ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ی.سلایدەر

سێ‌ شاندی هەرێم دەچنە بەغدا
هەرێم داوای زیادكردنی پشكی لە بودجەی عیراق دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بڕیارە لە دوای جەژنی قوربانی پیرۆز سێ‌ شاندی هەرێم تایبەت بە نەوت و بودجە و پێشمەرگە و ناوچە جێناكۆكەكان بچێتە بەغدا و سەرچاوەیەكیش دەڵێت: “هەرێم داوای زیادكردنی پشكی لە بودجە بۆ 17% دەكات”.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) بڕیارە دوای جەژنی قوربانی پیرۆز سێ‌ شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی پلاندانان و دارایی و نەوت و پێشمەرگە و دەستەی ناوچە كوردستانیەكان سەردانی بەغدا بكات بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

هەر بەپێی زانیارییەكان، هەرێم مەرجی هەیە بۆ ڕادەستكردنی نەوتەكەی بەبەغدا و داوای زیادكردنەوەی پشكی بودجەی هەرێم دەكات لە بودجەی فیدڕاڵی بۆ 17%، كە ماوەی دوو ساڵە عیراق ئەو پشكەی كەمكردۆتەوە.

هاوكات میدیا عیراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە لە حكومەتی هەرێم بڵاویانكردۆتەوە، كە شاندی هەرێم دەیەوێت دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ عیراق بەتەواوی یەكلایی بكاتەوە و كۆتایی بە كێشمەكێشمی نەوت و بودجە بهێنێت، كە هەموو ساڵێك لەكاتی ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای بودجە دووبارە دەبێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە وتوشیەتی، “هەرێم داوا دەكات بە دووبارە پێكهێنانەوەی ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق لە ناوچە جێناكۆكەكان”.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كردووە، كە دوای پشوووەكانی جەژن گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەستپێدەكەنەوە و چەند شاندێكی باڵای هەرێم دەچنە بەغدا.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە جوتیار عادل، وتەبێژی‌ حكومەتی‌ هەرێمی كوردستان و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمەوە كرد، بەڵام پەیوەندییەكانیان بەردەست نەبوون.

کوردستان

شێركۆ جەودەت؛ كەس نازانێت حكومەت قەرزاری كێیە و چۆن قەرز دەداتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، بە پاساوی قەیرانی دارایی و نەهاتنی بودجە لە بەغداوە حكومەتی هەرێم پڕۆژە یاسای بودجەی ڕەوانەی پەرلەمان نەكردووە، دەشڵێت،”حكومەت شەفاف نیە كەس نازانێت حكومەت چەند قەرزارە چۆن دەیداتەوە “.

شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو و ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان بۆ میدیایی حزبەكەی ڕاگەیاند، لەكۆبونەوەی لیژنەی دارایی جەختمان كردەوە كە پێویستە حكومەت پڕۆژە یاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان كاتیەتی بۆ ئەوەی پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بكات.

ڕاشگەیاندووە، حكومەتی هەرێم بە پاساوی قەیرانی دارایی و نەهاتنی بودجە لەبەغدا پێنج ساڵە پڕۆژە یاسای بودجەی نەناردۆتەوە پەرلەمانی كوردستان، بۆیە داوا لەحكومەت دەكەین ئێستا كاتیەتی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020 بهێندرێتە پەرلەمانی كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تا ئێستا كەس نازانێت حكومەت چەند قەرزارە وەقەرزاری كێیە و قەرزەكان چۆن دەداتەوە ، چونكە حكومەت شەفاف نیە لەگەڵمان ئەمە جگە لە دە ملیار دۆلار قەرزی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران كە لەسەری كەڵەكە بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

زۆربەی لە كرماشانەوە بووە
لە ساڵێكدا ئێران بە بەهای 9 ملیار دۆلار كاڵای بۆ عیراق هەناردە كردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی ژووری بازرگانی لە پارێزگەی كرماشان (خۆرئاوای ئێران)، بڕی هەناردەی ئێران بۆ عیراق ئاشكرا دەكات و دەڵێت لە ساڵێكدا بڕی هەناردەی ئێرانی بۆ عیراق گەیشتووەتە 9 ملیار دۆلار.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاژانسی دەنگوباسی (فارس)ی ئێرانی، لە زاری كەیوان كاشفی سەرۆكی ژووری بازرگانی لە پارێزگەی كرماشان بڵاویكردەوە”لەساڵی ڕابردوودا بڕی هەناردەی ئێران بۆ عیراق، بۆ یەكەمجار گەیشتە نزیكەی 9 ملیار دۆلار كە بڕی 3 ملیار دۆلاری تەنیا لە پارێزگەی كرماشانەوە بووە”.

بە وتەی كاشفی”پارێزگاریكردن لەم بڕی هەناردەكردنە، پێویستی بە هەوڵ و كۆشش و پشتگیری هەردوولایە، وەبەرهێنانی هاوبەش و هەناردەی ماددەی خاو و دامەزراندنی كارگەكان بۆ لێكدانی هەندێك كاڵای ئێرانیش لە عیراق، لە چوارچێوەی ستراتیژی ئێرانە بۆ گەشەپێدانی هەناردەكردنەكانی بۆ عیراق”، بەپێویستیشی زانیوە زۆرترین سود لەو سنورە هاوبەشانە وەربگیرێت كە لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەن.

بە وتەی ئەو بەرپرسە كە ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی ژووری بازرگانی ئێرانە:”لە دوایین سەردانی حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێران بۆ عیراق، ڕێككەوتن لەسەر دامەزراندنی 3 سەنتەری بازرگانی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵاتدا كرا كە یەكێكیان لە كراماشانە”.

كەیوان كاشفی دەڵێت”بڕی ترانزێت لەنێوان ئێران و عیراق دەكرێت بۆ پێنج هێندە زیاتر بكرێت”، هیواشی خواستووە هەڵوەشاندنەوەی ڤیزە لەنێوان هەردوو وڵاتدا ببێتە مایەی زیاتربوونی مامەڵًەكان و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕاپۆرتێكی خۆرئاوایی خوێندنەوە بۆ بڕيارەكەى ئەبو بەكر بەغدادی دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕاپۆرتێكی تۆڕی (ئینتەرناشیوناڵ پۆلیسی دایجست) بۆ شكارییە سیاسییەكان، وردەكاریی بڕیارەكەی ئەم دواییەی ئەبو بەكر بەغدادی سەركردەی ڕێكخراوی داعش ئاشكرا دەكات، سەبارەت بە ڕادەستكردنی دەسەڵاتەكانی بە كەسێكی تر.

ڕاپۆرتەكەی تۆڕی (ئینتەرناشیوناڵ پۆلیسی دایجست) دەڵێت”بەغدادی بڕیاریداوە سەركردایەتی داعش ڕادەستی جێگرەوەكەی بكات، بەڵام خۆی پارێزگاریی لە نازناوی خەلیفە دەكات، بەو پێیەی پێگەیەكی ئاینییە، بە تایبەتیش لەگەڵ خراپبوونی باری تەندروستی سەركردەی ڕێكخراوەكە، دوای ئەوەی تەئكید لەسەر ئیفلیجبوونی یەكێك لە لاقەكانی كرایەوە لەپاش برینداربوونی لە شەڕەكانی سوریا”.

(ئینتەرناشیوناڵ پۆلیسی دایجست) پێیوایە”زۆرێك لە میدیاكان و سیاسەتوانان بە هەڵە لە وازهێنانی سەركردەی داعش تێگەیشتوون، چونكە ئەو هەر لە دەسەڵاتدا دەمێنێتەوە، بەڵام سەركردایەتی ڕێكخراوەكە دەداتە عەبدوڵڵا قەرداشی جێگرەوەی كە توركمانێكی خەڵكی تەلەعفەرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان