ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

كەی مووچەی پاشەكەوتكراو دەدەنەوە؟
شاسوار عەبدولواحید “موزایەدەیەكی” دیكەی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی بوونی چاڵ و چۆڵی لە تونێلی دەربەندیخان و نیگەرانییەكی زۆری هاووڵاتیان لەسەر خراپی ڕێگاكە، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ “موزایەدەیەك” بۆ چاككردنەوەی بە 5 ڕۆژ ڕادەگەیەنێت، بەڵام بەرپرسانی ئەو شارۆچكەیە دەڵێن: “لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چاكی دەكەین” و لای خۆشیەوە شاسوار عەبدولواحید “موزایەدەیەكی” دیكەی بۆ بۆیاخ كردن و ئینارەی تونێلەكە ڕاگەیاند.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، “تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێ بڕیاریداوە، كە لە ماوەی تەنها یەك هەفتەدا چاكسازی پێویست لەو تونێلەدا بكات و نۆژەنی بكاتەوە (شەو و ڕۆژ بۆ ماوەی ئەو هەفتەیە) تیمەكەمان كاری تێدا دەكەن”.

ڕاشیگەیاندووە، هیوادارم حكومەتی هەرێم و ئیدارەی ناوچەكە وەك ئەوەی ٢٨ ساڵە نەیانتوانیوە وەك پێویست خزمەتی ئەو تونێلە بكەن و چاكسازی پێویستی تێدا بكەن، ئەوا هیوادارم ڕێگری لە تیمی ئەندازیاری ئێمەش نەكەن و بهێڵن ئەو تونێلە چاك بكەین.

دەشڵێت: “كاری ئێمە وەك جوڵانەوەی نەوەی نوێ خزمەتكردنی خەڵكە، دروستكردنی ململانێی شەریفانەیە لە پێناو خزمەتی خەڵكدا، دروستكردنی كێبڕكێیەكی جوانە تاوەكو بزانین كام هێز و كام حیزب زیاتر خزمەتی خەلكی خۆی و ناوچەكانی كوردستان دەكات، چونكە حیزبایەتی لای ئێمە واتە خزمەتكاری خەڵك، حیزبایەتی لای نەوەی نوێ واتە مەشغوڵبون بە كێشەی هاووڵاتییان و كاركردن بۆ هاووڵاتییان، نەك مەشغوڵكردنی خەڵك بە كێشەی حیزبەوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەمانەوێت حیزبایەتی لە جنێودان و بوختان و ڕقەبەرایەتی و شەڕی براكوژی و بانگەشەی ناشیرینی گەرمی میدیایی، بگۆڕین بۆ خزمەتكردنی خەڵك و دروستكردنی كێبڕكێ لەو مەجالەدا، كە دڵنیام براوەی یەكەم هاووڵاتییانی ئاسایین.

شاسوار عەبدولواحید دەڵێت: “هەندێك بەرپرسی حكومی و حیزبیش، لە بری خۆمەشغوڵكردن و درۆی بەر كامێرا و خۆنمایشكردن و خۆخەریك كردن بە نەمامێكەوە، ئەوا هیوادارم لە باخەكانی خۆیان بێنەنە دەرەوە و سەردانی گەڕەك و كوچەی ئاساییەكانی هاووڵاتییان بكەن و خزمەتی ڕاستەقینەی ئەوان بكەن.، چونكە خەلك چاوەڕوانی ئەمانەیە، نەك چاوەڕوانی نەمامێكی ٢،٠٠٠ دیناری بێت”.

جەختیشی كردۆتەوە، “چاوەڕوانی ئەوەن تا بزانن حكومەتی هەریم و جوت حیزبی دەسەڵاتدار بەو هەموو پارە و بودجەیەی بەغداد و ئەو داهاتە زۆرەی هەرێم كە هەمانە، كەی پڕۆژەی زەبەلاح جێبەجێ دەكەن؟ كەی ٦٠٠ هەزار گەنجی بێ كار دەخەنە سەر ئیش، كەی مووچەی دزراوی (بە ناو پاشەكەوتكراوی) فەرمانبەران دەگێڕنەوە، كەی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە تەواوی شار و شارۆچكەكان جێبەجێ دەكەن؟”.

هاوكات شاسوار عەبدولواحید دەڵێت: هەر تایبەت بە موزایەدەكەی ئێمە و بەو ڕوونكردنەوەی بەرپرسانی حكومی لە دەربەندیخان، كە گوایە تونیلەكە چاك دەكەن،ئەوا:
١- خۆتان باش دەزانن، كە دوو ڕۆژە تیممان ناردوە، ئێوە ماوەیەكی زۆرە دەنگتان نیە، بەڵام ئێستا كتوپڕ دەڵێن چاكی دەكەن.
دووەم: تەحەداكەمان زیاد دەكەین و بۆیاخ و ڕووناكیش بۆ ناو تونێلەكە دادەنێین و هەمووی لەگەڵ چاككردنی شەقامەكەیشدا لە یەك هەفتەدا.

دووپاتیشی كردۆتەوە، هیوادارم ڕێ بدەن بە ئێمە، كە خزمەتی وڵاتی خۆمان و دەربەندیخان بكەین و ڕۆژی شەممە دەست بە كار دەكەین و هەوڵ دەدەین تا پێنچ شەممە هەمووی تەواو ببێت (واتە بە پێنج ڕۆژ، لە خراپترین حاڵەتدا بە ٧ ڕۆژ تەواوی دەكەین).

ئابوری

حكومەتی عیراق 4 ترلیۆن دینار بۆ یەكەی نیشتەجێكردن قەرز دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای دەكات، ئەنجومەنی وەزیران 4 ترلیۆن دینار قەرزی لە 3 بانكی حكومی وەرگرتووە، بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێكردن ‌و چارەسەركردنی ئەو زیادەڕۆییانەی لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق بەدی دەكرێت.

سوهام عوقەیلی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران 4 ترلیۆن دیناری لە بانكی ڕەشید‌ و ڕافیدەین ‌و بازرگانی قەرزكردووە بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێكردن لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق‌و وەرگرتنی ئەو قەرزەش بۆ چارەسەركردنی قەیرانی نیشتەجێبوون و دەستەبەركردنی شوێنێكی گونجاوە بۆ ئەو خێزانە هەژارانەی كە بە زیادەڕۆیی خانووییان دروستكردووە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕوونیشیكردەوە، ئەو پارەیە تەرخان دەكرێت بۆ دروستكردنی كۆمەڵگەی نیشتەجێكردن لەسەرانسەری عیراق نەك پارێزگایەكی دیاریكراو، پڕۆسەكەش بەپلان دەبێت ‌و بەشێوەیەكی خێرا ئەنجام دەدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

كشتوكاڵی هەرێم باج لەسەر چەند جۆرێكی سەوزە و میوە هەڵدەگرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ ڕێگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ و هاوسەنگی بازاڕ، باج لەسەر چەند جۆرە سەوزە و میوەیەك هەڵدەگیرێت.

حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ڕۆژی 1ی تشرینی دووەمی داهاتوودا، وەزارەتی كشتوكاڵ باج لەسەر هەریەكە لە بەرهەمەكانی (تەماتە، پەتاتە، باینجان، بامیە، شووتی و گوڵەبەڕۆژە) هەڵدەگرێت.

دەشڵێت: “ئەم بڕیارە كاری پێدەكرێت، تا دووبارە ئەم بەرهەمانە وەرزی پێگەیشتنیان دێت لە هەرێمی كوردستان، كە بێگومان بڕیارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ پڕكردنەوەی پێویستی بازاڕ و گران نەبوونی نرخی ئەم خۆراكانەیە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا”.

جەختیشی كردەوە، وەك چۆن بەرگری لە مافی جوتیاران دەكرێت، بە هەمان شێوە بەرگری لە مافی بەكاربەریش بكرێت لە هەرێمی كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی هەرێم بڕیاری تەواوكردنی پڕۆژە تەواونەكراوەكانی دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی یەكێتیی بەڵێندەرانی كوردستان ئاشكرای كرد، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دربڕیووە، كە ئەو پڕۆژانەی تەواونەكراون، پارەی كاشیان بۆ تەرخان دەكرێت و تەواو دەكرێن و ئەوكارەش بە قۆناغ دەكرێت.

بەشار عەلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان وتووە، “حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نووسراوی فەرمی ڕەزامەندی داوە،‌ ئەو پڕۆژانەی بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستابوون دەست پێ بكەنەوە و تەواو بكرێن و تەواوكردنی پڕۆژەكانیش بە ‌قۆناغ دەبێت و لە ‌قۆناغی یەكەمدا ئەوانەی 15%یان مابوو، تەواو دەكرێن و دواتر ئەوانەی 25%یان مابوو تەواو دەكرێن”.

هەروەها وتویەتی، “هەر پارێزگایەك لیستی پڕۆژەكانی خۆی ناردووە و ڕەزامەندی لەسەر دراوە و دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت و حكوومەتیش پارەی كاشیان بۆ تەرخان دەكات”.

سەبارەت بە كاریگەرییەكانیشی ناوبراو وتویەتی، “ئەو كارە دەبێتە هۆی ئەوەی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ خەڵك جێبەجێ بكرێن و خزمەتی خەڵك بكەن، چونكە پڕۆژەكان لە قوتابخانە و نەخۆشخانە و پڕۆژەی جۆراوجۆری دیكە پێك دێن و لە ‌لایەكی دیكەشەوە،‌ دەبێتە هۆی ئەوەی دەرفەتی كار لە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی بەرچاو زیاد ببێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان