ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە؛ لە بەردەم گوندی ئەڵمانی ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە بەردەم گوندی ئەڵمانی لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دوو كەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كەمێك پێش ئێستا ڕووداوی وەرگەران لەبەردەم گوندی ئەڵمانی ڕوویدا و بەھۆیەوە دوو كەس بریندار بوون.

کوردستان

عەبدولڕەحمان مستەفا: وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ كورد ئەستەمە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پارێزگاری پێشووتری كەركوك ڕایدەگەیەنێت، ئەستەمە جارێكی تر كورد لەكەركوك پۆستی پارێزگار وەربگرێتەوە.

عەبدولڕەحمان مستەفا پارێزگاری پێشووتری كەركوك كە ئێستا سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستانییە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەناوچە جێناكۆكەكان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،:”ئەستەمە بارودۆخی كورد لە كەركوك وەك جارانی لیبێتەوە و ئەو پۆستانەی، كە لەدەستیداوە وەریبگرێتەوە”.

پارێزگاری پێشووتری كەركوك ئاماژەی بەوەشدا:”كورد بەیەك شێواز دەگەڕێتەوە بارودۆخی جارانی و دەسەڵاتەكانی بۆ دەگەڕێتەوە ئەویش بەڕێگای هەڵبژاردن، بەڵام لەئێستادا بەهۆی بارودۆخی عیراق وەك دەبینین هەڵبژاردن دواخراوە”.

سەبارەت بەو پرسەی، كە ئایا كورد لەهەڵبژاردن دەتوانێت زۆرینە بەدەستبهێنێت؟ عەبدولڕەحمان مستەفا ئەوەیخستەڕوو:”بەو یەك لیست و یەك دەنگییە ئەگەر كاری زیاتری بۆ بكەین ئەوە كورد لە كەركوك زۆرینەی كورسییەكان بەدەست دەهێنێت ئەوكاتەش پۆستەكان وەردەگرێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەرۆكایەتی هەرێم: ئەو كوشتارەی بەرامبەر خۆپیشاندەرانی بەغدا دەكرێت تاوانی بێ پاساون

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی دۆخی خۆپیشاندانەكانی عیراق و ئەو گرژییەی شەوی ڕابردوو لە بەغدا دروستبوو بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت “ئەو كوشتارەی بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی سڤیل لە پردی سنەك و گۆڕپانی خللانی لە بەغدا كرا، تاوانی بێ پاساون”.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوەكەدا، بە نیگەرانییەكی زۆرەوە لە بەردەوامیی ڕووداو و توندوتیژییەكانی بەغدا و پارێزگاكانی تری عیراق دەڕوانێت و ڕایدەگەیەنێت “لە كاتێكدا پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاڕاستەی كەسوكاری قوربانییان دەكەین و هاوخەمیانین، هیوای زوو چاكبوونەوەش‌ بۆ برینداران دەخوازین، دووپاتی دەكەینەوە كە خۆپیشاندانی ئاشتییانە و سڤیل، مافێكی دەستووریی ڕەوا و پارێزراوە و بە هیچ شێوەیەك قبوڵكراو نییە”.

جێی ئاماژەیە، شەوی ڕابردوو ژمارەیەك چەكداری دەمامكدار لە گۆڕەپانی تەحریری شاری بەغدا تەقەیان لە خۆپیشاندەران كرد و لە ئەنجامدا 16 كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 50 كەسی تریش برینداربوون.

دەقی ڕاگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان..

بە نیگەرانییەكی زۆرەوە لە بەردەوامیی رووداو و توندوتیژییەكانی بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عێراق دەڕوانین. ئەو كوشتارەی بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی سڤیل لە پردی سنەك و گۆڕپانی خللانی لە بەغدا كرا، تاوانی بێ پاساون و تاوانكاران هەر كێ و لە هەر لایەنێكەوە بن، دامودەزگا و لایەنە بەرپرسەكانی عێراق دەبێ بیاندۆزنەوە و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت.

لە كاتێكدا پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی كەسوكاری قوربانییان دەكەین و هاوخەمیانین، هیوای زوو چاكبوونەوەش‌ بۆ برینداران دەخوازین، دووپاتی دەكەینەوە كە خۆپیشاندانی ئاشتیانە و سڤیل، مافێكی دەستووریی ڕەوا و پارێزراوە و بە هیچ شێوەیەك قبووڵكراو نییە ئەو زێدەڕۆییە لە توندوتیژی‌ بەرانبەر بە خۆپیشاندەر‌ان بەكار بێت و بكرێنە ئامانجی دەستڕێژ و هێرشی لەوجۆرە.

ئەركی هەموو لایەكە بە گیانێكی نیشتمانیی بەرپرسیارانەوە، مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن تاكو لە دەست دەرنەچێت و پێشهاتی ترسناكتر ڕوونەدەن، چیتریش خوێن نەڕژێت و هەمووان لە چوارچێوەی یاسادا بجووڵێنەوە.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

7/12/2019

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارتی: لایەنێك دەیەوێت پڕۆژە چاكسازیەكە دوابخرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژە یاسای چاكسازی لەدەستی ئێمەدا نیە و دەشڵێت: “لایەنێكی سیاسی بەناڕاستەوخۆ داوای كردوە، كە پڕۆژەكە كەمێك درەنگتر ڕەوانەی پەڕلەمان بكرێت”.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پڕۆژە چاكسازیەكە لەدەستی ئێمەدا نیە و چاوەڕێ دەكەین بگاتە پەڕلەمان، وەك پارتی نیەتێكی باش هەیە بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژەیە بگەڕێتەوە پەڕلەمان.

وتیشی، “بە فەرمی نا، بەڵام لایەنێك هەیە، كە هۆكار بووە بۆ ئەوەی لە ئێستادا پڕۆژەكە نەگەڕێتەوە پەڕلەمان و داوا دەكەن كەمێك دوابخرێت، هەرچەندە بە فەرمی داوایان نەكردووە، بەڵام لە ژێرەوە لۆبی و فشارێك كراوە بۆ ئەوەی دوابخرێت”.

ڕاشیگەیاند، ڕەنگە ئەم دواخستنەش زۆر نەخایەنێت، بەڵام سەرۆكی حكومەت زۆر سوورە لەسەر ئەوەی پڕۆژە یاسای چاكسازی زوو بگەڕێتەوە پەڕلەمان و پەڕلەمانی كوردستان و بەشێكی زۆریش لە فراكسیۆنەكان ئەوە خواستیانە، كە بگەڕێتەوە بۆ پەڕلەمان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمشەو لە وتارێكدا بەبۆنەی تێپەڕبوونی 100 ڕۆژ بەسەر دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، دوای پێداچوونەوەیەكی ورد بە پڕۆژە یاسای چاكسازی، پڕۆژەكە ئامادەیە ڕەوانەی پەڕلەمان بكرێت بۆ پەسەند كردنی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان