ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خێزانی میترا ئوستاد لە بكوژی كچەكەیان خۆش بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
برایەكی هاوسەرە كوردە كوژراوەكەی سەرۆكی پێشووی شارەوانی تاران ڕایدەگەیەنێت، خێزانەكەی بڕیاریان داوە لە محەمەد عەلی نەجەفی خۆش ببن، كە پەیوەست بە كوشتی میترا ئوستاد وەك تاوانبار ناسێنراوە و بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە.

میترا ئوستاد، هاوسەری سەرۆكی پێشووی شارەوانی تاران، كە لە لایەن هاوسەرەكەوە كوژرا.

برایەكی میترا ئوستاد بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 14-8-2019 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ئەوەی خستەڕوو، كە خێزانەكەی بڕیاریان داوە لە محەمەد عەلی نەجەفی خۆش ببن، كە تاوانبارە بە كوشتنی خوشەكەكەیان و بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، پارێزەرانی سەرۆكی پێشووی شارەوانیی تاران –یش هەر ئەمڕۆ هەواڵەكەیان پشتڕاستكردەوە.

محەمەد عەلی نەجەفی، سەرۆكی پێشووی شارەوانی تاران، پاش كوشتنی میترا ئوستادی هاوسەری لە ماڵەكەی خۆیدا، خۆی ڕادەستی پۆلیس كرد و دانی بە تاوانەكەیدا نا، بەڵام دەڵێت: “دەمێك بوو كێشە لە نێوانماندا هەبوو، ڕۆژی ڕووداوەكە بۆ ترساندنی هاوسەرەكەم بە چەكەوە چوومە نێو حەمامەكەوە، بەڵام ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوانماندا دروست بوو و چەند فیشەكێكم پێوە نا، كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی”.

پێشتر غولام حسێن ئیسماعیلی، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندبوو، محەمەد عەلی نەجەفی، سەرۆكی پێشووی شارەوانی تاران لەلایەن دادگاوە بە تاوانی كوشتنی ژنی دووەمی سزای لەسێدارەدانی بۆ دەركراوە.

وتوشیەتی، “لەگەڵ لێخۆشبوونی خێزانی میترا ئوستادیش ناوبراو ئازاد ناكرێت، چونكە بەپێی یاسای سزادانی ئێران، تەنانەت لە حاڵەتی ڕازیبوونی خێزانی كوژراوەكەشدا بۆ ئازادكردنی، تاوانباری كوشتنی بەئەنقەست سزای زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت”.

ڕۆژی 28ی ئایار، میترا ئوستاد لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە ناوچەی سەعادەت ئابادی تارانی پایتەخت لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژرا.

کوردستان

هەرێم.. سزای لە سێدارەدان بۆ بكوژی پێنج ئەندامی خێزانێك دەركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

دادگای تاوانەكان لە شاری هەولێر، سزای لەسێدارەدانی بۆ بكوژی خێزانە كوردە پێنج كەسییەكەی ڕۆژئاوای كوردستان دەركرد.

برزۆ سەعید پارێزەری دۆسیەكە ڕایگەیاند، لە دادگای تاوانەكانی هەولێر، فەرمانی لەسێدارەدان بۆ تاوانباری سەرەكیی دۆسیەی كوشتنی خێزانەكەی گوندی (پیرڕەش)ی ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر دەركراوە.

برزۆ سەعید ڕوونیشیكردەوە، بڕیارەكە لە ماوەی 10 ڕۆژدا بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی بۆ تەمیزكردنەوەی، ڕەوانەی دادگای تەمیزی هەرێمی كوردستان دەكرێت و ئەگەر لەوێوە پەسەند بكرێت، بۆ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت بە مەبەستی جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانەكە.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی 3/10/2019 خێزانێكی پێنج كەسیی كوردی ڕۆژئاوای كوردستان، لە گوندی (پیرڕەش)ی ڕۆژهەڵاتی هەولێر تەرمەكانیان دۆزرایەوە كە دایك و باوك و سێ منداڵی بچوك بوون، دواتر هێزەكانی ئاسایشی هەولێر تاوانباری ڕووداوەكەیان دەستگیركرد كە ناوی (ف. ك. ڕ.)ە، دانی نا بە تاوانەكەیدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تۆمەتبارێك لە هەولێر هەڵات و لە سلێمانی دەستگیر كرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای دەكات، ئەو تۆمەتبارە دەستگیركرا، كە لەلایەن پۆلیسی‌ هەولێرەوە داواكراو بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ بەردەقارەمان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە لەلایەن دادگای‌ تاوانەكانی‌ هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ هەولێرەوە داواكراو بووە.

ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتبار ناوی‌ (ع، ع، ف) بەڕەگەز كوردە و لەلایەن دادگای‌ تاوانەكانی‌ هەولێرەوە بەپێی‌ ماددەی‌ ٤٤٣ لەیاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ داواكراو بووە.

پۆلیسی سلێمانی جەختیشی كردۆتەوە، پاش گرتنەبەری‌ ڕێكارە یاساییەكان، تۆمەتبار ڕەوانەی‌ پۆلیسی‌ هەولێر دەكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كچێك دوای ددان كێشان گیانی لەدەستدا

خەڵك- ئارام سەردار
ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۱ی كانوونی یەكەمی ۲۰۱۹ كچێك دوای ئەوەی سەردانی نەخۆشخانەی سۆران دەكات بەمەبەستی ددان كێشان، بەڵام دوای دەرهێنانی ددانەكەی بەماوەیەك گیان لەدەست دەدات.

شەمال دێواری حامد، وتەبێژی پۆلیسی سۆران  بۆ (خەڵك) ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ كاتژمێر ۳:۳۰ خولەك ئاگادار كراینەوە بەبوونی ڕووداوێك، كەوا كچێك بەناوی (س.ع.ح ) دوای ئەوەی سەردانی نەخۆشخانەی سۆران دەكات بەمەبەستی ددان كێشان، بەڵام دوای دەرهێنانی ددانەكەی و گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، لەماڵەوە باری تەندروستی تێك دەچێت.

دەشڵێت: “دوای تێكچوونی دۆخی تەندروستی هێناویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەداخەوە لەڕێگا گیانی لەدەست داوە”.

ئەوەش دەخاتەڕوو، كچەكە خەڵكی ناحیەی سیدەكانە و لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠٤ە.

جەختیشی كردەوە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە و لێكۆڵێنەوە دەستی پێ كردوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان