ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەپڵ دیسانەوە لە پێشەنگدا مایەوە و بە جیاوازییەکی زۆر لە پێشەوەیە

خەڵک-

ستراتیجی ئەنەڵەتیک ڕاپۆرتی فرۆشی کاتژمێرە زیرەکەکانی بڵاوکردەوە بۆ چارەکی دووەمی ئەمساڵ و ژمارەکانیش سەرنجڕاکێش دەردەکەون و وا دیارە سامسۆنگیش دەیەوێت زیاتر بێتەوە نێو بازاڕەکە بە ڕاگەیاندنی کاتژمێری زیرەکی بنچینە کراو لەسەر سیستەمی ئەندرۆید، و هەروەها تێکڕای ڕێژەی فرۆشی کاتژمێرەکان ٨.٦ ملیۆن دانە بووە لە ساڵی پێشوودا و لەم چارەکەی ئەمساڵدا بە ڕێژەی سەدا ٤٤ زیادی کردووە و ڕێژەکە گەشتووەتە ١٢.٣ ملیۆن کاتژمێری زیرەک و وەکو دەردەکەوێت ئەپڵ بە جیاوازییەکی زۆرەوە لە پێش کۆمپانیاکانی دیکەیە بەهۆی سیستەمە پێشکەوتووەکەی و چەندین تایبەتمەندی گرنگی تەندرووستی کە لە کاتژمێرەکانی دیکەدا بەدی ناکرێت.

ئەمەی خوارەوەش ڕێژە و جیاوازی فرۆشی بازاڕی کاتژمێرە زیرەکەکانە لەم چارەکەدا بەراورد بە هەمان چارەک لە ساڵی ڕابردوودا:

بەراوردی فرۆشی کاتژمێرە زیرەکەکان بە ملیۆن.


جووڵەی بازاڕ بەپێی ڕێژەی سەدی لە بەراوردی هەردوو ساڵەکەدا

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بەرنامەیەکی بەناوبانگە دەبێتە هۆی هاککردنت و هەر ئێستا بیسڕەوە

خەڵک-
لە جیهاندا و لەسەر سیستەمی ئەندرۆید زیاد لە ٤٠ ملیۆن کەس ئەپ Snaptube بەکاردەبەن و لەوانەیە زۆرێکمان ئەم ئەپەمان تاقی کردبێتەوە، بۆ دابەزاندنی ڤیدیۆکانی یوتیوب.

لە ڕێی سیستەمی Secure-D ـەوە ئاشکرا کراوە کە بەرنامەی سناپتیوب چەندین زیانەواڵای ڕەوانەی بەکارهێنەران کردووە لە ڕێی ڕیکلامەکانی ناوییەوە یاخوود سوود وەرگرتن لە چالاکییەکانی بەکارهێنەران لە ناو ئەپەکەدا.

ئەپەکە لە کۆگای گووگڵ پلەیدا بەردەست نییە و بەشێوازێکی بەربڵاو هەبووە لە نێوان بەکارهێنەراندا و زیانی بەبەکارهێنەران گەیاندووە لە ڕێی ئامڕازێکەوە کە سوودی لە ئاسانکاری دەسەڵات وەرگرتنی مۆبایلەکە وەرگرتووە کاتێک دابەزێنراوە، لە ڕیی بەکارهێنەرانەوە پارەیەکی خەیاڵی دەست کەوتووە و لە کاتێکدا ئەو ڕیکلامانە نایەنە سەر شاشەی مۆبایلەکە  و لە هەمان کاتدا فێڵێکیشە لەو کۆمپانیایانەی ڕیکلامەکەیان لە سناپ تیوب کردووە.

Image result for Snaptube

بەپێی زانیارییەکانی Secure-D ڕێژەی ٧٠ ملیۆن داواکاری گواستنەوەی زیانەواڵا بلۆک کراوە لە ٦ مانگدا کە لە سەرچاوەکەی ئەم ئەپە بووە، لە ڕێی ٤.٤ ملیۆن ئامێرەوە.

هەروەها ئەپی ڤید مەیتیش کە لەلایەن هەمان گەشەپێدەری سناپ تیوبەوە سەرپەرشتی دەکرا و لە وڵاتی چین گەشەپێدراوە بەهەمان شێوە هەڵگری فایلی زیانەواڵایە و پێویستە بەکارهێنەران بیسڕنەوە لەسەر مۆبایلەکانیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە ئەمریکا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کاڵاکان دەگەیەنرێتە ماڵەوە

خەڵک-

دوای چەندین تاقیکردنەوە بۆ گواستنەوەی کاڵاکان لە ڕێی UAVـەکانەوە واتە ئامێری فڕینی بێ فڕۆکە کە دڕۆنیشی پێ دەوترێت، کۆمپانیای وینگ کە سەر بە گرووپی ئەلفابێتە بووە یەکەم کۆمپانیا بۆ ئەنجامدانی ئەم کردارە.

چەندین تاقیکردنەوە ئەنجامدرا بە دڕۆنەکان لە فنلەندا، وینگ بەشێوەیەکی فەرمی خزمەتگوزارییەکە لە ئەمریکا دەخاتە کار، پاش ئەوەی ڕەزامەندی وەرگرت لە حکومەتی ئەمریکی.

Image result for Wing Launches America's First Commercial Drone

ڕەزامەندییەکە لە سەرەتادا بۆ شاری کریستانسبەرگە لە ویلایەتی ڤێرجینا و پاشان بەردەست دەخرێت بۆ ویلایەتەکانی دیکە کە کۆمپانیاکە لەگەڵ ئەمەزۆندا لە ڕکابەریدان لەم بوارەدا.

دڕۆنەکان کێشیان ٤.٨ کیلۆگرام دەبێت و دەتوانن ١.٥ کیلۆگرام هەڵبگرن و بە مەودای ١١٣ کیلۆمەتر بڕۆن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

تەکنەلۆژیای 5G هێندە پێش دەکەوێت مۆبایلە ئاست مامناوەندەکانیش لە ٢٠٢٠ دا دەیان بێت

خەڵک-

مانگی پێنج کۆمپانیای میدیاتێک پڕۆسێسەرێکی ڕاگەیاند بە ناوی Helio M70 5G، بەڵام هەتاوەکوو ئێستا چاوەڕێی بەفەرمی بڵاوکردنەوەی ئەو چیپ سێتەین، و قەبارەکەی ٧ نانۆمەتر دەبێت و بۆ مۆبایلەکانی ئۆپۆ و ڤیڤۆ دروستکراوە.

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی چین ڕایدەگەیەنن کۆمپانیاکە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی پڕۆسێسەرێکی نوێی ٧ نانۆمەترییە لە جۆری SoC، کە ئەم جۆرەیان بەتەواوی دەگونجێت لەگەڵ ئەو مۆبایلانەی ئاست مامناوەندن.

Image result for MediaTek planning to introduce 5G chipsets for midrangers in 2020

بەپێی زانیارییەکانی MyDrivers نەخشەی پڕۆسێسەرەکە هاوشێوەی MT6885 دەبێت بەڵام بە قەبارەیەکی بچووکەوە و تێچوویەکی کەمتر هەروەها ڕاگەیاندنیشی دەکەوێتە چارەکی دووەمی ساڵی داهاتووەوە و جێگیرکردنیشی لەسەر مۆبایلەکان دەکەوێتە چارەکی سێیەمەوە.

٤ دیزاین هەیە کە پێشبینی دەکرێت کۆمپانیاکە جێبەجێی بکات و سەرجەمیان بە توانای باشترکردنی بەشەکانی CPU و GPU فەراهەم دەکرێن.

پێشبینی دەکرێت میدیاتێک ١٠٠ ملیۆن پڕۆسێسەر بفرۆشێت کە ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورە دەبێت بۆ کۆمپانیاکە و نیوەی ئەو پڕسێسەرانە لە جۆرەکانی MT6885 و MT6873 دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان