە چیاكانی كانی دومەڵان لەباكوری كەركوك ژمارەیەك تیرۆریست دەستگیركران و چەند بۆمبێكیش پووچەڵكرانەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 14/11/2019 مەفرەزەكانی تیپی شەشی پۆلیسی فیدڕاڵی و هێزەكانی حەشدی شەعبی و عەشایەری، بەپشتیوانی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عیراق هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لە ناوچەكانی باكووری كەركوك دەستپێكردووە و بە تایبەت لە زنجیرە چیاكانی كانی دومەڵان، لەو هەڵمەتەشدا هێزە ئەمنییەكان توانیویانە سێ گومانلێكراو دەستگیربكەن و سەرجەم مۆڵگەكانی تیرۆریستان لەو ناوچەیە خاپوور بكەن.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق ئەوەشیخستووەتەڕوو، هەر لەو هەڵمەتەدا هێزە ئەمنییەكان لەقوڵایی زنجیرە چیاكانی كانی دومەڵان تونێلێكیان دۆزیوەتەوە كە لەشێوەی ئەشكەوتدا بووە و درێژییەكەی 75 مەتر بووە و بە تەواوەتی خاپووریان كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان