خوێندكارانی كۆلێجی پزیشكی زانكۆی گەرمیان هەڵوێست وەردەگرن



ئەنجوومەنی نوێنەرانی كۆلێجی پزیشكی-زانكۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی كۆلێجەكەیان، كە لە بنەڕەتدا بە شێوازێكی هەڕەمەكی و ناتەواو كراوەتەوە، تەواوی خوێندكاران لە كۆمەڵێك مافی سەرەتایی بێبەش بوون.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی كۆلێجی پزیشكی-زانكۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە تێیدا هاتووە، دوای تێپەڕبوونی ٥ ساڵ بەسەر دامەزراندنی كۆلێجەكەمان، لە كۆمەڵێك مافی سەرەتایی بێبەش بوون، بەجۆرێك بە پێی ستانداری جیهانی دەرچووانی ئەم كۆلێجە ناتوانن دوای تەواو كردن درێژە بە خوێندن بدەن لە عیراق و دەرەوەش.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، نەبوونی نەخۆشخانەی فێركاری، كە كۆلێجی پزیشكی نەكراوە و نابێت بەبێ نەخۆشخانەی ستانداردیی جیهانی، كە دەبێت لەنزیك زانكۆكە بێت یان لەو ناچەدا بێت، كە كۆلێجەكەی تیادا دامەزراوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، لە بەر نەبوونی ستافی وانە وتنەوە بەپێی پێویست و بوونی نزیكەیی ۲٥۰ خوێندكار و ٥ قۆناغ ، كە تا ئێستا ۱٥ دكتۆر كەمتر كۆلێجەكە بەڕێوەدەبەن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە :
ئێمە وەك خوێندكارانی كۆلێجی پزیشكی-زانكۆی گەرمیان دوایی تێپەڕبوونی ٥ ساڵ بەسەر دامەزراندنی كۆلێجەكەمان بە كۆدەنگی سەرجەم خوێندكاران بڕیاری گردبوونەوەمان دا، لە پێناو گەشتن بە كۆمەڵێك داوایی ڕەوا
ئەمەش بەهۆی ئەوەی بەبەراورد لەگەڵ زۆربەی كۆلێجە تازە دامەزراوەكانی دیكە، لە كۆمەڵێك مافی سەرەتایی خۆمان بێبەشبووین بەهۆی كردنەوەیی كۆلێجەكە لە بنەڕەتدا بە شێوازێكی هەڕەمەكی و ناتەواو وەك:
١.نەبوونی نەخۆشخانەی فێركاری، كە كۆلێجی پزیشكی نەكراوە و نابێت بەبێ نەخۆشخانەیی ستانداردیی جیهانی كە دەبێت لەنزیك زانكۆكە بێت یان لەو ناچەدا بێت كە كۆلێجەكەی تیادا دامەزراوە.
٢.نەبوونی ستافی وانە ووتنەوە بەپێی پێویست، لەبوونی نزیكەیی ۲٥۰ خوێندكار و ٥ قۆناغ كە تا ئێستا ۱٥ دكتۆر كەمتر كۆلێجەكە بەڕێوەدەبەن
٣.دانپێدانان، خوێندكار لەدوای خوێندنی تا كۆتا ڕۆژی خوێندنی ئامانجیەتی ڕۆژێك لە ڕۆژان لە بوارێكی دیاریكراو ووردببێتەوە و بتوانێت خزمەت بە كۆمەڵگا و میللەتی خۆی بكات واتە ببێتە پسپۆڕی بوارێك
٤.بوونی كۆلێژی پزیشكی وەك كۆلێژێكی سەربەخۆ لە ڕووی ساڵنامە و بەڕێوبردنەوە

لەنەبوونی دانپێدانان خوێندكار ناتوانێت لەم پرۆسەیە بەشدار بێت و دەبێتە ڕێگرێك لە بەردەم بەدیهێنانی ئامانجەكانی و بوونە دكتۆرێك كە ووڵات چاوەڕێی دەكات و خزمەت بە كەرتی تەندرووستی بكات

بۆیە ئێمە داواكارین لە لایەنی پەیوەندیدار:
وەزیری خوێندنی باڵا
وەزیری تەندرووستی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كووردستان

داواكارین لەم بەڕێزانە بێنە سەرخەت و هاوكارمان بن لە چارەسەركردنی ئەم كێشانەو ڕێگر بن لە فەوتاندنی مافی ۳۰۰ خوێندكاری كۆلێجی پزیشكی

ئەنجومەنی نوێنەرانی كۆلێجی پزیشكی-زانكۆی گەرمیان

ئاسایشی گەرمیان دەستیان بەسەر ٢١٣ پارچە دەمانچەدا گرت
پێشت ئاسایشی گەرمیان دەستیان بەسەر ٢١٣ پارچە دەمانچەدا گرت
نرخی ئینتەرنێت هەرزان كرا و گێگا بایتەكەی زیادكرا
دواتر نرخی ئینتەرنێت هەرزان كرا و گێگا بایتەكەی زیادكرا
ەیوەندیدار