ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سوپای سوریا گەمارۆی گروپە توندڕەوەكانی سەر بە توركیا دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سوپای سوریا ناوچەی “كفر عین” لە ڕیفی باشوووری ئیدلب كۆنتڕۆڵ دەكات و بەوەش چەند ناوچەیەك لە میحوەری خان شەیخون لە گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا دەستێنێتەوە.

بەپێی هەواڵێك، كە میدیا ڕوسییەكان بڵاویانكردۆتەوە، سوپای سوریای بەشار ئەسەد لە چوارچێوەی پڕۆسە سەربازییەكان لە میحوەری شاری (هەبیت) توانیویەتی ڕێگای گەیشتن بە خان شەیخون بە نزیكەی 7 كیلۆمەتر كەمبكاتەوە ئەوەش بەهۆی كۆنتڕۆڵ كردنی ناوچەی (كفر عین) لە ڕۆژهەڵاتی شارەكە دوای شەڕێكی قورس لەگەڵ گروپە چەكدارەكان.

سەرچاوە مەیدانیەكان لە سوریا ئاماژەیان بەوەكردووە، كە یەكەكانی سوپای سوریا هەوڵی پاوانخوازی لە كۆنتڕۆڵ كردنی ناوچەكانی شاری (هەبیت) دەدەن، كە ناوچەیەكی ستراتیجیە لە ڕیفی باشووری ئیدلب، ئەوەش لەپێناو گەمارۆدانی چەكدارانی توندڕەو لە ڕیفی باكوری حەما و ڕێگری كردن لە گەیشتنی كۆمەك و هاوكاری پێیان.

لە ئێستادا بەشێكی ئەو ناوچانەی خان شەیخون كفر عین لەلایەن گروپە چەكدارەكانی (بەرەی نوسرە) و هاوپەیمانەكانی كۆنتڕۆڵ كراون، كە لەلایەن توركیاوە پشتیوانی دەكرێن.

جیهان

“ئەمریكا سوود لە ڕێكخراوی قاعیدە وەردەگرێت”

خەڵك-بەشی هەواڵ

سیناتۆرێكی ئەمریكایی ئاشكرایدەكات، ئەمریكا بۆ هێرشكردنەسەر حكومەتی سوریا سوود لە ڕێكخراوی قاعیدە وەردەگرێت.

تۆڕی سپۆتنیك بڵاویكردەوە، تولسی گبرد سیناتۆرێكی ئەمریكا لە حزبی دیموكراتەكان و كاندیدی پۆستی سەرۆكایەتی بۆ ساڵی 2020 ڕایگەیاند، بۆ گۆڕینی حكومڕانی لە سوریا ئەمریكا سوود لە ڕیكخراوی قاعیدە وەردەگرێت.

وتیشی”ئێمە پشتیوانییەكانمان بۆ چەكدارانی قاعیدە ڕادەگەیەنین لەبەرانبەر هێرشكردنیان بۆ حكومەتی ئەسەد”.

پێشتر دیمەشق و مۆسكۆ ئاشكرایانكرد، وڵاتانی ئەوروپا ڕێگری دەكەن لەوەی كە ڕووبەرووی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان ببینەوە، چونكە ئەوان دەیانەوێت سوودیان لێوەربگرن لە ڕووبەڕووبوونەوەكان لەگەڵ سوپای سوریا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیسپانیا بڕیاریدا هەناردەكردنی چەك بۆ توركیا ڕابگرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەهۆی هێرش و داگیركارییەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا) حكومەتی مەدرید بڕیاریدا هەناردەكردنی چەك بۆ ئەنقەرە ڕابگرێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە، لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی داگیركاری توركیا بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، هەریەك لە وڵاتانی (بەریتانیا، ئیتاڵیا، فەڕەنسا، نەرویج، هۆڵەندا، سوید و ئەڵمانیا) بڕیاریانداوە فرۆشتن و هەناردەكردنی چەك بە توركیا ڕابگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڤیدیۆ.. زرێپۆشێكی سوپای توركیا كەوتە دەست شەڕڤانان

خەڵك – بەشی هەواڵ

سوپای توركیا دوای شكستهێنانی هێرشێكی بۆ سەر قامیشلۆ زرێپۆشێكی سەربازی لێجیماوە و كەوتە دەستی شەڕڤانان.

شەڕڤانان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆییان بڵاوكردووەتەوە و تیایدا دەردەكەوێت، لەدوای بەرپەرچدانەوەی هێرشێكی سوپای توركیا سەربازەكانی ئەو وڵاتە هەڵاتوون و چەك و زرێپۆشە سەربازییەكەیان جێهێشتووە.

#قامیشلۆزرێپۆشێکی تورکی لە ژێر دەستی شەڕڤاناندایە پاش شکاندنی هێرشەکانیان

Posted by ‎ڕۆژئاڤا نیوز – Rojava News‎ on Tuesday, October 15, 2019

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان