ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٩ کاری سەیر و سەمەرە کە لە کۆندا خەڵک ئەنجامیداوە

خێزان

لە کۆندا کۆمەڵێک کلتور و دابونەرێت هەبوون کە بۆ ئەم سەردەمە سەیر و سەمەرەن، بەڵام لە لایەن باو پاپیرانمانەوە پەیڕەوی لێکراوە، ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

 

– دوو جار خەو

لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دوو جار خەوتن هەبوو لە ڕۆژێکدا، لە پاش خۆر ئاوابوون تا نیوەشەو، دواتر ٢ بۆ ٣ کاتژمێر هەڵدەستان بۆ پەرستش یاخود خوێندنەوە و پاشان تا خۆر هەڵاتن دەخەوتنەوە.

 

– زەنگی ئاگادارکەرەوە

هەتا ساڵی ١٩٥٠ ش کەسانێکی زۆر هەبوون کە بە ئامێری تایبەت یاخود بە تەپڵ کاریان ئەوەبوو خەڵک لە خەو خەبەر بکەنەوە.

 

– عەزی بۆ کوڕ

لە نێوان سەدەکانی ١٦ تا ١٩٢٠ شتێکی زۆر باوبوو کە کوڕ تا گەورەدەبێت عەزی کچانەی لەبەر بکرێت.

 

– پێڵاوی پاژنە بەرز

 

لە سەدەی ١٥ و ١٦ و ١٧ پێڵاوی بن بەرزی ژنان بەتایبەت دروستدەکرا کە ناوی پێڵاوی Chopine بوو.

 

– وێنە لەگەڵ مردوو

لە سەدەکانی ١٩ مۆدی ئەوەبوو کە مردو برازێندرێتەوە و وێنەی یادگاری لەگەڵ بگیرێت.

 

– هێرۆین بۆ چارەسەر

١٠٠ ساڵ لەمەوبەر هێرۆین وەک چارەسەر بۆ کۆکە و سەرما بەکار دەهات، تا دواتر کاریگەریە خراپەکەی دەرکەوت.

 

– جگەرە کێشان لە فڕۆکەدا

لە سەرەتای بەکارهێنانی فڕۆکە بۆ گواستنەوە (٥٠ بۆ ٦٠ ساڵ) لەمەوبەر، جگەرەکێشان لەسەر فڕۆکە ئاسایی بوو.

 

– عەرەبانەی خۆشتن

لە سەدەکانی ١٨ و ١٩ باوی بوو کە لە نیو ئاوی دەریا و ڕوبارەکان دادەندرا بۆ خۆشۆردن.

 

– بەرد لە جیاتی کلێنسی تەوالێت

یۆنانیە کۆنەکان بەردی تایبەتیان هەبوو بۆ خۆپاککردنەوە کە لە جیاتی کلێنسی تەوالێتی ئێستا بەکار دەهات.

ژیاندۆستی

وەڵامی چەند پرسیارێکی سەیر کە ڕەنگە بە مێشکتدا هاتبێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە وەڵامی چەند پرسیارێکی سەیرە کە ڕەنگە ڕۆژێک لە ڕۆژان بە مێشکتدا هاتبێت:

 

چی ڕوودەدات گەر هەموو مرۆڤەکان لە یەک کاتدا باز بدەن؟

لە کاتی دابەزینەوەدا لە یەک کات پەستانێکی گەورە لەسەر زەوی درووستدەبێت و دەنگێکی گەورەشی دەبێت، گەر بازدانەکە لە نزیک دەریاکان بێت دەبێتە هۆی تسۆنامی و لە زەویش ڕەنگە زەمینلەرزەیەک درووستبکات.

 

 ئایا دەتوانین لە یەک کاتدا بە دەم و لوت هەناسە بدەین؟

بەڵێ دەتوانیت، بەڵام کارەکە پێویستی بە ڕاهێنانە ئەگەرنا ئاسان نییە، چونکە لە کاتی ئاسایدا کە بە لوت هەناسە دەدەیت دەمت خۆڕسکانە دادەخرێت و بە پێچەوانەشەوە.
– بۆچی بە هەندێک دەنگ بێزار دەبین؟

ئەو دەنگە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت و هەندێک پێی بێزار نابن، بەڵام هەندێک زۆر پێی بێزارن، ئەوەش چونکە بابەتەکە دەروونیە و دەنگەکە لای ئەو کەسانە کاریگەری لەسەر بەشی amygdala دەبێت لە میشکدا کە بەرپرسە لە ترس.

 

بۆچی خۆمان ناتوانین ختوکەی خۆمان بدەین؟

چونکە کاتێک دەتەوێت ختوکەی خۆت بدەیت، مێشک پێی دەزانێت و هیچ بەرنگاریەک نیشان نادات.

 

ئەفسانەی پەری دەریا لە چیەوە هاتووە؟

لە کۆندا کە نەھەنگی سپی  Beluga whale یان بینیوە وەیانزانیوە کچێکی جوانە لە دەریادا و لەوێوە ئەفسانەکە سەری هەڵداوە.

 

بۆچی سەگ دوای خاوەنەکەی دەکەوێت بۆ تەوالێت؟ 

بەگشتی سەگ بونەوەرێکی کۆمەڵایەتیە و حەزناکات بەتەنها بێت، بۆیە ئاساییە کە دوات بکەوێت، بەڵام کاتێک دەچیتە تەوالێت و دەرگایی لێدادەخەیت وادەزانێت لەودیوەوە شتێکی گرنگ ڕوودەدات، بۆیە دەیەوێت بێت لەگەڵتدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک هەڵەی دارایی کە پێویستە بەر لە تەمەنی ٣٠ ساڵ تەرکت کردبێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵەی داراییە کە پێویستە بەر لە تەمەنی ٣٠ ساڵ تەرکت کردبێت:

 

– نەبوونی پلان بۆ خەرجکردنی پارەکەت و پێنەمانی پارە لە کۆتایی مانگدا

 

– ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفونی دورودرێژ و خەرجکردنی یەکەیەکی زۆر

 

– نەکڕینی شتەکان بە کۆ، چونکە بەو جۆرە پارەی زیاتر خەرج دەکەیت

– کڕینی جولبەرگی زیادە و ناپێویست

– خەرجکردنی پارە لە جگەرە و مەشروب و نێرگەلە

– پرس نەکردن بە دەوروبەرەکەت لەکاتی کڕینی کەرەستەی گەورە و گرانبەها

– دەستبڵاویی و تەخشان و پەخشانکردنی پارەکانت

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند کارکاتێرێک کە نیشانی دەدات ئەم جیهانەمان چاک تێکچووە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند کارکاتێرێکە کە نیشانی دەدات ئەم جیهانەمان چاک تێکچووە:

 

تاتۆ کردن

کۆڵنەدان سەختە!

خۆشەویستی ئێستا

ڕاکردن بە دوای مۆدێلی جەستە

شوناسی نوێمان

کارکردنی بەردەوام

چاودێریکردنی ژیانی خەڵک زیاتر لە خۆمان!

تەماح

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان