ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بنەماڵەی ماریا هەورامی لەسەر قسەكانی “مەلا هەڵۆ” هاتنە دەنگ

خەڵك – بەشی هەواڵ
برایەكی خانمە هونەرمەند ماریا هەورامی ڕایدەگەیەنێت، ئەو مامۆستا ئایینەیە بە هیچ شێوەیەك بەخزمی خۆمانی نازانین و لەسەر بنەماڵەكەمان حسابی ناكەین، دەشڵێت: “لە ڕێی یاساوە كاری خۆمانی لەگەڵ دەكەین با دادگا مافی تەشهیركردن بۆ ماریا وەربگرێتەوە”.

بێستون هەورامی، برای خانمە هونەرمەندی ناسراو ماریا هەورامی لە روونكردنەوەیەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ڕێز و خۆشەویستیمان دەردەبڕین بۆ هەموو  ئەو نووسەر و كەسایەتی و ڕۆشنبیر و وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێم و ڕێكخراو و پەیجانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا سەرسەختانە بەرگریان لە هونەرمەند ماریا هەورامی و هونەری ڕەسەنی كوردی و كەلتوری پێشكەوتوخوازی هەورامان كرد، بەرامبەر بەو قسە نا بەجێیانەی بەناو “مەلا” هەڵۆ.

دەشڵێت،”دیارە ماریا نە یەكەم هونەرمەند و نە ئاخر كەسە، كە ڕوبەڕوی ئەم هێرشە نابەجێیانە ببێتەوە، بۆ بەرگرتن لەم هێرشە ناڕەوایانەی ناوبەناو دەكرێتە سەر هونەرمەند و نووسەران، پێویستمان بە یەكدەنگی و یەك هەڵوێستی هەمووان هەیە”.

دەقی روونكردنەوەكە..

بۆ هەوادارانی ماریا هەورامی و گوێگرانی گۆرانی و مۆسیقای كوردی..
سەرەتا ڕێزو خۆشەویستیمان دەردەبڕین بۆ هەموو و نوسەرو كەسایەتی و ڕۆشنبیرو، وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێم و، ڕێكخراو و پەیجانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا سەرسەختانە بەرگریان لە هونەرمەند ماریا هەورامی و، هونە ری ڕەسەنی كوردی و كەلتوری پێشكەوتوخوازی هەورامان كرد، بەرامبەر بەو قسە نا بەجێیانەی بەناو “مەلا” هەڵۆ.

ئێمە وەك بنەماڵەی ماریا جگە لە ڕێزو خۆشەویستی هەڵوێستەكانیان بەرز دەنرخێنین.
دیارە ماریا نە یەكەم هونەرمەند و نە ئاخر كەسە كە ڕوبەڕوی ئەم هێرشە نا بەجێیانە ببێتەوە، بۆبەرگرتن لەم هێرشە ناڕەوایانەی ناوبەناو دەكرێتە سەر هونەرمەندو نوسەران، پێویستمان بەیەك دەنگی سەرجەم ڕۆشبیران وڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی وهونەرمەندان و كەسایە تی و هەموو مرۆڤێكی ئازادیخوازە، تا نەهێڵین لەم جۆرە كەسانە بەناوی ئاینەوە كەلتوری ڕەسەنی گەلەكەمان لە ناوبەرن و، ئەوەی بە ئەنفال و كیمیاباران و وێرانكردن بۆیان نەكرا، دەیانەوێت لە ڕێگەی ترەوە لە ناومان بەرن، بەتایبەت لەڕێگەی چەند كەسێكی گوماناوی لە ناوكۆمەڵگای كوردی خۆمانەوە.
بەداخەوە پاش ئەو وتە نا بەجێیانە بە ناو “مەلا” هەڵۆ، پاش هاتنە دەنگی ڕای گشتی، شەوی ڕابردوو لە ڕونكردنەوەیەكدا دان بەهەڵەی خۆیدا دەنێ و خۆشی بە خزممان دە زانێ، من وەك برای ماریا هەورامی ڕای دەگەیەنم كە ئەو بەڕێزە بە هیچ شێوەیەك بەخزمی خۆمانی نازانین و ناشی ناسین و، حسابی ناكەین لەسەر بنەماڵەكەمان. بۆیە بڕیارمانداوە لە ڕێی یاساوە كاری خۆمان بكەین، با دادگا مافی تەشهیركردن بە ماریا وەربگرێتەوە. ئەو بەڕێزەش با لە دادگا ڕوونكردنەوەی خۆی بدات لەسەر وتەكانی.
لە كۆتایدا داواكارم یاسا سەروەربێت و، داواكارم داوا كاری گشتی بێدەنگ نەبن لەم جۆرە سووكایەتیكردنەو، هەر جۆرە سوكایەتیكردنێك كە بەهەر مرۆڤێك لەم كوردستانەدا دەكرێت.
لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموان..
بێستون هەورامی
برای هونەرمەند ماریا هەورامی..
١٤ / ٨ / ٢٠١٩

کوردستان

مەحموود محەمەد؛ ئەمساڵ بەجۆش وخرۆشەوە لە نێو دڵ و دەروونی گەلەخۆڕاگرەكەمان یادی 74 ساڵە دەكەینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژ و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، یادكردنەوەی جەماوەری بۆ ساڵیادی دامەزراندنی پارتی، لە شێوەی گردبوونەوە و مەڕاسیمە جەماوەریەكان بەڕێوەناچن و ئەم یادە بەجۆش و خرۆشەوە لە نێو دڵ و دەروونی گەلە خۆڕاگرەكەمان و كادیر و لایەنگران و جەماوەری پارتی بەرز و پیرۆز ڕادەگرێت.

مەحموود محەمەد، وتەبێژ و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی بە بۆنەی ٧٤ ساڵەی یادی دامەزراندنی پارتی ڕایگەیاندووە، ١٦ی ئاب ساڵیادی پارتی وەك ڕۆژێكی مێژوویی و پڕ شكۆ و ڕووداوێكی گرنگی مێژوویی سەر گۆڕەپانی سیاسی و تێكۆشانی كوردستان بوو.

دەشڵێت،”لەگەڵ ئەوەی بە شكۆوە لە ١٦ی ئابی ھەموو ساڵێكدا ساڵیادی پارتی بەرز و پیرۆز ڕادەگرین، هاوكات لەم ساڵدا بەلەبەرچاوگرتنی ڕەوشی ئابووری و تەندروستی ھەرێم و پابەندبوون بە رێككارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا یادكردنەوەی جەماوەری بۆ ساڵیادی پارتی، لە شێوەی گردبوونەوە و مەڕاسیمەكانی گردبوونەوەی خەڵك و جەماوەر بەڕێوەناچن”.

ڕاشیگەیاندووە ، بۆ یادەكە تەنیا لە ڕێگەی كەناڵەكانی میدیاوە ئەم یادە بەجۆش و خرۆشە لە نێو دڵ و دەروونی گەلە خۆڕاگرەكەمان و كادیر و ئەندام و لایەنگران و جەماوەری سەربەرزی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرز و پیرۆز رادەگرین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوكان؛ ئەو گەنجەی هەفتەی پێشوو خنكا ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی پێنج شەممەی هەفتەی ڕابردوو گەنجێكی بەرەگەز عەرەب لەكاتی مەلەكردندا لە بەنداوی دوكاندا خنكاوە و ئەمڕۆ تەرمەكەی لە زێی بچوك لە گوندی بۆگدی دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كۆیە بڵاویكردەوە، ئەو گەنجەی پێنج شەممەی هەفتەی پێشوو لە زێی دوكاندا لەكاتی مەلەكردندا خنكا ئەمڕۆ لە لایەن تیمی غەواس لە نزیك گوندی بۆگدی شارەدێی ئاشتی لە زێی بچوكدا بە خنكاوی دۆزرایەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە ، گەنجەكە دانیشتوی شاری بەغدا بووە و لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٢-ە دوای دۆزینەوەی تەرمەكەی دراوە بە پۆلیسی دوكان، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی تەرمەكەی بۆ كەس و كارەكەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دكتۆر زانا دزەیی چەند ئامۆژگارییەكی تاقیكراوەی بەسوود بۆ تووشبوانی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناوی لە هەولێر چەند ئامۆژگارییەكی تاقیكراوەی بەسوود بۆ تووشبوانی ڤایرەسی كۆڕۆنا بڵاودەكاتەوە بەتایبەت بۆ ئەوانەی لە ماڵەوە چارەسەری پزیشكی وەردەگرن زیاتر بۆ ئەوانەی كۆكە و ھەناسە تووندییان ھەیە.

دكتۆر زانا دزەیی ، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناوی لە هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، ئەوانەی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەماڵەوە چارەسەر وەردەگرن پیویستە ئەم ئامۆژگارییانە لەبەر چاو بگرن ، كە ئەمانە پێشتر تاقیكردنەوەی لەسەر كراوە و سەركەوتوو بووە .

ڕاشیگەیاندووە، كەسی توشبوو تاپێی دەكرێت ڕۆژانە و لە كاتی خەوتن لەسەر سك پاڵكەوە، تا پێت دەكرێت خۆت نەخەیتە سەر پشت چونكە بەشێكی زۆری سییەكان (سیپەلاك) دەكەوێتە بەشی پشتەوەو بەمەش ئاڵوگۆڕی ئۆكسجین چاڵاكتر و باشتر دەبێت ئەگەر لەسەر سك پاڵكەویت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ھەندێك وەرزشی تایبەت بە سییەكان ھەیە دەتوانی لە ماڵەوە ئەنجامی بدەیت ، ڕۆژانە بەیانیان و ئێواران ، بۆ نزیكەی ٢٠-٣٠ جار، ھەناسەی قوڵ لە ڕێی لووتەوە ھەڵمژە و پاشان بە ڕێگای دەمتەوە تەواوی سییەكانت بەتاڵ بكەوە، لە كۆتایی ھەر جارێك تا پێت دەكرێت كۆكەیەكی تووند بكە.

لەگەڵ ئەم ئاماژگارییانە بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا زاڵ دەبیت :

بۆ ئەوانەی كۆكەی بێزاركەر یان ھەناسە تووندییان ھەیە، جۆرێكی تر لە وەرزشی سییەكان بریتییە لە لێدان لە پشتەوەی سنگ، واتا بەناو لەپی دەستت لە سنگی كەسی تووشبوو دەدەیت بەشێوەیەكی ھێواش و لەسەرخۆ بەجۆرێك بێت لەپی دەستەكانت لە خوارەوەی سنگەوە بۆ سەرەوەی سنگ لێدانەكە بكەیت، ئەمە ڕۆژانە بەیانی و عەسر و شەو ھەرجارە پێنج بۆ دە خولەك بەردەوام بێت.
– تا پێت دەكرێت بكۆكە و بەڵغەم فڕێبدە دەرەوە و قووتی مەدە ئەگەر بەڵغەمت ھەبێت، تا پێت دەكرێتە بە كۆكە سییەكانت لە بەلغەم خاوێن بكەوە.
– تا پێت دەكرێت سیڕەپ (شڕوب) ی كۆكە بەبێ پرسی پزیشكی پسپۆڕ بەكارمەھێنە، كۆكە نیشانەیەكی باشی بەرگری سییەكانتە دژی ڤایرەسەكە، تا دەكرێت ئەگەر تەحەممول دەكەیت، سیڕەپی كۆكە بەكارمەھێنە.
– ھەڵمژینی ھەڵمی ئاوی گەرم لە بەیانیان و ئێواران بۆ ماوەی پێنج خولەكێك، كاریگەریی ئیجابی ھەیە لەسەر كردنەوەو خاوكردنەوەی ڕێڕەوی ھەناسە و ئەم كردارەش ڕۆژانە دووبارە بكەوە.
– لە ھەفتەی یەكەم و تا دە ڕۆژی یەكەم ھەوڵ بدە پشووی تەواو وەربگریت، ڕۆژانە لە ژوورەكەت بەیانیان بۆ ماوەی دوو سەعاتێك پەنجەرەكان بكەوەو ھەواگۆڕكێی ناو ژوورەكەت پێویستە.
– تا پێت دەكرێت خۆت بە خوێندنەوە خەریك بكە جا ھەر شتێك بێت، یان یان ھەر زیكرێكی ئاینیی یان قسەكردن لەڕێگەی تەلەفۆن لەگەڵ خۆشەویستانت و تا دەكرێت تەركیزت نەخەیتە سەر ھەناسە و سنگت و كەمتریین ماوە ھەوڵ بدە موتابەعەی ھەواڵەكانی تایبەت بە كۆڕۆنا بیت.
– ئامێری ئۆكسجین پێوی خوێن، با لەلات بێت و ڕۆژانە شەش یان ھەشت سەعات جارێك قیاسی بكە و ھەركاتێ دابەزێت، پزیشكەكەتی لێ ئاگادار بكەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان