جیهانی
مۆرینیۆ: دوای بهکارخستنی پارهیهکی زۆر، ئهتلهتیکۆ پهیامێک به یانه گهورهکان دهدات !

خهڵک سپۆرت
جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی پێی وایه، یانهی ئهتلهتیکۆ مهدرید هاوشێوهی ڕابردوو یانهیهکی مامناوهند نهماوه و له ساڵانی داهاتوودا ململانێی زهبهلاحهکانی ئهوروپا دهکات.
ڕاهێنهره پورتوگالیهکه به تۆڕی “سکای سپۆرت”ی ڕاگهیاندووه :” یانهی ئهتلهتیکۆ مهدرید ململانێکاری نازناوه گهورهکانی ئهوروپایه و ئهوهی له هاویندا کردویانه دهیانگهنێته ئاستی ململانێکار بۆ تۆماری مێژوو”.
ههروهها دهڵێت :” ئهو پاره خهیاڵیهی ئهتلهتیکۆ مهدرید له گواستنهوهکانی هاوینهدا بهکاریخستووه بۆشاییهکی زۆری پڕکردۆتهوه و بۆشایی نێوان ڕیاڵ و بارسا و یانهکهی نههێشتووه، ئاشکرایه یانهکانی ڕیاڵ مهدرید و بهرشلۆنه بههۆی توانا داراییه ناوازهکهیان و کلتور و مێژوویانهوه ههمیشه لهنێو ململانێ گهورهکاندا بونیان ههبووه، بهڵام ئهتلهتیکۆ مهدرید لهساڵانی ڕابردوودا دوور بووه لێیانهوه بهتایبهت له بابهتی نازناوه ئهوروپیهکان، بهڵام ئهوهی له گواستنهوهکانی هاوینهدا کردوویانه باوهڕپێنهکراوه، کاتی ئهوه هاتووه به گهورهکانی تر بڵێن: ئێمهش لێرهین، ئێمه گهورهین، دهمانهوێت گهورهتر بین، ئێمه لێرهین بۆ بردنهوهی نازناوهکان”.
ئیدارهی یانهی ئهتلهتیکۆ مهدرید له گواستنهوهکانی هاوینهی ٢٠١٩دا دهستبهرداری ئهنتوان گریزمان بوو بۆ یانهی بهرشلۆنه، لهبهرامبهردا زیاتر له ٢٥٠ ملیۆن یورۆیان بۆ گواستنهوهی چهندین یاریزانی نوێ و بهتوانا بهکارخست، حاڵی حازر یهکێکه لهو یانانهی باشترین ئامادهکاری بۆ وهرزی نوێ کردووه و شارهزایان پێیان وایه، دیێگۆ سیمیۆنی له خوله ئهوروپیه گهورهکاندا ئهنجامی باش بهدهست دههێنێت و جیاواز له وهرزهکانی ڕابردوو ململانێکاری نازناوهکان دهبێت نهک ململانێکاری یانه گهورهکانی تر.
جیهانی
ڕیاڵ مەدرید و ئارسیناڵ نزیکن لە ئاڵوگۆڕیکی گەورەوە (یاریزان بە یاریزان)

خەڵک سپۆرت
ئیدارەی یانەکانی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و ئارسیناڵی ئینگلیزی تاووتوێی ئاڵوگۆڕی دوو هێرشبەر دەکەن و پێدەچێت جەمسەری گفتوگۆکان ڕەزامەندیان نیشان دابێت.
یانەی شاهانەی مەدرید لەم وەرزەدا بەدەست لاوازی هێرشبەرانیەوە دەناڵێنێت، لەنێوان سەرجەم یاریزانە ناودارەکانی ئەم یانەیەدا تەنها کەریم بنزیمەی فەرەنسی ململانێکاری ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولی ئیسپانیایە بە (١١) گۆڵەوە، لەبەرامبەردا هەریەک لە لوکا یوڤیچی سڕبی و ماریانۆ دیازی دۆمینیکانی ئاستێکی لاوازیان نیشانداوە، لەلایەکی ترەوە یانەی ئارسیناڵ تائێستا نەیانتوانیوە لە نوێکردنەوەی بۆندی پیێر ئیمیریک ئۆبامیانگی گابۆنی سەرکەوتوو بێت و هێرشبەرەکە دەیەوێت لە گواستنەوەکانی زستانەی ٢٠٢٠دا ڕوو لە یانەیەکی گەورەتر بکات.
ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، نوێنەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی لوکا یوڤیچ بە ئۆبامیانگ سەردانی شاری لەندەنیان کردووە و پێشنیازی گۆڕینەوەی دوو هێرشبەرەکەیان کردووە لە وادەی گواستنەوەکانی زستانەدا.
سەرچاوەکە ئاماژەی بە هەڵوێستی ئیدارەی “گانەرز” کردووە و نوسیویەتی: سەرۆکایەتی ئارسیناڵ نایەوێت لە هاوینی داهاتوو بۆندی ئۆبامیانگ کۆتایی بێت و بێبەرامبەر پەیوەندی بە ڕیاڵەوە بکات کە خەونی منداڵیەتی، بۆیە بەشێوەیەکی سەرەتایی ڕەزامەندیان نیشانداوە بەو مەرجەی ئالوگۆرەکە بەرامبەر لوکا یوڤیچ و بڕێک پارەی دیاریکراو بێت و هەردوو یانەکە لەسەر هەڵوێستی زینەدین زێدان و خودی یوڤیچ وەستاون وەڵامیان چۆن دەبێت؟ قایل دەبن، یان نا…
جیهانی
کۆنتی داوای یاریزانێکی پێشووی دەکات و ئینتەرمیلان دەستی بە گفتوگۆ کردووە

خەڵک سپۆرت
سەرۆکایەتی یانەکانی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی و چێڵسی ئینگلیزی بەهۆی داواکارییەکی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەرەوە، بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێک دەستیان بە گفتوگۆ کردووە.
ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری ئیتاڵی یانەی ئینتەرمیلان دەیەوێت لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوودا پێکهاتەکەی بە چەند گواستنەوەیەک لەسەر ئاستی هێڵەکانی بەرگری و ناوەند توندوتۆڵ بکات، بۆ ئەو مەبەستەش داوای یاریزانێکی بەتوانای یانەی چێڵسی کردووە کە پێشتر کاری لەگەڵیدا کردووە و شارەزای تواناکانیەتی.
ماڵپەڕی “کالچیۆ میریکاتۆ” لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی نێراتزۆریەوە ئاشکرای کردووە، لەم وەرزەدا مارکۆس ئەلۆنسۆ لەپێکهاتەکانی فرانک لامپارد گرنگی پێنەدراوە و چ یاریزانەکە و چ ستافی ڕاهێنانی یانە لەندەنەکە داوای فرۆشتنیان کردووە، لەبەرامبەردا ئەنتۆنیۆ کۆنتی داوای لە نوێنەرانی یانەی ئینتەرمیلان کردووە لەئێستاوە دەست بە گفتوگۆی گواستنەوەی بەرگریکارە ئیسپانیەکە بکەن.
بەپێی سەرچاوەکە، ئاساموای بەرگریکاری ئینتەر بەهۆی پێکانەوە ماوەیەکە لەیاریکردن دابڕاوە و پێناچێت بەم زووانە بگەڕێتەوە، کۆنتی دەیەوێت مارکۆس ئەلۆنسۆ بکاتە شوێنگرەوەی، بەوپێیەی ئەلۆنسۆ لەسەردەمی چێڵسی یەکێک بووە لەو یاریزانانەی بە کۆڵەکەی پێکهاتەکانی کۆنتی هەژمارکراوە و لەژێر چاودێری ئەم ڕاهێنەرەدا باشترین ئاستی پێشکەش کردووە.
“کالچیۆ میریکاتۆ” نوسیویەتی: جگە لە یانەی ئینتەرمیلان، یانەکانی بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید بەهەمان شێوە داواکاری مارکۆس ئەلۆنسۆن و چاوەڕوان دەکرێت گواستنەوەی ئەم بەرگریکارە زیاتر لە ٣٥ ملیۆن یورۆی پێویست بێت.
جیهانی
(لەم وەرزەدا) مێسی ڕیکۆردی “شانازیەکانی کریستیانۆ”ی شکاند و پیلێی ئەفسانەش دەخاتە دوای خۆی !

خەڵک سپۆرت
لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە وەرز لەدوای وەرز ڕیکۆردی مێژوویی ئەفسانەکان دەشکێنێت، لەم وەرزەشدا دەتوانێت ناوی خۆی وەک ئەفسانەی یەکەمی بواری تۆپی پێ بنوسێتەوە.
لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەی یانەی بەرشلۆنە بەرامبەر ڕیاڵ مایۆرکا، لیۆی جادوگەر توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات و ژمارەی هاتریکە تۆمارکراوەکانی لەچوارچێوەی ململانێکانی خولی ئیسپانیا بگەیەنێتە (٣٥ هاتریک)، کە ئەوەش هاتریکێک لە ڕیکۆردە مێژووییەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی زیندووی یانەی یوڤانتۆس بەرزترە (٣٤ هاتریک لە خولی ئیسپانیا).
سەرەڕای ئەوەی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە سەرەتای وەرزی بەشێوەیەکی خراپ دەستپێکرد و پێکانەکان ڕێگەیان نەدا لە چەند ڕووبەروبونەوەیەکدا بەشداری بکات، بەلام لەدوای گەڕانەوە توانی ڕێژەی گۆڵەکانی لە خولی ئیسپانیا بگەیەنێتە (١٢ گۆڵ) و لوتکەی گۆڵکارانی خولەکە لە کەریم بنزیمەی فەرەنسی هێرشبەری یانەی شاهانە وەربگرێتەوە.
لەوەش گرنگتر، ڕێژەی گۆڵەکانی بەدرێسی یانەی بەرشلۆنەوە لەکۆی خول و پاڵەوانێتیەکان گەیاندە ٦١٦ گۆڵ کە ١٤ گۆڵیان لەم وەرزەدا بووە، بەشێوەیەکی گشتیش ڕێژەی گۆڵەکانی لەمێژوویی وەرزشییدا گەیاندە ٦٨٤ گۆڵ لەگەڵ هەردوو یانەی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، بە تۆمارکردنی ١٦ گۆڵی تر دەگاتە یانەی ئەو ئەفسانانەی توانیویانە ٧٠٠ گۆڵ تۆمار بکەن.
لەسەر ئاستی ئەفسانەکانیش، مێسی بە تۆمارکردنی ٢٧ گۆڵی تر دەتوانێت لوتکەی گۆڵکارانی بواری تۆپی پێ بەدرێژایی مێژوو لە پیلیی ئەفسانەی بەرازیلی وەربگرێت (گۆڵکاری مێژوویی بەدرێسی یەک یانەوە).