ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بەوێنە ؛گەنجێكی هەڵەبجەیی؛ لەلایەن كۆمپانیای گوگڵەوە سوپاس كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تیمی پەرەپێدەری كۆمپانیای گوگڵ بڕوانامەی سوپاسگوزاریان بەخشیە گەنجێكی كوردی خەڵكی هەڵەبجە بەهۆی كاركردنی بۆ ماوەی 8 ساڵ و چەسپاندنی زمانی كوردی و وەرگێڕانی نزیكەی 100 هەزار داتای وەرگێڕان، كە زمانی كوردی لە كۆمەڵگەی گوگڵ دەبێتە خاوەن داتابەیسێكی پارێزراو و پڕ لە داتا.

بۆكان حەسەن، خاوەنی بڕوانامەی سوپاسگوزاری لە كۆمپانیای گوگڵ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، دوای نزیكەی ۸ ساڵ كاركردنم بۆ چەسپاندنی زمانی كوردی و وەرگێڕانی نزیكەی 100 هەزار داتای وەرگێڕان، توانیم ئەو كارە بە كۆتا بگەیەنم و لە ئێستا زمانی كوردی لە كۆمەڵگەی گوگڵ خاوەن داتابەیسێكی پارێزراو و پڕ لە داتایە.

ڕاشیگەیاندووە، لەپای ئەو كارە تیمی پەرەپێدەری كۆمپانیای گوگڵ بڕوانامەی سوپاسگوزاریان پێ بەخشیم، كە ئەم بڕوانامەیە دەبێتە قەڵغانێك بۆ پاراستنی زمانی كوردی لە هەموو پێگەكانی گوگڵدا، كە ساتێكی مێژوویە بۆ هەموو كوردێك لەهەر كونجێكی ئەم زەمینەدا بێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لەلایەن تیمی پەرەپێدەری كۆمپانیای گوگڵ لە نووسینگەی گوگڵ لە ئەمریكا و هیندستان لە ڕێگەی google hangout بانگێشت كراوم بۆ قسەكردن لەسەر كیبۆردی كوردی لە Gboard بۆ ئایفۆن و ڕازی بوون بە دانانی لە ئایندەیەكی نزیكدا.

وێنەی ‏‎Halabja news‎‏.وێنەی ‏‎Halabja news‎‏.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

پێشینی دەکرێت نرخی iPhone SE 2 کەمتر بێت لە ٥٠٠ دۆلار

خەڵک-
شیکەرەوەی بەناوبانگ Ming-Chi Kuo کە زانیارییەکانی تایبەتن بە بەرهەمەکانی ئەپڵ و ڕایدەگەیەنێت نرخی iPhone SE 2 بریتی دەبێت لە ٣٩٩ دۆلاری ئەمریکی.

پێشبینی دەکات ئایفۆنە نوێکە خاوەنی پڕۆسێسەری ئەی ١٣ بێت و کە لە ئایفۆن ١١ دا بوونی هەیە و هەڵگری ڕامی ٣ گێگابایت دەبێت و لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا ڕابگەیەنرێت.

مۆبایلەکە بە بیرگەی ٦٤ و ١٢٨ گێگابایت بەردەست دەبن بە سێ ڕەنگی خۆڵەمێشی و سلڤەر و سوور.

هەروەها پشتگیری تایبەتمەندی 3D Touch دەکات کە ڕێت پێ دەدات فرمانی زیاتر ئەنجام بدەیت بە ئایکۆنی ئەپەکان، هەروەها دیزاینی مۆبایلەکە پێشبینی دەکرێت هاوشێوەی ئایفۆن ٨ بێت.

ئەم مۆبایلە ئامانجی سەرەکی لێی بازاڕی هیندستانە و پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکە نرخی لە ٣٩٩ دۆلارەوە دەست پێبکات بۆ بیرگەی جۆری ٦٤ گێگابیت و بە نزیکەی ٤٥٠ بۆ ٥٠٠ دۆلار بۆ وەشانی ١٢٨ گێگابایت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە ئەڵمانیا ڕۆبۆتێک دروستکراوە هەست بە باوەش و دەست لێدانیش دەکات

خەڵک-

مامۆستا گۆردن چێنگ و گروپەکەی لە زانکۆی تی یو ئێمی شاری میونشنی ئەڵمانیا جۆرێکی نوێ و سەرنجڕاکێشی ڕۆبۆتیان بەرهەمهێناوە کە هەست بە دەست لێدانەکان دەکەن.
ڕبۆتەکە خاوەنی ١٢٦٠ خانەیە کە تەنانەت خانەکان لە قاچیشیدا جێگیرکراون و جووڵەکانی تەواو سەرنجڕاکێشن.

ڕۆبۆتی H-1 خاوەنی زیاتر لە ١٣ هەزار هەستەوەری جیاوازە کە لە دەست باڵ و کەلەکە و تەنانەت لە قاچەکانیشدا جێگیرکراون، تاوەکوو باڵانسی هێزی خۆی ڕابگرێت.

خاڵی جیاواز و سەرسوڕهێنەری ئەم ڕۆبۆتە ئەوەیە دەتوانێت باوەش بکات بە کەسەکەدا بە هەستێکی نەرم و نیانەوە و ئەم هەنگاوەشی کاری زۆری ویستووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلە هەرزانەکەی نۆت لەوانەیە گالاکسی Note10 Lite بێت

خەڵک-

تەنانەت لە مانگی هەشتیشدا دەنگۆی ئەوە هەبوو کە سامسۆنگ وەشانی لایتی گالاکسی Note10 Lite ڕابگەیەنرێت کە وەشانێکی ئاست نزمی زنجیرەی نۆت ١٠ـە.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن مۆبایلەکە لە ژێر ناوی SM-N770F دا دەبێت، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە ڕانەگەیەنراوە، و پێشبینی ناکرێت هەڵگری قەڵەمی زیرەک بێت چوونکە وەشانێکی تایبەتمەندی نزمی مۆبایلەکەیە و نرخێکی گونجاوی دەبێت.

Image result for Cheaper Note to be called Samsung Galaxy Note10 Lite

هاوشێوەی گالاکسی ئێس ١٠ ئی بەکارهێنەرانی گالاکسی دەیانەوێت ئەزموونی وەشانی لایتی نۆت ١٠ یش تاقی بکەنەوە و هەروەها پێشبینی دەکرێت بە بوونی کامێرای کەمتر و باترییەکی تاڕادەیەک ئاست نزم و بوونی پڕۆسێسەرێکی ئاست مامناوەندەوە ئەم مۆبایلە ڕابگەیەنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان