ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بارهەڵگرێك سفرەی سەفەری بۆ ئێران گەڕێندرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران گەڕاندنەوەی بارهەڵگرێك “سفرەی سەفەری” بۆ وڵاتی ئێران ڕادەگەیەنێت و ئاشكراشی دەكات، كە لە پشكنین دەرنەچووە.

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ چوار شەممە (14/8/2019) هەڵساین بە گەڕانەوەی بارهەڵگرێك بە بڕی (23) تەن و (560) كیلۆگرام لە سفرەی سەفەری.

ئاشكراشی كردووە، لە لایەن لێژنەی هۆبەی كۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران پشكنینی بۆ كرا، بەڵام لە پشكنینی فیزیایی دەرنەچوو.

دەشلێت:”بۆیە لە لایەن لێژنەی هاوبەشی كۆمەڵگا سفرەی سەفەری گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران” .

ئابوری

نرخی دۆلار و تمەن لە بازاڕەكانی هەرێم

 

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە جێگیری ماوەتەوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە 24-11-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 125 هەزار و دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

وتیشی”نرخی تمەنیش بۆ ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 2 ملیۆن و 495 هەزار تمەن بووە”.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

چین، كارگەیەكی چیمەنتۆ لە هەریر دروست دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

كۆمپانیایەكی چینی ئاشكرایدەكات ، كارگەیەكی چیمەنتۆ كە بەهاكەی دەگاتە 200 ملیۆن دۆلار و لە هەرێمی كوردستان دروست دەكات.

كۆمپانیای “سی ئێم سی ئی”ی چینی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەو دەكات، بووەتە براوەی گرێبەستی كردنەوەی كارگەیەكی چیمەنتۆ لە هەرێمی كوردستان و بڕیارە ئەو كارگەیە و دامەزراوەكانی لە ناوچەی هەریری هەرێمی كوردستان بكرێتەوە و تێچووی پڕۆژەكەش بە بڕی 210 ملوێن دۆلار خەمڵاندنی بۆ كراوە.

ڕوونیشیدەكاتەوە، بڕیارە پڕۆژەی كردنەوەی كارگەكەی هەریر بە ماوەی 30 مانگ تەواو ببێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

خۆپیشاندان بۆ موچە دەستیپێکرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی مانگرتنیان لە دەوام راگەیاند و هاتنە بەردەم فەرمانگەکەیان گردبوونەوە.

 

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی: لەبایکۆتکردنی دەوام بەردەوامدەبین تا ئەوکاتەى موچەکانمان وەردەگرین، چونکە ماوەیەکی زۆر تێپەڕیوە و موچەمان وەرنەگرتووە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، فەرمانگە دادنوسییەکانیش بایکۆت تێیدا دەستیپێکردووە و ناچنەوە سەر کارەکانیان، چونکە موچەیان وەرنەگرتووە.

 

مانگی 11 بەرەو كۆتایی دەچێت و تا ئێستا حكومەتی هەرێم موچەی مانگی 10ی دابەشنەكردووە و موچەی پێنج مانگی ئەمساڵیش پاشەكەوت كراوە.

 

حكومەتی هەرێم و بەغدا رێككەوتن لەسەر ناردنی بڕی مانگانەی 320 ملیار دینار بۆ هەرێم، بەڵام تائێستا بەغدا بۆ مانگی 10 ئەو بڕەی نەناردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان