ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕوداوێكی هاتووچۆ لە دهۆك ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو لە ڕوداووێكی هاتووچۆدا هاووڵاتیەك گیانی لەدەستدا و 10 هاووڵاتی دیكە بریندار بوون، دەشڵێت،”برینی بەشێكیان سەختە و ڕەوانەی نەخۆشخانەكراون”.

ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، شەوی سێهمی جەژن لە كاتژمێر 10 لە نزیك گوندی مێرا لە سەر ڕێگای خەرا بابكێ، سێ ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ ڤیكترا و كیا ئۆپتیما و نیسان سەنی تاكسی پێكیاندادا.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ڕوداووەكەوە، هاووڵاتیەك گیانی لەدەستداوە و 10 كەسی دیكە برینداربوون و برینی هەندێكیان سەختە.

دوێنێ سێشەممە لە سنوری پارێزگای دهۆك ، لە سێ ڕوداوی هاتوچۆی دیكەدا، دوو كەس گیانیان لەدەستدا و 11 كەسی دیكەش برینداربوون.

وێنەی ‏ازاد طه  azad taha‏.وێنەی ‏ازاد طه  azad taha‏.وێنەی ‏ازاد طه  azad taha‏.وێنەی ‏ازاد طه  azad taha‏.

کوردستان

داوا بەهاناوەچوونی بەپەلەی بریندارانی ڕۆژئاوا دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

سوپای توركیا بە بەردەوامی سەرێكانی بۆردومان دەكات و بەهۆی نەبوونی خزمەتگواری تەندروستیش ژیانی هەزاران بریندار لە مەترسیدایە.

ئاژانسی فوڕات نیوز بڵاویكردەوە، مانگی سووری كورد بە هۆی هێرشەكانی سوپای توركیا ناتوانێت دەستوەردان لە دۆخەكەدا بكات و ئاشكرایكرد، بە هەزاران هاوڵاتی سڤیل لە سەرێكانی و دەوروبەری لە دۆخێكی مەترسیداردان و داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد كۆمەك بۆ برینداران كۆ بكەنەوە.

لای خۆشییانەوە ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤدەم و كۆمیتەی تەندروستی هەرێمی جزیری ڕۆژئاوای كوردستان داوای هاوكاری بەپەلەیان بۆ برینداران كرد.

ئاڵدار خەلیل ئاشكراشیكرد، سوپای توركیا لە سەرێكانی ژیانی هەزاران كەسی مەدەنیان خستووەتە مەترسیەوە و داوای لە هێزە پەیوەندیدارەكان كرد بە زووترین كات دەستوەردان بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەتۆمەتی دروستكردنی كارگەیەكی فافۆن، دوو كەس دەستگیر كران

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بنكەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ ٢ هاووڵاتی دەستگیر دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕێككەوتی ٢٠١٩/١٠/١٥ مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلسی دارستانی تانجەرۆ بە مەبەستی پشكنین و نەهێشتنی دیاردەی زیادەڕەوی و نایاسایی لە سنوری تانجەرۆ توانیان ٢ هاووڵاتی دەستگیر بكەن كە بەشێوەیەكی نایاسایی هەستابوون بە دروستكردنی كارگەیەكی فافۆن، ئەمەش ببووە هۆی بڵاوبوونەوەی دوكەڵ و بۆنی ناخۆش و زیان بەخش بۆ ناوچەكە.

ئاشكراشیدەكات، پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی سلێمانی: ئامانج بابانی، هاوسەر و منداڵەكەی و پاشان خۆی كوشتووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ڕووداوەكەی شەوی ڕابردووی سلێمانی كە تێیدا دوو ڕۆژنامەنوس كە هاوسەری یەكتربوون و منداڵەكەیان كوژران، خۆكوژی بووە و لەلایەن ئامانج بابانەوە كراوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، لە دەرەوە تەقە نەكراوە، بەڵكو ئامانج بابانی تەقەی لە هاوسەر و منداڵەكەی كردووە و پاشان فیشەكێكی ناوە بە سەری خۆیەوە، وەك ئەو دەڵێت.

ئاماژەی بەوەشدا، 20/10/2019 دواهەمین دانیشتنی دادگای نێوان ئامانج بابانی و لانە محەمەدی بووە و پێشتر كێشەی ئەو دوو هاوسەرە لە دادگا بووە و چەند دانیشتێكیان لە دادگا هەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان