ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كاتی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێم و عیراق دیاریكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەرزی فەریزەی حەجی ئەمساڵ كۆتایی هات و بڕیارە لە سبەینێوە پۆل پۆل حاجیان بگەڕێنەوە خاكی وڵات لە هەردوو ڕێگای وشكانی و ئاسمانیەوە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لە ڕۆژی شەممە 17ی ئەم مانگەوە گەڕانەوەی حاجیانی هەرێم دەستپێدەكات و گەڕانەوەی یەكەم كاروانی حاجیان لەڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەبێت.

وتیشی، “پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجیان 15 بۆ 20 ڕۆژ دەخایەنێت”.

هاوكات، كاروان ستونی، لە تیمی ڕاگەیاندنی حاجیانی كوردستان لە سعودیە بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە گەڕانەوەی حاجیانی هەرێم لە 17ی مانگەوە دەستپێدەكات.

لای خۆشیەوە، خالید عەتیە، سەرۆكی دەستەی حەج و عومرەی عیراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە مەككەی پیرۆز ڕایگەیاند، كە لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا هیچ پلەیەكی تایبەتمان بۆ بەرپرسان دیاری نەكردووە.

سەبارەت بە كاتی گەڕانەوەی حاجیان ئاشكرای كرد، كە گەڕانەوەی حاجیان بۆ خاكی وڵات لە سبەینێ پێنج شەممەوە لەڕێگەی ئاسمانی و ڕۆژی هەینی لەڕێگەی وشكانیەوە دەستپێدەكات.

لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا زیاتر لە 7 هەزار كەس لە هەرێمی كوردستانەوە چوونەتە سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، كە یەكێكە لە پایەكانی ئیسلام.

جیهان

ڕۆژئاوای كوردستان.. ڕوسیا ناوچەی دژە فڕین دروست دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەپاش ڕێككەوتنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەگەڵ حكومەتی سوریا بڕیارە ڕوسیا ناوچەی دژە فڕین لە ڕۆژئاوای كوردستان دروست بكات.

بابەك تەڤگایی نوسەر و ڕۆژنامەنووسی كەناڵی “بی بی سی” لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە: لە سەركردەكانی هەسەدەوە بۆی پشتڕاست كراوەتەوە كە ڕوسیا ڕازی بووە ناوچەی دژە فڕین لە ڕۆژئاوای كوردستان دروستبكات و بەوەش فڕۆكەكانی توركیا چیتر ناتوانن ناوچەكە بۆردوومان بكەن.

هەر بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ڕوسیا فڕۆكەی جۆری Su-35S خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی فڕۆكەی F-16C/Ds و F-4Es توركی.

ئەمەش پاش ئەوە دێت كە ئەمڕۆ بە نێوەندگیری ڕوسیا، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەگەڵ حكومەتی سوریا ڕێككەوتن بۆ گەڕانەوەی سوپای سوریا بۆ ناوچە سنورییەكان و بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی توركیا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بكات”

خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا لەم هەفتەیەدا ئەنجامبدرێت.

فارس عیسا لێپرسراوی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەرچەندە پێشتر بڕیاردرابوو شاندێكی وزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات ڕۆژی سێ شەممەی هەفتەی ڕابردووش بۆ سەردانەكە دیاریكرابوو، بەڵام بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەی لە بەغدا دروستبوو سەرقاڵی لێپرسراوانی حكومەتی عیراق بەودۆخەوە سەردانی شاندەكەی هەرێم دواخرا بۆ ئەم هەفتەیە.

فارس عیسا وتیشی: “چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا شاندەكەی هەرێم سەردانی بەغدا بكات ئەویش دوای ئامادەیی بەرپرسانی حكومەتی عیراقی و گەڕانەوەی وەزیری دارایی حكومەتی عیراق كە ناوبراو لەئێستادا لە دەرەوەی وڵاتە و چاوەڕواندەكرێت لەدوو ڕۆژی داهاتوو بگەڕێتەوە و پێویستە شاندەكەی هەرێم لەگەڵ ئەویش گفتوگۆ بكەن”.

لێپرسراوی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ئاشكراشیكرد، “حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاپۆرتی بودجەی خەمڵێنراوی بۆ ساڵی 2020 بۆ ئێمە ڕەوانە كردووە وەكو نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا تا ئێمەش بیدەینە حكومەتی عیراق و بەرچاو ڕوونی هەبێت بۆ گفتوگۆكان لەسەر بودجەی ساڵی داهاتوو ئەو داهاتەی هەرێمی كوردستان پێویستیەتی”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەڤدەم هەوڵەكانی سەرۆك كۆماری عیراق بەرز دەنرخێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە پەیوەندیيەكی تەلەفۆنیدا غەریب حەسۆ هاوسەرۆكی تەڤدەم لەگەڵ سالار مەحمود ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق د بەرهەم ساڵح، دۆخی مەترسیداری ڕۆژئاوای كوردستانى لەسەر خەڵكی سڤیل و ئەگەری كارەساتێكی گەورەتر ڕوونكردەوە.

هاوكات هاوسەرۆكی تەڤدەم، ڕۆڵی د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراقی لەمەڕ گرێدانی كۆبوونەوەی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی و پەیوەندییەكانی و هەڵوێستییان بۆ راگرتنی شەڕەكە بەرز نرخاند.

غەریب حەسۆ هاوسەرۆكی تەڤدەم هەروەها، داوای لە سەرۆك كۆماری عیراق كردووە كۆششی زیاتر بكات لە ئاستی نێودەوڵەتی تا ڕای گشتی دونیا بتوانن ئەو شەڕە نەخوازراوە و هێرشی توركیا ڕابگیرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان